ن: گۆنا تۆفیق
خێزان ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤایەتی و یەکەمین هەناسەی سوکانا و ئەمانی ژیان،
ئامێزی فراوانی پڕ لەنهێنی و دەنگ و پێکەنین و فرمێسک، نیشتیمانێکی بچوک کە بۆ هەموو سات و کاتێکی غوربەت و ماندوێتی و ئاسوودەیی دەبێتە پەناگە.
مرۆڤ بەسروشتی خۆی بوونێکی کۆمەڵاتی هەیە و ناتوانێت لەخۆیی داڕنێت هەر بۆیە خێزان ئەو کورەیەیە کە یەکەمین خشتی پایەی کۆمەڵگەی تێدا سازدەکرێت و، هەرلێرەشەوە بونیادی کۆمەڵگە دەست پێدەکات و مرۆڤ ئەرکی بەرپرسیارێتی لێرەوە هەڵدەگرێت،
هەریەک بەپەروەردە و فکر و ئایدۆلوژیای جیاواز دەوری تەلارسازی و ئەندازیاری لە بیناکردنیدا دەبینن .
هەربۆیە لەتەواوی ئاینەکان و بەتایبەت ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا گرنگی و بایەخێکی تایبەتی پێدراوە و بە بنچینە و ناوەندێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی …ناسراوە .
جێی خۆیەتی کە بەهەمان شێوە و گرنگیەوە دەسەڵات و دام و دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا و ڕاگەیاندنەکان بەبایەخی تەواوەوە لێی بڕوانن و خزمەتێکی پێویست و شیاو بۆ پاراستن و بەهێز کردن و گەشەپێدانی پێشکەش بکەن ، بەتایبەت لەم سەردەمەی کەچەندین ئاڵنگاری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و کلتووری و ئابووری و…. ڕووبەڕوی خێزان بوەتەوەو ئەرک و بەرپرسیارێتی لەم دامەزراوەیەدا قورس تر کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە پشتگیری کردنی مادی و مەعنەوی گەنجان و لاوان ئەرکێکی هەنووکەیی دەسەڵاتە بۆ پێکهێنانی خێزان کە پایەی پەرەسەندنی کۆمەڵگەیەو، کەم بوونەوە و نەمانی ئەم هەنگاوە قەیران و مەترسی بۆ لاوازبوونی ژێر خانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و گەشەسەنی درووست دەکات.
لێرەوە داواکارین دەسەڵات و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر بەجدی و بەدیدێکی بەرپرسانە لەم دامەزراوەیە بڕوانن و
بەهەنگاوێکی جدی ببنە پاڵپشت و هاوکاری لاوان لەئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری و هۆشیار کردنەوەیان لە هەڵبژاردن و هەنگاونانی دروست بەرە و ڕووی ئەو پرۆسەیە ، ئەوکات لەسایەی خێزانێک سەقامگیر و بەرپرس و هۆشیار کۆمەڵگەیەکی تەندروست و تەباو پێشکەوتوو دێتە ئاراوە کە هەمووان لەسایەیدا دەتوانن ئارام و ئاسوودە بژین.

2 کۆمێنت
Pingback: rybelsus for sale
Pingback: buy clomid