شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

سوودەکانی میوەی هەنار

​پ.ى. گوڵاڵه‌ محەمەد ئەمین/ مامۆستا له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى زانسته‌ پڕاكتیكیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌

هەنار میوەیەکە لە فارسەوە سەرچاوەی گرتووە، هەر لە کۆنەوە بە هۆی ئەو توخمە خۆراکییە گرنگانەی کە تێیدایە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکارهاتووە، کە چەندین سوودی گرنگی تەندروستی پێبەخشیوە.
میوەی هەنار لە میوە دڵخوازەکانە بەهۆی تامی شیرین و ترشی تۆوەکانیانەوە، هەروەها بە پێستی ئەستوور جیا دەکرێنەوە، سوودەکانی هەنار زۆرن و دەیکاتە یەکێک لە میوە تەندروستەکان, هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندترینە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر، بۆیە خواردنی یان خواردنەوەی شەربەتە سروشتییەکەی چەندین سوودی پێدەبەخشێت، دیارترینیان بریتین لە :

٭هاندانی سووتانی چەوری لەش.

٭پاراستنی پێستێکی تەندروست.
*باشترکردنی هێزی دەروونی.

٭کاریگەرییەکانی پیربوون کەمدەکاتەوە.

٭پاراستنی کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.

٭بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەوکردن.

٭کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
*ئەگەری پاراستنی دڵ زیاد دەکات بە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

٭ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
*هەنار بۆ تەندروستی دەم و ددان باشە، بەو پێیەی دەرکەوتووە بەکارهێنانی بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی هەوکردنی پووک.


*هەنار بەشدارە لە کەمکردنەوەی بەرزی کۆلیسترۆڵ و ڕێگریکردن لە ئۆکساندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، بەمەش ڕێگرى دةكات لة گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان .
*سەرەڕای سوودە زۆرەکانی هەنار لە بواری پزیشکیدا، بەڵام ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە بواری جوانکاریدا سەلماندووە، کە تێیدا بەشدارە لە خاوکردنەوەی پیربوون، ئەمەش بەهۆی پێکهاتە ناوازەکانی دژە ئۆکسێنەرەوە کە کاردەکەن بۆ پاراستنی پێست و خانەکان لە پیربوون.

٭هەنار ڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی خوێن ، بۆیە خواردنی هەنار یان خواردنەوەی شەربەتە سروشتییەکەی بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کەمخوێنی و زۆرێک لەو نیشانانەی کە ڕەنگە لەگەڵیدا بێت، وەک: ماندوێتی. لەدەستدان یان تێکچوونی هەستی بیستن.

