شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

هەرجارەى توێژینەوەیەک (١١) گومان لەسەر باڵاپۆشى و وەڵام لەدیدگاى ئیسلامەوە

بەیان نوری

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن دکتۆرە نور سەمیر ئەلحەیالى کە مامۆستایە لە زانکۆى موسڵ، ساڵى ٢٠٢٣ نوسراوە و لە بەرگى سێهەمى گۆڤاری پەروەردەی زانستە مرۆییەكاندا بڵاوكراوەتەوە.

لە کورتەى ئەم توێژینەوەیەدا توێژەر ئاماژەى داوە بە چۆنیەتى پاراستنى ئیسلام لە ئافرەتان و ڕزگارکردنى لە خراپ مامەڵە لەگەڵکردنى لە سەردەمى نەفامیدا، زۆرینەى کەس دان بەمەدا دەنێین و، دەیزانن چەند کەسێک نەبێت کە پێچەوانەکەى دەبینن و، واپیشان دەدەن کە ئافرەت لە ئیسلامدا پلە دووە لە تێنەگەیشتنییان لە قورئان و سوونە ئەو هەڵە تێگەیشتنەیان بۆ دروستبوە، نازانن ئیسلام ژن و پیاوى لە ئەرک و مافدا یەکسان کردوە نەک لە تایبەتمەندى و سیفات و تواناکانیاندا بۆ ڕێزگرتن لەو فیترەتەى کە هەریەکەیانى لەسەر دروستبووە. ئەو جۆرە کەسانە بە پشتگوێخستنى فیترەت گومان لەسەر شەریعەتى ئیسلام دروستدەکەن بۆ دوورخستنەوەى ئافرەت لە پارێزراوى و بردنى بۆ گومڕایی بە ناوى ئازادى و پێشکەوتنەوە.

لەم توێژینەوەیەدا وەڵامى تیایە بۆ گومانەکان لە ڕێگەى بەڵگە قورئانییەکان وفەرموودەکانەوە، جگە لە ڕاى (شێخ شەعراوى)، بۆ گومانى باڵاپۆشى و ڕاى چەندین ڕۆشنیران و زانایانى ئاینى ئیسلامى و، ڕاى هەندێک لە ڕۆژهەڵاتناسەکان کە سیستمى ئیسلام بە باشتر دەزانن لە سیستمەکانى تر.

ئەم توێژینەوەیە لە ٣ بەش پێکهاتوە کە بریتین لە:

ڕونکردنەوەى دەستەواژەی (باڵاپۆشى) لە ڕووى زمانەوانى و چەمکەوە، پاشان هێنانى بەڵگە قورئانییەکان و فەرموودەکان، بەشى سێهەمیش وەڵامى گومانى دروستکراو بۆ باڵاپۆشى بە ڕاى (شێخ شەعراوى) و زانایانى تر، پاشان ڕاى توێژەر، کۆتاییەکەشى بە چەند دەرەنجام و ڕاسپاردەیەک هێناوە.

کورتەى دەرەنجام:-

١-شەریعەتى ئیسلام باشترین شەریعەتە بۆ پاراستنى ئافرەتان و ڕێزلێگرتنییان.

٢-شێخ شەعراوى یەکێکە لە زانا ناودارەکانى کە وەڵامى باشى هەبووە بۆ ئەوانەى گومان بۆ دۆزى ئافرەت لە شەریعەتى ئیسلامدا دروستدەکەن.

٣-چۆنیەتى وەڵامى شەعراوى بۆ گومانەکان لە ڕێگەى پێوانەوە(قیاس)، بۆ ڕەتکردنەوەى ڕاى بەرامبەر و سەلماندنى ڕاکانى شەریعەتى ئیسلام.

٤-وشەى جلباب و خمار کە چۆن هەموو خمارێک حجابە و هەموو حجابێکیش خمارە، وشەى جلباب کە چۆن ئەویش هەر حجابە.

٥-شێخ شەعراوى وا دەبینێت کە هیچ گومانێک لە فەرز بوونى باڵاپۆشیدا نیە، باڵاپۆشى بۆ ڕێزگرتن و پاراستنى ئافرەتانە.

٦-ئەو ئایەتە کە لە سورەى نوردا هاتوە بۆ فەرزى باڵاپۆشى وەک فەرز هاتوە بۆ پاراستنى خێزان،

وەک ئاشکرایە حوکمەکانى ناو ئەو سورەتە بۆ فەرزکردنە.

ڕاسپاردەکان:-

١-گرتنى کۆڕو سیمینار بۆ چوونە بنجوبناوانى مەنهەجى شەرعى لە وەڵامدانەوەى گومانەکان، ئاگادارکردنەوەى خەڵکى لە و جۆرە گومانانە و، ئەو کەسانەشى قسە لەسەر ئەوانە دەکەن. دەرچوون بە بەرەنجامى زانستییانە لەو کۆڕانە بۆ پاراستنى خێزان.

٢-دروستکردنى دامودەزگاى خاوەن تواناى زانستى وفیکرى لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگەکان وئەو پلانانەى دژ بە ئافرەتى موسڵمان ڕێکدەخرێن.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …