پێنجشەممە , ئه‌یلول 11 2025

ئامارەکان دەدوێن (9)


ڕووپێوى نیشتمانى لاوان بۆ ساڵى ٢٠١٩ سەبارەت بە کار و بژێوى ئەم ڕێژانەى دەرخستووە:-
٣٨.٥%ى لاوان لە تەمەنى ١٥ تا ٣٠ ساڵ، کێشەى سەرەکییان و بەدەستهێنانى داهاتە.
٢١.٥%ى لاوان لە تەمەنى ١٥ تا ۳۰ساڵ بە شوێن هەلى کاردا دەگەڕێن، بەڵام دەستیان ناکەوێت بە هۆکارى نەبوونى کارامەیی زانستى و پیشەیی.
٩,٥ %ى خێزانەکان ژمارەى ئەندامانیان لە ٧ کەس بەرەو ژوورە کە بۆتە هۆکارى قورسى دابینکردنى بژێوى.
١٢%ى لاوان دواى هاوسەرگیریش بە هاوبەش لە گەڵ ماڵە باوانییان لە یەک شوێندا دەژین، لەبەر کەمدەرامەتى.
ڕێژەى ئەو لاوانەى کاریان هەیە بە پێی تەمەن:-
١٠ساڵ تا ١٤ ساڵ,٢.١%
١٥ساڵ تا ١٨ ساڵ ١١.٦%
١٩ساڵ تا ٢٤ساڵ ٢٧.٧%
٢٥ساڵ تا ٣٠ ساڵ ٤٦.٦%
هۆکارەکانى بێکارى :-
٩.٦% کەسانێکن سوورنین لەسەر گەڕان بە شوێن کاردا.
١٠.٨% کارامەیی هیچ کارێکییان نیە.
٤٠.٦% حکومەت دەرفەتی کاریان بۆ نارەخسێنێت.
٧١.٣ %باس لە کەمى هه لى کار دەکەن(بە حکومەت و کەرتى تایبەتەوە).
٨.٨ %ڕایان وایە بە هۆکارى زۆرى کرێکارى بیانى، لاوان هەلى کاریان دەستناکەوێت.
٦.٤%ڕاى وایە لەبەرئەوەى گەشەى ئابورى کەمە لە عێراقدا بەرامبەر زۆربوونى ڕێژەى دانیشتوان.

Iraq.unfpa.org

Check Also

هەرگەلێک ئافرەت پێشەوای بێت، سەرکەوتوو نابێت!

د. هەتاو حەمە صالح  یەکێکی تر لەو فەرموودانەی لەسەر پرسی ئافرەتاندا مایەی مشتومڕە، بریتییە لەوەی گوایا …