پارێزەر: شادان عوسمان
هەندێک شەو تەنها شەوە،
بەڵام لەیلەتی قەدر شەوێکە کە مێژوو دەنووسێت. ئەو شەوەیە کە پەروەردگار هەڵیبژارد، ئەو شەوەیە کە قورئان تیادا دابەزی بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای مرۆڤ.
بۆیە ئەو شەوە لە ناو هەموو شەواندا بەرزترین و پیرۆزترین شەوە.
پەروەردگار دەفەرموێت: «لَیْلَةُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ»
واتە: یەک شەو… بەڵام بە قیمەتی هەزار مانگ.
بزانە ئەمە چی مانایەک دەگەیەنێت؟
واتە هەندێک چرکەسات لەو شەوەدا دەتوانێت پاداشتی ساڵانێکی درێژی عیبادة هەبێت.
لەیلەتی قەدر فرسەتی عومرە… کارتی ئالتونی ژیانە.
لەو شەوەدا:
.دوعایەکی سادە قبول ببیت، فرمێسکێک دەبێتە هۆی لێخۆشبوون.
.هەندێک ئایەتی قورئان دەبنە ڕووناکی دڵ.
لەو شەوەدا
دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە، و ڕەحمەتی خوا دەبارێت بەسەر دڵەکاندا.
پێغەمبەر ﷺ، پێشەوای مرۆڤایەتی، بە سێ وشە ئەم شەوەی وەسف کردووە:
تَحَرَّوْا… تَحَيَّنُوا… الْتَمِسُوا
واتە: بەدوایدا بگەڕێن،چاوەڕوانی بکەن، بە هەموو دڵتان داوای بکەن. چونکە مرۆڤ بە سروشت پێویستی بە پەروەردگارە، لە هەندێک ساتدا، ڕێگای گەڕانەوەی بۆ خوا
بە شێوەیەکی تایبەت دەکرێتەوە.
لەیلەتی قەدر یەکێک لەو ساتانەیە.
پێغەمبەر ﷺ فەرموویە:
«اِلْتَمِسُوهَا فِي وِتْرِ الأَوَاخِرِ»
واتە: لە شەوە وترییەکانی دەهەی کۆتایی ڕەمەزاندا بەدوایدا بگەڕێن.
لەیلەتی قەدر شەوێکە کە دڵەکان پاک دەبنەوە، گوناهەکان دەسڕدرێنەوە، و مرۆڤ نزیکتر دەبێتەوە لە پەروەردگاری خۆی.
لەوانەیە یەک دوعا لەو شەوەدا، چارەنووسی ژیانت بگۆڕێت. لەوانەیە یەک تۆبە دەرگایەکی نوێ لە ڕەحمەتی خوا بکاتەوە.
بۆیە ئەم شەوە بە بێ ئاگایی مەگوزەرێنە.
شایدی ئەو شەوە بێت، کە پەروەردگار دەنووسێت:
ئەو بە ندەیە نە جات بوو.
لەیلەتی قەدر…لەیلەتی قەدر… شەوێک کە دەتوانیت ژیانت تەواو بگوڕیت.