الثلاثاء , فبراير 10 2026

بەڵگەی قورئانی بۆ کارکردنی ئافرەت لە دەرەوەی ماڵ

جوان کامەران
کارکردنی ئافرەت لەدەرەوەی ماڵ بەدەر لەدایکایەتی لەچوارچێوەی خێزاندا، بیروڕای جیاوازی لەسەر بووە، بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی ژیانەوە ژنان زیاتر دەچنە دەرەوە بۆ کارکردن وەک پاڵپشتییەک بۆ هاوسەر و خێزانەکانیان، یان خانمێکی بێ هاوسەرە و ئەرکی خێزانەکەی لەسەر شانە، لێرەدا باس لەو بەڵگە ڕێپێدراوانە ئەکەین کە ڕێ بەم کارە دەدەن.
١-ئافرەت مرۆڤە، هەموو مرۆڤێکیش ئازادە لەوەی هەرچی حەڵاڵ و ڕێگەپێدراوە بیکات، کەواتە لەم ڕووەوە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ پیاودا، بەڵام دەبێت کارێک هەڵبژێرێت کە لەگەڵ کەسایەتی و توانای خۆی بگونجێت.
٢- هیچ ئایەت و فەرموودەیەکمان نییە ڕێگری بکات لە کارکردنی ئافرەت لە دەرەوەی ماڵ، هەر زانایەکیش قسەی وایان کردبێت یان بیکات، ئەوە قسەی خۆیەتی نەک هی خوای گەورە و پێغەمبەر (د.خ).
٣- زۆر بابەت و کار هەیە نەک دروستە ژن بیکات، بەڵکو پێویست و واجبە، بۆ نموونە دکتۆری ژنان، چەندەها نەخۆشی ژنانمان هەیە، دکتۆری ژن نەبێت زۆر زەحمەتە، یان دایەنگەکانی تایبەت بە منداڵ و بەخێوکردن و هتد….
٤- ئەگەر سەیری قورئان بکەین نەک ڕێگری ناکات، بەڵکو دەفەرموێت:
(وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ).
٥- قورئان مافی داوە بەژن کە خاوەنی ئیشی خۆی بێت ئەوەش یەکێکە لە ڕێگەکانی بریتییە لە بازرگانی و کارکردن، وەک خوای گەورە دەفەرموێت:
(وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا).
واتە: ئاواتەخوازی شتێک مەبن کە خوای گەورە بەخشیویەتی بە هەندێکتان و نەیبەخشیوە بە هەندێکتان، چونکە خودا داپەروەرە و یاساکانی لە ڕووی زانستی و حیکمەتەوەیە، کاتێک مافی داوە بە پیاوان لە هەندێک ڕووی ترەوە مافی داوە بە ئافرەتان هتد.
پیاوان بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئافرەتانیش بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەمیشە و بەردەوام داوای زیادە و بەخشش و بەهرەی خوا بکەن، چونکە بێگومان خوا بە هەموو شتێک زانایە، کەواتە خوای گەورە وەها دەفەرموێت:
(وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ) واتە بۆیان هەیە ئەوەی بەدەستی دێنن.
٦- قورئان یاسای شایەتی ئافرەت دەکات لە بابەتی قەرز و بازرگانیدا:
(فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَىٰ) هەرچەندە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ژن کارکردنی دەرەوەی ماڵی لەسەر نییە، بۆیە لەم بابەتە بازرگانی و قەرزە ئیختیساسی ئەو نییە، بۆیە دوو بەرامبەر یەکە، ئینجا شایەتی ئەرکە نەک ماف، باشە ئەگەر دروست نەبێت ژن بچێتە دەرەوەو کاربکات، چۆن شایەتی لێوەردەگیرێت؟؟!!
۷ـ قورئانی پیرۆز فەرمان بە چاوداخستن و باڵاپۆشی دەکات وەک دەفەرموێت:
(وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ).
واتە بە ئافرەتانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (لە تەماشای نامەحرەم) و داوێنی خۆیان بپارێزن لە گوناه، جوانیی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی کە دیارە (وەک دەم و چاو و دەست)، با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سینە و ملیاندا، با جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن مەگەر بۆ هاوسەرەکانیان نەبێت، یان باوکی خۆیان یان باوکی مێردەکانیان یان کوڕی خۆیان.
پرسیارەکە لێرەدایە: باشە ئەگەر کارکردن و چوونی دەرەوە بۆ ئافرەت دروست نەبێت، ئەی باڵاپۆشی و چاوپارێزی بۆچییە؟ خۆ باڵاپۆشی و چاوپارێزی لە ماڵەوە نییە.
٨- قورئان زۆر بە جوانی باسی سەرۆکایەتی ژن دەکات و دەفەرموێت:
(قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّى تَشْهَدُونِ).
ئینجا بەلقیس بە ئامادەبووانی وت: ئەی ڕاوێژکاران ڕای تان چییە؟ چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوە هەتا ئێوەی لێ ئاگادار نەبن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.
(قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ).
ئەنجومەنەکەی وتیان، خۆت دەزانیت کە ئێمە خاوەن هێز و تواناو دەسەڵاتی توندوتیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە بیربکەرەوە چ فەرمانێک دەدەی ئێمە ئامادەین.
(قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ).
بەلقیس وتی بەڕاستی پاشاکان کاتێک چوبنە شار و لادێکانەوە، وێران و کاولیان کردووە و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان سووک و ڕیسوا کردووە، هەمیشە ئەوە پیشەیانەو بەو جۆرە دەکەن و هەرواش دەبن (بێگومان من حەز لەکارەساتی وا ناکەم).
٩- قورئان باسی کارکردن و شوانیی کچی پێغەمبەر شوعەیب (علیە السلام) دەکات (سورة القصص ۲۳) کاتێک موسى (علیە السلام) گەیشتە ئاوەکەی مەدیەن، کۆمەڵێک خەڵکی بینی خەریکی ئاودانی ئاژەڵەکانیان بوون، لەو لاشەوە دوو ئافرەتی بینی کە مەڕەکانیان لە ئاوەکە دوورەپەرێز وەستابوون، بۆیە لێیان چووە پێشەوە و پرسی: ئێوە بۆ چی لێرە وەستاون؟ کێشەتان چییە وا دورە پەرێزن؟ ئافرەتەکان وتیان: ئێمە ناتوانین ماڵاتەکەمان ئاو بدەین هەتا شوانەکان نەڕۆن، باوکیشمان پیرەمێردێکی بە ساڵاچووە، کەواتە کچی پێغەمبەرانیش چوونەتە دەرەوە و کا

شاهد أيضاً

باڵاپۆشی؛ قەڵغانی جوامێری لە هەناسەی کلتووردا

و: عەبدوڵڵا عەلیپوورلەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی …