شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

جەستە و ڕۆح ئاوێتەی یەکدین

سندوس ڕێشاوی
ئەگەر کەشێکی لەبار بۆ مرۆڤ سازبکرێت، ئەوا کەسێکی تەندروست بۆ ژیانکردن دێتە بەرهەم، بەمەرجێک لە منداڵیەوە نەخرێتە ژینگەیەکی نالەبارەوە، مرۆڤ بەسادەیی و پاکی لەژیان ئەڕوانێت و زۆر سەلامەت ئەبێت. تا ئەوکاتەی فێڵەکانی دەوروبەر ئەبینێت. کەزانی ئەم جۆرە شێوازەی تریش هەیە واتە چانسی تری بۆ دروستبوو بۆ ژیانکردن. ژیان بە فێڵەوە، ئیتر لێی تێک ئەچێت لەنێوان پاراستنی ڕۆحەکەی و چێژە ڕۆحیەکەیدا. بۆیە گرنگە تابتوانین زۆرترین خۆ پاراستن بەکاربێنین لەچارەسەر، چونکە بەها جوانەکان لەگەڵ ڕۆحی مرۆڤەکاندا ئاوێتە ئەبێت و چێژ لەژیان وەردەگرێت، بێبەهاکانیش ڕۆح شەکەت ئەکەن، تا ئەو ڕادەیەی مرۆڤ حەیران ئەکەن، نازانێت چۆن ئەسڵەکەی خۆی بدۆزێتەوە. لەهەموو سەردەمێکدا مرۆڤە باڵاکان کاری گەورەیان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردوە، بەڵام تێکدان ئاسانترە بۆیە خێراتر ئەگات، ئیتر چەند هەوڵبدەین بۆ تۆوی چاکەخوازی و خۆبەشی و خاکی بوون و تەبایی هێشتاکەمە، چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکە بە سانایی فریو ئەخوات، ئەگەرچی زۆریش پاک بێت، لەبەردەم باق و وبریقی ئارەزوەکانیدا زوو خۆیبەدەستەوە ئەدات، ئەوەی بیرئەچێت لە بنەمادا مرۆڤێکی جوان و پاک و خۆنەویست بووە، ئێستابەهۆی لادانی لەخەتی گەشە ڕۆحیەکەی خەریکە خۆی لەدەست ئەدات بەبیانووی زۆرترین زانیاری قەرەباڵغ وچەن هۆکارێکی لابەلا.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …