شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ئامارەکان دەدوێن (8)


تێکڕاى ڕێژەى نەخوێندەوارى لاوان لە عیراقدا٧.٤%، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە ساڵانە لە جیاتی کەمبوونەوە بەرەو زیادبوون ڕۆشتووە، ئەو ڕێژەیە ٨.٨ %یان لە نێوان تەمەنى ١٥ تا ١٨ ساڵدان، واتە لە دایکبووى دواى ٢٠٠٣ ,٥.٢% تەمەنیان ٢٥ تا ٣٠ ساڵە.
لاوانى تەمەن ( ١٠ تا٣٠) ساڵ ٥٦% وازیان لە خوێندن هێناوە,٤٦.٧% یان کوڕانن ,٦٠.٢%یان کچانن.
١٧%ى کچان کاتێک دەگەنە قۆناغى هەرزەکارى، زانیارى ئەو قۆناغەیان نیە، لە بەرامبەردا کوڕان ٢١%زانیارییان نیە.
ڕێژەى ئەو لاوانەى باوەڕیان بە یەکسانى هەردوو ڕەگەز هەیە٨٢%.
ڕێژەى ئەو لاوانەى لەگەڵ توندوتیژى دژى ئافرەتان نین٦٩%.
ئەو لاوانەى باوەڕنامەى باڵایان هەیە ٩٢%، ئەوانەى باوەڕنامەى بەکەلۆرێۆسیان هەیە٨٣%، ئەوانەى نەخوێندەوارن ٥٦%,، لەگەڵ توندوتیژى دژى ئافرەتان نین، کەواتە تا ئاستى خوێندن بەرزتر بێت ڕێژەى توندوتیژى کەمتر ئەبێتەوە.
١٤%ى ئافرەتان ڕووبەڕووى توندوتیژى دەبنەوە لە لایەن خێزانەوە(جگە لە هاوسەر)، بە هەردوو جۆرى جەستەیی و زارەکى.
ڕاى ئافرەتان بۆ توندوتیژیی لە لایەن هاوسەریانەوە:-
٦٣.٤% یان دەڵێن هاوسەرمان (غیره)یان هەیە.
٣٤.٧%یان دەڵێن هاوسەرمان ڕادەى پەیوەندیمان لەگەڵ دەوروبەر بۆ دیارى دەکەن.
٣٢.١% دەڵێن راى هاوسەرمان زاڵە بۆ جلوبەرگ و پۆشاکمان.
١٧.٤% دەڵێن ئاگادارنین لە داهاتى خێزانەکەیان.
١٠.٤% دەڵێن هاوسەرمان ڕێگرە لە ڕادەربڕین.

سەرچاوە:-
Iraq.unfpa.org

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …