تریفە جلال
ـ هیچكاتێك هێنده‌ى ئه‌مرۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگە پێویستیان به‌خێزانێكى تۆكمه‌و به‌هێز نه‌بووه بۆ پاراستنى ئه‌ندامه‌كانى كۆمه‌ڵگە، چونكه مرۆڤ بگاته هه‌ر پله‌و پۆستێك به‌بێ خێزان، به‌ده‌ستى به‌تاڵ له‌وسه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ـ به‌ڵێ، بوونى خێزان و منداڵ به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌یه، به‌ڵام پیاوى مه‌یدان و ژنى سالاریشى ده‌وێت، كه ده‌بێـت له‌ناخى دڵه‌وه خه‌م بۆ ئێستا‌و داهاتووى رۆڵه‌كانى خۆیان و كۆمه‌ڵگە بخۆن.
ـ به‌راستى ڕۆژانه كه‌یسى جۆراو جۆر دێته به‌رده‌ستمان و به‌رگوێمان ده‌كه‌ون، كه خێزانه‌كان هیچ دۆخیان باش نییه، به‌جۆرێك كه زۆربه‌ى خێزانه‌كان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست كێشه‌كانى نێوان ژن و مێرد له‌لایه‌ك ، دایك و باوك و منداڵه‌كان له‌لایه‌كى دیكه.
له‌راستىدا ئه‌گه‌ر وردى بكه‌ینه‌وه ده‌بینین زۆربه‌ى زۆرى كێشه‌كان شتانى زۆر لاوه‌كى و بى بایه‌خن، به‌ڵام نه‌بوونى رێز‌و خۆشه‌ویستى جدى له‌نێوان تاكه‌كانى خێزان، وایكردووه كێشه‌كان گه‌وره‌تر بكرێن و، سه‌ردارێكیش نه‌بێت چاره‌یان بكات.
ـ ئه‌مرۆ رۆژى خێزان و پاراستنى خێزان بوو، به‌راستى ده‌بێت هه‌موان هه‌رچییه‌كمان كردووه خێزانه‌كان بپارێزین، چونكه خێزان بڕبره‌ى پشتى كۆمه‌ڵگەیه و به‌لاواز بوون و له‌ناوچوونى ئه‌وان كۆمه‌ڵگەكه‌شمان له‌ناو ده‌چێت.
2 کۆمێنت
Pingback: rybelsus pill
Pingback: how much clomid