پسپۆڕی خۆراک (دينا بي ديلي) لە زانکۆی (موغلا صدقي كوتشمان) لە ڕێگەی ئاژانسی (الأناضول) کۆمەڵێک سوودی پێشکەش کرد کە لە هەناردا هەیە.
پزیشکی پسپۆر قسەکانی لەسەر سوودەکانی هەنار بەم شێوەیە دەستی پێکرد، “هەنار 3 هێندەی چای سەوز یان ترێی سوور دژە ئۆکسانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە پێکهاتە و ڤیتامینەکان کە وای لێدەکات ببێتە خۆراکێکی تەندروست بۆ خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی”
ئاماژەی بەوەشکرد، “میوەی هەنار دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامینی پێویست بۆ جەستە، وەکو:
(A،C، E، B6، B3، و B2″ B1(
. هەروەها توخمە کانزاییەکانی وەک پۆتاسیۆم، ئاسن، سیلینیۆم، مەنگەنیز و ئەوانی تر
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەوەش گرنگتر، دژە ئۆکسێنەر و پۆلیفینۆلی تێدایە کە دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەيه، هاندانی سیستەمەکە و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشه، ئەمەش تایبەتمەندییەکی گرنگە لەبەر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
لە خوارەوە ئەو سوودانە دەخەینەڕوو کە پزیشکی پسپۆڕ باسی کردووە:
*پێست زۆر پشت بە کۆلاجین دەبەستێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نەرم و درەوشاوەیی بمێنێتەوە و هەنار هەندێک پێکهاتەی تێدایە کە ڕێگری لە ئەنزیمەکان دەکات لە تێکدانی کۆلاجین، ئەمەش دڵنیای دەدات کە پێست بە نەرمی دەمێنێتەوە.
*تۆوی هەنار پۆلیفینۆل (دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز)ی تێدایە، هەروەها ئاوی هەنار ڕێژەی دژە ئۆکسێنەری زیاتری تێدایە بە بەراورد بە زۆربەی شەربەتەکانی تری میوەکان.
*سوودەکانی هەنار بریتین لە ڕزگاربوون لە کێشی زیادە؛ هەنار سوودێکی زۆری هەیە لە تواندنەوەی چەوری لە لەشدا، بەو پێیەی هانی دەدات بۆ سووتاندنی، هەروەها خواردنی هەنار ڕۆژانە – وەک بەشێک لە ڕێجیمێک کە ڕێژەیەکی باشی پرۆتینی تێدایە – یارمەتیدەرێکی زۆرە لە سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.
*هەنار کاردەکات بۆ باشترکردنی هێزی دەروونی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، کە لە کەسانی بەساڵاچوودا ڕوودەدات بەهۆی کەڵەکەبوونی پرۆتینی ئامیلۆید لە مێشکدا، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەنار کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی کەڵەکەبوونی ئەم پرۆتینە، هەروەها بەهۆی دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو شەربەتەکەی سەرهەڵدانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر لەوانەیە دوا بکەوێت.
*هەنار دژە خەمۆکی و دژە نائومێدییە، بەهۆی ئەو پێکهاتە ڕووەکییە بەهێزانەی تێیدا هەیە، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر وەرگرەکانی ئیسترۆجین و سیرۆتۆنین لە مێشکدا هەیە، بەمەش هەستی نائومێدی و خەمۆکی لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە.
*یەکێک لە سودەکانی هەنار پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرسه .

٭ ئاوی هەنار یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرسکردن و نەهێشتنی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
*هەنار یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە دەدات، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێگری دەکات لە گەشەی خانەکانی ناو هەندێک وەرەمی شێرپەنجەیی، وەک مەمک، پرۆستات، قۆڵۆن، لیمفۆما، شێرپەنجەی خوێن بەهەمان شێوە چونکە دژە ئۆکسانی تێدایە، کە هۆکاری زۆرێک لە سوودەکانی هەنارن.
سوودەکانی ئاوی هەنار بریتین لەمانەی خوارەوە:
*کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات
*بەشدارە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە
*چارەسەری هەوکردنەکان دەکات
*یادەوەری بەهێز دەکات
*توانای منداڵبوون و توانای سێکسی باشتر دەکات
*شەربەتی هەنار دژە هەوکردنێکی بەهێزە، بەو پێیەی ڕەنگی سوورەکەی لە پۆلیفینۆلی دژە ئۆکسێنەرەوە وەرگیراوە کە دەتوانێت یارمەتی نەهێشتنی ڕادیکاڵە ئازادەکان بدات، ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکات و هەوکردنی درێژخایەن کەمدەکاتەوە، کە بریتین لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە.
*شەربەتی هەنار نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت چونکە دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.
سوودەکانی زەیتی هەنار
هەروەها دەتوانیت سوودەکانی هەنار لە زەیتەکەیەوە بەدەستبهێنیت، کە هەندێک کەس درک بە گرنگی خواردنی ناکەن، بەو پێیەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لەمانەی خوارەوە:
*خۆراکدان بە پێست و پێدانی تازەیی و جوانی
*کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و شەکر لە خوێندا
*کەمکردنەوەی پەستانی خوێن
*بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی شێرپەنجە

Check Also

برنج به‌ شویت

چیا حه‌مه‌ عه‌لیپێویستیه‌كانى:یه‌ك كوپ ده‌نكی پاقله‌3 كه‌وچكى گه‌وره‌ زه‌یت1 پیازى جنراو1كوپ شویتى جنراو2 كوپ برنجى …