یەکشەممە , كانونی یه‌كه‌م 22 2024

ڕۆڵی خێــزان و ڕێنمایی ئایین

عبدالله عەلیپوور

بێگومان خێزان باڵی ڕاستى پرۆسەى پەروەردەکردنە و یەکێک لەو هۆکارە کاریگەریانەى کە ڕاستەوخۆ ڕۆڵی تایبەتى دەبینێ لە پرۆسەى پەروەردە و فێرکردندا، دایک و باوکە لە پێگەى خێزاندا. واتە خێزان یەکەمین و گرینگترین بناغەیە کە لە پەروەردەکردن و ڕێنمایی و ڕاهێنان و ئاراستەکردنی منداڵەکانیان، کە کاریگەریان هەیە لەسەر هەڵسووکەوتی تاک لەم قۆناغەدا و بناغەى که‌سێتی منداڵ کە تیا بنیات ده‌نرێت. بۆیه‌ ده‌بینین له‌ هه‌موو دینه‌کان و به‌رنامه‌کاندا چاوى زۆر له‌ سه‌ر دایک هه‌یه‌ و گرنگى تایبه‌تى خۆى پێدراوه‌ و به‌ قوتابخانه‌ى یه‌که‌مى پێگه‌یاندن ناونراوه‌. لە ڕاستیدا هەر جۆرە هەڵەیەک و بێبەرنامەیی و بێسەره‌وبەری و نەبوونی متمانە لە نێوان منداڵ و خێزان و دایک و باب کاریگەری خراپ و کارەساتی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە، چونکە منداڵ وەک ئاوێنە هەموو شتەکانی نێو خێزانەکانیان نیشان دەدەنەوە. ئێمە چ وەک تاک و چ وەک بنەماڵـە کاتێک لە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانماندا سەرکەوتوو دەبین، کە منداڵـەکانمان بناسین، نیاز و خواستەکانیان بناسین، ئەو کارەش زانست و تێکۆشانی دەوێت.
مەخابن! لە دونیای ئەوڕۆدا بە پێی توێژینەوەکان منداڵ و هەرزەکارەکان بە هۆی نەبوونی پەروەردەیەکی دروست و نەبوونی متمانە بە دایک و باب، ئینتمای خێزانیان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو لاوازبوون دەچێ و هێندێکیش هەر زۆر زوو لە بیری جێهێشتنی خێزان و وڵاتەکەیان دا دەبن و پێیان وایە هیچ شتێک نییە کە ئەوان بە بنەماڵەکەیانەوە ببەستێتەوە کە زۆر جار ئەوەش بۆتە هۆی ڕوودانی کارەساتی گەوەرە لە ناو کۆمەڵگە
هەموو ئەوانەی لەگەڵ منداڵان کار دەکەن، چ لە ماڵێ دایک و باوک چ لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا، گەلی جار ڕووبەڕووی پرسیاری گەلێک سەخت دەبنەوە لە لایەن منداڵانەوە. واتە منداڵان زۆربەیان وەک گچکە فەیلەسوفێکی زانا دەردەکەون و پرسیاری زۆر سەخت و دژوار دەکەن، کە وه‌ڵام دانەوەیان ئاسان نییە. گەر وه‌ڵامیشیان بدرێتەوە، دیسان دەبێتە مایەی پرسیاری نوێ لە لایان…!!!
بێگومان پەروەردەکردنی منـداڵ گرینگترین و هەستیارترین ئەرکی سەرشانی دایک و باوکە، کە ئەوەش زانست و زانیاری تایبەت بە خۆی پێویستە. هاوکات لە گەڵ ئەوەشدا پەروەردەکردن و بارهێنانی منداڵ دەبێتە هۆی دڵخۆشی دایک و باوک. هەڵبەت پەروەردەکردنی منداڵ لەگەڵ هەبوونی ئەو هەموو ئامێرە پێشکەوتووە بە بیر و هزری رابردوو تاوانێکی گەورەیە، نەک بەو مانایە کە پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵ لە ڕابردوو هەڵە بێت، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە سەردەمی منداڵی ئێستا لەگەڵ ژیانی منداڵی خۆمان جیاوازی زۆرە و ناکرێ بەو شێوازە منداڵ پەروەردە بکرێ. بەڵام دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ژیانی خۆمان و گەورەکان بە خوێندنەوەیەکی تازە و پەندوەرگرتن لە مێژوو ئێستا و، گرێدانی ئەوان بە یەکەوە و تێفکرین بۆ داهاتوویەکی پڕشەنگدار، بەختەوەری و خۆشی بۆ مناڵەکانمان مسۆگەر کەین.
بێگومان هه‌موومان پێش ئه‌وه‌ى ببینه‌ خاوه‌نى منداڵ یان پێش ئه‌وه‌ى ببینه‌ باب یان دایک، دنیایه‌ک حه‌ز و خولیامان هه‌یه‌ و به‌رنامه‌ى جوان جوانیان بۆ داده‌ڕێژین تاوه‌کوو منداڵێکى به‌سوود پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگە بکه‌ین، زۆر جار له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵسوکه‌وتى دایک و باوکان که‌ ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان، ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان خه‌ست ده‌که‌نه‌وه‌ که‌” ئه‌مه‌ مه‌که‌، ئه‌وه‌ مه‌خۆ، ئاوا مه‌ڕۆ، زوو بڕۆ، زوو وه‌ره‌”، کە چی پێچەوانە دەبێتەوە. لە ڕاستیدا هەر شتێک بە زۆر بەسەر منداڵ یا خود نەوجەوان بسەپێنرێت، لە ڕووی دەروونییەوە دوچاری کاردانەوە دەبێت. ئامانجی ئێمە لە پەروەردەکردنی منداڵ و نەوجەوانەکانمان ئەوەیە کە وەک نموونەی مرۆڤێکی باوەڕدار و بەڕەوشت، باوەڕبەخۆ و جوامێر لەسەر گەورەییەکانی کلتووری ئایینی ونەتەوەیی باریان بێنین.
هەموومان لەو وڵاتەی كە لێی دەژین و لێی سوودمەندین، لە بەرامبەردا كۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیاریەتی لەسەر شانمانە کە دەبێ ئەنجامی بدەین و لەگەڵی بەوەفا و دڵسۆز و ڕاستگۆ و پارێزراو بین، هەر یەكە و بە پێی كار و پیشەكەی.
یەکێک لەو خاڵە بنچینەییانەى کە یارمەتى مرۆڤ دەدات بۆ بنیاتنانى بنەماڵە و خێزانێکی بەختەوەر و پەروەرده‌یەکی دڵسۆز بریتییە لە متمانه‌بەخۆ، پاشان بنیاتنانى ژێرخانی کەسایەتی منداڵ لە هەموو بوارەکانى ژیانیدا. ئەوەش بە سووربون و جێگیربون لەسه‌ر ئەوبنەمایە، بۆ دوور کەوتنەوە لە ڕاڕایی له‌ هەستان بە ئەنجامدانى ئەرک و، هەموو ئەوانەى کە دەخوازرێت ئەنجام بدرێت، بەو شێوەیە دەبێته‌ کەسێکى سوودمەند بۆ خۆى و بۆ کەسانى تریش.
بەڵام سەبارەت بە بیروهزری پەروەردەی ئیسلامی، دەتوانین بڵێین کە بەرنامەیەکی سەربەخۆ و یاسایەکی تایبەتی هەیە و واتاکانی فراوانترە کە بۆ پەروەردەی هەر دوو جیهان و هاوسەنگی لە نێوان هەردوو جیهان مرۆڤ پەروەردە دەکات.
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ بڕواى ته‌واو پێویستى به‌ خۆگۆڕین و ئیڕاده هه‌‌یه‌، پێویستى به‌ گۆڕانکارییه‌ له‌ ژیانیدا، قوڕئان ده‌فه‌رموێت: «ذلِكَ بأَنَّ اللهَ لمْ يكُ مُغَیَّرَاً نِعمَه‌ً أنْعَمَها عَلى قَومٍ حتى یُغَیِّرُوا ما بِأَنْفُسهِم وأنَّ اللهَ سمیعٌ عَلیم» (الانفال:53) واته‌: بێگومان خوا هیچ ناز و نیعمه‌تێکى نه‌گۆڕیوه‌ که‌ به‌خشیبێتى به‌ هه‌ر گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ى به‌ خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن، به‌ ڕاستى خواى گه‌وره‌ بیسه‌ر و زانایه‌.
یان لە ئایەتێکی تردا ده‌فه‌رموێت: «إنَّ الله لایُغَیِّرُ ما بقومٍ حتى یُغَیَّروا ما بِأَنفُسِهِمْ» (الرعد:۱۱) واته‌: به‌ڕاستى خوا بارودۆخى هیچ گه‌لێک ناگۆڕێت، تا حاڵى خۆیان نه‌گۆڕن و ئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێدراوه‌ نه‌یکه‌ن. به‌ڵێ مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ که‌مرۆڤ ناتوانێت داهاتوویه‌کى پڕشنگدار و شارستانیه‌تێکى پێشکه‌وتوو بۆ خۆى بنیات بنێت، تا وه‌کو مرۆڤه‌کان دڵ و ده‌روونیان چاک نه‌که‌ن و له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ست پێنه‌که‌ن.
بێگومان ئیسلام لە گەڵ فێركردنە، چونكە یەكەم وشەی قوڕئان كە لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە وشەی {اقْرَأْ} واتە: {بخوێنەوە}، كەواتە ئەم دینە لەسەر بناغەی خوێندنەوە دامەزراوە. یەكەم ئایەتی قوڕئان باسی خوێندن و خوێندنەوە دەكات. كەواتە دینی ئیسلام دینی زانست ‌و پێگەیاندن ‌و ڕۆشنبیرییە ، هەر كەسێك وا بزانێت ئیسلام ڕێ‌ لە خوێندن دەگرێ‌ ئەوە خەراپ تێگەیشتووە. ئیسلام هانمان دەدات فێربین، تێبگەین، زانستمان هەبێت، چونكە ئەوەی زانستی هەبێت ئەو كەسە دەتوانێت ڕەوشت ‌و كردەوەكانیشی جوان بێت، دەتوانێت كەسێكی سوودبەخش بێت بۆ كۆمەڵگایەكەی، بۆ خێزانەكەی، بۆ خودی نەفسی خۆی، بۆ قیامەتەكەی، ئیسلام زانستی دەوێت، دیندارییەتی بە جەهالەت ناكرێت، خوا پەرستیش بە جەهالەت ناكرێت، بۆیە زۆر لە وانەی كە نەخوێندەوارن بە هۆی جەهل ‌و نەزانینەوە تووشی زۆر هەڵە و بیدعە دەبن كە وا دەزانن بەم پەرستنە داهێنراوانە لە خوا نزیك دەبنەوە، بەڵام لە خوایان دوور دەخاتەوە، زۆر شت وا دەزانن شەرعییە ‌و بەڵام شەرعیش نییە، بۆ؟ چونكە زانستی نییە، ئەوانەی كە زانستیان نییە توانای فێربوونیان نییە. خوای گەورە ئاوا وازی لێ نەهێناوین ‌و بڵێ‌ ئێوە قەڵەمتان لەسەر نییە، نەخوێندەوارەكان نەك ئەوەی كە توانای فێربوونی نییە، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {فَاسْأَلُوا أَهْل الذكر إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} واتە: پرسیار لە ئەهلی زیكر بكەن، ئەهلی زانست كە شتێكتان نەزانی بۆ خۆتان، كەواتە تۆ بە چی خۆت ڕزگار دەكەیت لە زەرەری نەفامییەتی، خۆت ڕزگار كە ئەی نەخوێندەوار بە پرسیار، پرسیار لە كێ‌ بكە؟ ئەهلی زیكر ئەهلی زانست، له زانایان پرسیاریان بكە، ئەوە حەڵاڵە ئەوە حەرامە، ئەوە دروستە ئەوە نادروستە، ئەوە ئەركی سەرشانی تۆیە كە تۆ نەخوێندەواری كە تۆ گەنجێكی یان منداڵێكی قابیلییەت ‌و توانای فێربوونت هەیە، تۆ واجبە لەسەرت بخوێنی، پێغەمبەری خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: فێربوونی زانست فەڕزە، چۆن خوای گەورە پێنج نوێژەكانی فەڕز كردووە لە سەرت ‌و ڕۆژوو گرتن فەڕزە لە سەرت، پێغەمبەری خوا)صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: {طلب العلم فریضة على كل مسلم} واتە: فێربوونی زانست فەڕزە لەسەر هەموو موسوڵمانێك)، بە پیا‌و ‌و ژنەوە بە كچ ‌و كوڕەوە.
لە ئیسلامدا فێربوونی زانست فەڕزە نەك تەنها بڵێ‌ بیكە ‌و بەس، چۆن ئەگەر فەڕزێك ئەنجام نەدەی گوناهبار دەبیت، ئەی ئەو كەسەی توانای فێربوونت هەیە، تەنها پیرەكان توانایان نەماوە، بەس واجبی ئەوان پرسیاركردنە، ئەوانەی كە تواناتان هەیە چۆن ئەگەر نوێژێك نەكەی گوناهبار دەبیت، ئەگەر هەوڵی فێربوونی زانستیش نەدەیت گوناهبار دەبیت.
قوناغی منداڵی و نەوجەوانی هەریەکەیان بایەخ و تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەر یەکەیان لە ڕووی کات و ماوە و ئاست لە یەکتر جیاوازن، بەڵام پەیوەندییەکی زەنجیرەیی هاوبەند لە نێوانییان هەیە، هەر یەک لەو قوناغانە بەگوێرەی پلەبەندی و ئاست ڕەنگدانەوە و کاریگەریان لەسەر یەکتر دەبێت، یەکێک لەو قۆناغە سەرەکی و بنچینەییانە قۆناغی بنەڕەتییە، ئەو قۆناغە زۆر گرینگ و هەستیارە، بناغە و بنچینەی بیروهزر و پەروەردەی منداڵە، چونکە درێژترین قۆناغی پەروەردەکردنە کە ماوەی نۆ ساڵ دەخایەنێ. لەو تەمەنەدا ناتوانرێت ڕۆڵی خێـزان و قوتابخانە و میدیا فەرامۆش بکرێت. ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە لەگەڵ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکانی ژیان بەداخەوە وەک {وول دیورانت} وتوویەتی پەروەردەی خێزانی و قوتابخانە بەرەو هەمەجیـەت گەڕاونەتەوە.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

64 کۆمێنت

  1. Unlock achievements and showcase your skills online. Hawkplay

  2. сова гг обменник – sova gg, сова обменник

  3. Смотреть здесь
    гидробакрф

  4. взгляните на сайте здесь электрик томск

  5. можно проверить ЗДЕСЬ
    сварка металла цена

  6. узнать больше электрик томск

  7. нажмите, чтобы подробнее
    форма для пеноблоков

  8. Подробнее здесь электрик томск

  9. RonaldMaich

    Перейти на сайт https://dbshop.ru

  10. If some one wishes to be updated with hottest technologies then he must
    be go to see this website and be up to date everyday.

  11. Joshuadut

    omg ссылка официальный – омг омг ссылка на сайт, omg ссылка тор

  12. Walterpak

    ссылка на омгу – omg omg ссылка на сайт, Омг омг онион ссылка

  13. подробнее здесь сити обмен валют

  14. informative post usa fullz

  15. зеленый мир маркетплейс – зеленый мир рабочее зеркало, зеленый мир зеркало

  16. kraken зеркала – кракен зеркало, кракен маркетплейс зеркало

  17. нова актуальные ссылки – нова тор, nova зеркало

  18. зеленый мир сайт – зеленый мир даркнет, зеленый мир ссылка tor

  19. узнать больше топ казино

  20. Перейти на сайт новое казино

  21. what is crypto drainer – best crypto drainer, ton drainer

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *