چیا حه‌مه عه‌لی
پێویستیه‌كانى:
یه‌ك كوپ ده‌نكی پاقله
3 كه‌وچكى گه‌وره زه‌یت
1 پیازى جنراو
1كوپ شویتى جنراو
2 كوپ برنجى خوساو
1كه‌وچكی بچوك زه‌رده‌چه‌وه
خوی
ئاو به‌پێى برنجه‌كه
چۆنیه‌تى دروستكردنى:
سه‌ره‌تا پاقله‌كان ده‌نك ده‌كرێن، ده‌نكه‌كان له‌ناو ئاودا بۆ ماوه‌ى 7 ده‌قیقه ده‌كولێنرێن، دواتر ده‌پاڵێورێت‌و ئاوى ساردی پێدا ده‌كرێت به‌م شیوه به ئاسانى توێكلی ناوكه‌كانیش لێده‌كرێته‌وه.
زه‌یته‌كه له مه‌نجه‌لێكدا گه‌رمده‌كرێت، پیازه جنراوه‌كه‌ى تێده‌كرێت وسورده‌كرێته‌وه.
پاشان شویت‌و ده‌نكه پاقله كولێنراوه‌كانی تێده‌كرێت‌و سور ده‌كرێنه‌وه، ئینجا برنجه خوساوه‌كه‌و زه‌رده‌چه‌وه‌و خوێ و ئاوه‌كه‌ى تێده‌كرێت.
هه‌موو تێكه‌ڵه‌كه به‌جوانى تێكده‌درێت تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن.
كه برنجه‌كه ئاوى كه‌م بویه‌وه ئاگره‌كه‌ى بۆ كز ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌جوانى ده‌م بكێشێت.
پاش ئه‌وه‌ى پێگه‌یشت، له‌سه‌ر ئاگر داده‌گیرێت‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.