ئامینه محەمەد ئەمین/ خاوەنی بڕوانامەی زانستی شەرعی
ئه‌سڵ له خۆڕازاندنه‌وه‌ی ئافره‌ت كارێكی ڕێگه‌پێدراو و موباحه، به‌ڵام شه‌ریعه‌تی ئیسلام چه‌ند مه‌رج و سنوورێكی بۆ داناوه كه په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی ئه‌و زینه‌ت و جوانییه بۆ كێ ده‌رده‌خرێت. هه‌روه‌ها ڕۆژووش ئه‌حكامی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی ڕۆژوو ده‌شكێنێت و چی نایشكێنێت ئه‌وه بابه‌تێكی تره‌و له كتێبه فیقهیه‌كاندا زانایان به فراوانی و دورو درێژی باسیان لێوه كردووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كورته نوسینه‌دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین له چه‌ند خاڵێكدا ده‌یخه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: حوكمی ماكیاژ بۆ ئافره‌تی ڕۆژووه‌وان:
بنه‌ما له‌و شتانه‌ی ڕۆژوو ده‌شكێنن (مفطرات) ئه‌وه‌یه كه شتێك له ڕێگه‌ی كونه سروشتییه‌كانی جه‌سته‌وه (وه‌ك ده‌م و لووت) بچێته ناوه‌وه، وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر پێست و ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، به ڕۆژووشكێنەر دانانرێت. بۆیه زانایان پێیان وایه كه ماكیاژ و كرێم و داوده‌رمانی جوانكاری ڕۆژوو ناشكێنێت، مادام له‌سه‌ر ڕووكه‌شی ده‌م وچاو بێت و هیچ شتێكی لێ نه‌چێته ناو بۆشایی جه‌سته‌وه.
دووه‌م: حوكمی ده‌رخستنی زینه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ:
خوای گه‌وره لە قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:﴿وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا﴾ النور: 31.
واته: (با ئافره‌تانی بڕوادار جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خۆی دیاره‌و به‌ده‌ره‌وه‌یه).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ﴿وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى﴾ الأحزاب: 33.
داوا له ژنانی باوه‌ڕدار ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م(بێگانه) ده‌رمه‌خه‌ن).
ئه‌م ده‌قانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه نابێت ئافره‌ت زینه‌ت و جوانیی خۆی بۆ پیاوانی بێگانه (نا مه‌حره‌م) ده‌ربخات، بنه‌ما ئه‌وه‌یه كه زینه‌تی ئافره‌ت بۆ هاوسه‌ر و مه‌حره‌مه‌كانی خۆی بێت. بۆیه چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت به ماكیاژێكه‌وه كه سه‌رنجی پیاوانی بێگانه ڕابكێشێت، ده‌چێته چوارچێوەی “تبرج” (خۆده‌رخستنی قه‌ده‌غه‌كراو). كه حه‌رامه و ده‌بێت ئافره‌تی موسوڵمان خۆی لێ به دوور بگرێت.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندیی ئه‌م بابه‌ته به ڕۆژووه‌وه:
خۆده‌رخستن (تبرج) یان خۆجوان كردن و ماكیاژ كردن ڕۆژوو پووچه‌ڵ ناكاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاداشتی ڕۆژووه‌كه؛ چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ڕۆژوو ته‌قوا و پارێزكارییه. پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێت: «مَن لَم يَدَع قولَ الزُّورِ والعملَ به، فليس لله حاجةٌ في أن يَدَع طعامَه وشرابَه» (رواه البخاري). واته: (هه‌ركه‌سێك واز له قسه‌ی ناڕاست و كاری خراپ نه‌هێنێت، خودا پێویستی به‌وه نییه كه ئه‌و كه‌سه واز له خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی بهێنێت).
بێگومان ده‌رخستنی جه‌ماڵ و جوانی ئافره‌تان بۆ خه‌ڵكی نامه‌حره‌م له كاره نه‌شیاوو حه‌رام و خراپه‌كانه.
كورته و ئه‌نجام:
• به‌كارهێنانی ماكیاژ ڕۆژوو ناشكێنێت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر پێست بێت.
• دروسته ئافره‌ت له ناو ماڵدا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی یان له‌به‌رده‌م مه‌حره‌مه‌كانیدا جوانی و زینه‌تی خۆی ده‌ربخات.
دروست نییه له كاتی چونه ده‌ره‌وه‌دا له‌به‌رده‌م پیاوانی بێگانه ماكیاژ ده‌ربخرێت، چونكه ئه‌وه “تبرج”ـه و قه‌ده‌غه كراوه.
• ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌و شێوه‌یه بچێته ده‌ره‌وه، ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته، به‌ڵام پاداشته‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.