لەگەڵ ئەوەی یەكەم زانای دانانی بەرنامەی كۆمپیوتەری (ئانا لوفلیس)، ئافرەتێكی ئینگلیز بوو، یەكەم كۆمپیوتەر لەسەر بنەمای بیردۆزەكەی ئەو لە ساڵی 1940 دروستکراوە، بەڵام ئافرەتان ئێستا لەو بوارەدا لە دواوەن.
40%ی ئەو ئافرەتانەی بڕوانامەیان لە بواری كۆمپیوتەر وتەكنەلۆجیا هەبوو لە ئەوروپا و ئەمریكا بوون، بەڵام ئێستا لە كیشوەرەكانی تر زیادیان كردوەو لەو دوو كیشوەرە ڕێژە دابەزیوە بۆ 25%.
غوتيريش لە سە رەتاى دانیشتنى ٦٧ى لیژنەى بارودۆخى ئافرەتان لە مانگى مارسى ٢٠٢٣ ئاماژەى دا بەوەى کە تا ئێستا ٣ ملیار کەس بێبەشن لە بەکارهێنانى ئینتەرنێت، زۆربەیان ژن و کچن..
لە بوارى زانستدا تا ئێستا ٣%ى خەڵاتى نۆبڵ بۆ زانیارى دراوە بە ئافرەتان.
کچان ١/٣ ى قوتابیانى بەشە زانستیەکان و تەکنەلۆجیاو ئەندازەو بیرکارین.
کارکردن لە کەرتى تەکنەلۆجیا لە ئێستادا ٢ پیاو بەرامبەر ئافرەتێکە.
ئافرەتان ٢٠% ى ئەو کەسانەن کە لە بوارى زیرەکى دەستکرد کارئەکەن.”.
لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا ٨٠% ى خێزانەکان دەستیان بە ئینتەرنێت گەیشتوە، بەڵام لە وڵاتە دواکەوتوەکاندا ٣٤%ى خێزانەکان دەستیان بە ئینتەرنێت گەیشتووە.
تا ساڵى ٢٠١٥ رێژەى ئافرەتان بۆ به کارهێنانى ئینتەرنێت گەیشتوەتە ٤١%.
لە ئێستادا چەند رێكخراو هەیە كە كار لە بواری هاندانی ئافرەتان دەكات بۆ پێشكەوتنیان لە تەكنەلۆجیاو زانستدا.
سەرچاوە: کەناڵی جەزیرە.