شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

بەبازاڕی کردنی وشەکان خەریکە مرۆڤەکان بەرەو کەمی دەبەن


‎خەرمان کەریم
‎لەنێوان گەرمەی جەنجاڵی و هەڵپەی گەڕان بەدوای پارووە نانێکدا، لەناکاو کەسانێک دەکەونە بەرچاومان زمان شیرینن وەک ئەوەی خودا بیەوێت لەڕێگەی زمان شیرینیەکەیەوە ووشەکانی لە ئاڵتون بگرین، و دەستی هاوکاری بۆ نەجابەتەکەی درێژ بکەین، نەک بە وێنەو گرتە ڤیدۆکان دونیایەکی پێ بخوڵقێنین، و هەر کەسێک بۆ گەورە بوونی خۆی لەناو بازاڕی کاریدا ووشەکانی لێ بکڕنەوە، مرۆڤە سادەکان دەتوانن بگرین پێبکەنن پڕ بەگەروویان لەیەک کاتدا، چونکە ئەوان لەزەت بینینیان بۆ ژیانیان دیاری کراوە، یاخود خەریکە تێکەڵی کایە سیاسییە بێ ماریفەتەکان دەکرێن و لەژێر ناوی هەڵکشان بۆ سەرەوە بانگەشەی تەوازن و هاوکاری گیانی و ماددی پێ دەبەخشنەوە، بۆ دەبێت مرۆڤ ئەوەندە بێ نرخ تەماشا بکرێت و هەرچی هەستا ڕەنگێکی تێ هەڵبسوێت و دواتر پارووە نانێکی پێ بداتو پەخشی بکات، خۆ لە دیندا ئەگەر هاوکاری کەسێکت کرد نابێت دەستی چەپت بەدەستی ڕاستت بزانێت، بەڵام ئێمە نەک دەزانێت بەڵکو ئەیکەینە هەواڵی بەپەلەو مژدەو بانگەشەو کوشتاری دەروونی و تاک بەتاکی کۆمەڵگەی پێ فێر دەکەین و دواتر دەیخەینە سەر چوار ڕێیانێ، ماڵەکەی خۆی لێ تێک دەچێت و بەرد بارانی ژیانی پێ دەکەین نەفرەت لەو مرۆڤانەی فێر دەکەین کە ڕۆژێک هاوکاری بوون و ئێستا هۆکاری سەرگەردانی و ماڵوێرانین بۆی، ناچار خێزان هەڵبوەشێتەوە پەناگەی میهرەبانی و سەر کزی پەل بهاوێت بۆ دەربەدەری و خۆشاردنەوە لە چاوی کۆمەڵگە ئەمە کامە کلتوری کوردی بوو کەبە چرپەیەک داپۆشەری کەم و کوڕیەک بوون نەخێر ئەمەی ئێستا یاری کردنە بە هەست و کەرامەتی مرۆڤێک کە بۆ پارووە نانێک لەنێو بەناو دۆستێکدا دوو ووشەی شیرینی بەخشی و ئەوان بوونە بازرگانی قوڕگ و دەنگ و سەداو ڕۆحی پاکی
‎ڕێگە مەدەن درێژە بەم کلتورە گاڵتە ئامێزانە بدرێت دیسانەوە ناوە ناتۆرەی نابەجێ جێگەی ڕەسەنایەتی بگرێتەوە.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …