هەینی , ئاب 21 2026

تێکەڵکردنی کۆمەڵایەتی؛ هەنگاوێکی کرداری بۆ سەربەخۆیی منداڵ

خوشکان شێرکۆ
​بەشداریکردنی منداڵەکانمان لە چالاکییەکانی وەک (نوێژی جەماعەت، زیکر، و چوونە مزگەوت)، تەنیا لاساییکردنەوە نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی فێربوونی چڕە بۆ بەهێزکردنی ئەم کارامەییانە:
​١. ئادابی شوێنە گشتییەکان: ڕاهێنانی منداڵ لەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوت و پابەندبوون بە بێدەنگی و ڕێساکانی دەرەوەی ماڵ.
​٢. کارامەیی لاساییکردنەوە : پەرەپێدانی توانای وردبوونەوە و لاساییکردنەوەی دروستی جوڵەکان لە کاتی نوێژ و زیکردا.
​٣. تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی: شکاندنی گۆشەگیری لە ڕێگەی سڵاوکردن، تەوقەکردن، و دروستکردنی متمانە بەخۆبوون لەناو خەڵکدا.
​٤. گەشەی زمان و دەربڕین: گوێگرتن لە وتار و دووبارەکردنەوەی دەنگەکان یارمەتیدەرێکی بەهێزی گۆکردن و کۆکردنەوەی وشەی نوێیە.
​٥. پابەندبوون بە ڕیتم و کات: فێربوونی ئەوەی کە هەر کارێک کات و ڕیتمێکی تایبەتی هەیە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕەفتارەکانی تر دەدات.
​ئەم ئەنجامە گەورانە بەرهەمی ماندووبوونی ئێمە و هاوکاری بەردەوامی خێزانە بەڕێزەکانە. کاتێک کۆمەڵگە دەبێتە شوێنی ڕاهێنان، گەشەی منداڵەکانمان خێراتر دەبێت.”

  • القرآن الکریم

Check Also

کاتێک منداڵ هاوار دەکات…

و: هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس زۆرجار بە خێرایی بەمناڵەکەمان دەڵێین:«سەرسەختە»، «شەڕانگێزە»، «مێشکی بردووین؟؟؟». بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە …