شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

هه رجارەى توێژینەوەیەک (٧)‌ قوامە لە نێوان فقه و چەمکە هەڵەکاندا

بەیان نوری
ئەم تویژینەوەیە لە لایەن (د محمد عبدالمقصود دائم) لە ساڵى ٢٠١٩ لە ژمارە ٣٧ ى گۆڤارى فقه و یاسادا نوسراوەو بڵاوکراوەتەوە.
پوختەى توێژینەوە:-
ئەم توێژینەوەیە باس لە چەمکى قەوامەو گرنگی لە سەقامگیریی خێزان دەکات، پاشان لایەنى شەرعى قەوامە و هۆکارەکانى جێگیرکردنى و کاریگەرییەکانى. باس لە بەجێهێنانى ئەرکى هەردوو هاوسەر دەکات بەرامبەر بە یەک وئەو گومانانەى بۆ ئەم چەمکە دروستکراون و وەڵامدانەوەیان لەوانە ڕەتکردنەوەى قەوامە. قەوامە ئازادى ئافرەت ناهێڵێت، کەسایەتى ئافرەت وەلادەنێت و کەرامەتى دەشکێنێت، قەوامە ڕێکارێکە بۆ زاڵبوون بەسەر ئافرەتدا.
هەندێک لە کورتەى دەرەنجامى توێژینەوەکە بریتییە لە:-
-قەوامە بەو مانایە دێت کە پیاوان هەستن بە دابینکردنى پێداویستییەکانى هاوسەرەکانیان لە چاودێرى و نەفەقەکێشان، کەواتە ئەرکە بۆ پیاوان و ڕێزلێنانە بۆ ژنان.
-قەوامە لە قورئان و لە سوننەش شەرعییەتى سەلمێنراوە.
-کاتێک ئەرکى چاودێرى ماڵ و ڕێنومایی و ڕێکخستنى کاروبارى ژن و خێزان لاى پیاوە هەڵەیە ئەگەر وا ته ماشا بکرێت کە مافێکە بۆ پیاوان و زاڵبوونى بەسەر ئافرەتاندا، بەڵکو دەبێت لە ڕوانگەى ئەرکەوە تەماشا بکرێت بۆ دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى ئافرەت بێماندووبوون و ڕێزلێنانى.
قەوامە یەکێکە لە نیعمەتەکانى خواى گەورە بۆ مرۆڤ نەك جیاكاری بێت لە نێوان هەردوو ڕەگەز، چونكە دابەشكردنی كارە لە نێوان هەردوو ڕەگەز بە پێی فیترەتی خۆیان و گونجاندنی ئەو سروشتەی هەیانە، بەو پێیە دەرەنجامەكەی پاراستنی خێزانە لەسەر بنەمای هاوكاری و لێكتێگەیشتن و ڕاوێژپێكردن، بەو شێوەیە دڵنیایی و ئارامی و سۆزو خۆشەویستی و سەقامگیری خێزان دێتە دی.
-خوای داناو زانا كاتێك ئەو دەسەڵاتەی داوە بە پیاو وەك ئەركێكی شەرعی لەگەڵیدا مەرجی بۆ داناوە كە دەبێت دەقە شەرعییەكان جێبەجێبكات لە چاكەكاری و دادپەروەری و ڕەچاوكردنی ماف و ئەركەكانی، بەوشێوەیە ئەو دیدگا هەڵەیەی كە هەیە لای هەندێك لە پیاوان ڕاستدەكرێتەوە، چونكە هەندێك لە پیاوان قەوامە وەك خەنجەرێكی هەمیشە ئامادە بۆ لێدان لە ملی ئافرەت بەكاردەهێنن، هەرەوەها وەك ڕێكارێك بۆ لاوازكردنی و ئازاردانی
وەك ئەوەی لە قورئان و سوونەت تەنها باس لە مافی پیاو بەسەر ژنەوە كرابێت، لە بیری ئەو ئایەت و فەرموودانەدا نین كە باس لە مافی ژن دەكات لەسەر پیاو، ئاگاداریان دەكاتەوە كە زوڵم لە ژن نەكەن و باس لە حەرامبوونی دەستدرێژیكردنە سەریان و، خراپ مامەڵە لەگەڵ كردنییان، تا وای لێهاتووە كە دوژمنانی ئیسلام بەو گومانە دەیانەوێت وێنای ئیسلام ناشیرین بكەن.
-پێویستە جەخت لەوە بكرێتەوە كە گوێڕایەڵی ژن بۆ هاوسەرەكەی لە سنووری شەرع و كاری چاكەدایە، ئەگەر پیاوەكە داواكاری ناشەرعی هەبوو دەبێت ڕەتی بكاتەوە هەر وەك پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:”ﻻ ﻃﺎﻋـــﺔفيﻣﻌـــﺼﻴﺔ اﷲ،إﻧـــما اﻟﻄﺎﻋـــﺔفي
المﻌﺮوف.”
-ئیسلام ڕێزی تەواوی لە ئافرەت گرتوە كە لە پێش هاتنی ئیسلامدا لە ناو كۆمەڵگەكانی تردا بە هێچ شێوازێك ئەوە نەبووە.
لە گێڕانەوەی ژیانی پێغەمبەرمان وفەرموودەكانیدا شتێك نەهاتووە كە پێچەوانەی ئەو ڕێزلێنانە بێت، بەڵكو ئەمری كردوە كە ڕێز لە ئافرەت بگرن و مامەڵەی خراپییان لەگەڵ مەكەن، لە وەسفی ئیمانداری تەواو و ڕاستەقینەدا دەفەرموێت(( أﻛﻤﻞ المﺆﻣﻨين إﻳماﻧﺎ أﺣـﺴﻨﻬﻢ ﺧﻠﻘـﺎ،وﺧﻴـﺎرﻛﻢ
ﺧﻴﺎرﻛﻢ ﻟﻨﺴﺎﺋﻬﻢ))
هەروەها فەرموویەتی:-
((وﺧيرﻛﻢ ﺧيرﻛﻢ ﻷﻫﻠـﻪ،وأﻧـﺎ ﺧـيرﻛﻢ ﻷﻫـلي))
،ﻣـﺎ أﻛـﺮم اﻟﻨـﺴﺎء إﻻ ﻛﺮﻳﻢ وﻻأﻫﺎنهن إﻻ ﻟﺌﻴﻢ))
بەو شێوەیە ڕێنومایی پیاوانی كردوەو ئاگاداری كردونەتەوە لە ئازارنەدانی ئافرەتان و هەست بریندارنەكردن و پیاهەڵنەشاخان،بەڵكو مامەڵەی ئارام و لەسەرخۆ.
-قەوامە لە ئیسلامدا بە ڕەهایی نییە بەڵكو سنووری خۆی هەیە كە لە شوێنێكدا دەوەستێنرێت،لەوانە نابێت ئەگەرژن لەسەر یەكێك لە ئایینە ئاسمانییەكانی تر بووهاوسەرەكەی داوای گۆڕینی دینی لێبكات، یان داوای پابەندبوونی بە یەكێك لە مەزهەبەكان لێبكات یان هەر شتێكی تری لەو بابەتە.
-قەوامە ڕێگر نیە لە ئازادی ئافرەت لە چۆنیەتی مامەڵە كردن بە پارەو سامانی خۆیەوە، هەروەها ئازادی لە مافە سیاسییەكانی خۆی هەر بابەتێك كە لە شەریعه تی ئیسلامدا ژن و پیاو یەكسانن بن.
-ئیسلام هەموو باڵادەستییەكی ئافرەتی ڕەتنەكردۆتەوە، بەڵكو ئەركی گەورەی خێزانی خراوەتە ئەستۆ كە لە ئەركی پیاو كەمتر نیە:”ﻛﻠﻜـﻢ راع وﻛﻠﻜـﻢ ﻣـﺴﺌﻮل ﻋـﻦ رﻋﻴﺘـﻪ،ﻓﺎﻹﻣـﺎم
راع وﻫــﻮ ﻣــﺴﺌﻮل ﻋــﻦ رﻋﻴﺘــﻪ،واﻟﺮﺟــﻞ راع في أﻫﻠــﻪ وﻣــﺴﺌﻮل ﻋــﻦ رﻋﻴﺘــﻪ، والمﺮأة راﻋﻴﺔ في ﺑﻴﺖ زوﺟﻬﺎ وﻫﻲ ﻣﺴﺌﻮﻟﺔ ﻋﻦرﻋﻴﺘﻬـﺎ،واﻟﺮﺟـﻞ راع في ﻣـﺎل
أﺑﻴﻪ وﻣﺴﺌﻮل ﻋﻦ رﻋﻴﺘﻪ،وﻛﻠﻜﻢ راع وﻣﺴﺌﻮل ﻋﻦ رﻋﻴﺘﻪ))
كەواتە ئافرەتان ئەركی چاودێری خێزان و منداڵ و كاروباری ماڵییان لەسەرە.
-پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت) ڕای هاوسەرەكانی وەرگرتوەو ڕاوێژی پێكردوون ،هاوەڵان سونەتیان لە (عائشە)وە وەرگرتوە، (عومەری كوڕی خەتاب)، ڕای (شیفاء كچی عەبدوڵای) وەرگرتوە بۆ هەندێك كاروبار بە هۆی باش بیركردنەوە و باش تێگەیشتنی لە كار، كەواتە لەمڕۆشدا دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ نوێنەرایەتی گەل و بەرگریكردن لە كۆمەڵگە، بە تایبەت بابەتە ئافرەتییەكان كە خۆیان باشتر لێی تێدەگەن.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …