الإثنين , يناير 26 2026

بەر لەوەی ساڵێکی نوێ خۆی بئاخنێتە ژیانمانەوە

خەرمان عبدالکریم
باڕووداوە ئازار بەخشەکان نەتکوژن، بەڵکو دەستت بگرن بۆ بەرگەگرتن بۆ ژیانەوە بۆ فێربوون، بۆ بەراوردکاری لەنێوان باشترو باشترین لەنێوان خراپ و خراپترین، مرۆڤ لە هەگبەکەیدا هەرچی هەیە مەعریفەیەکی دورودرێژە کە لێیەوە تەزبیحی سەختی ژیانی پێوە هۆنیوەتەوەو لە باڵای کەڵەگەتی خۆی نەخشاندووە، چەشتنی مەرگ سەختەو ئازارێکی قوڵ بۆ هەندێک جێ دەهێڵێت، ئەی چی ئەگەر زیندووەکان مردن بچێژن و دواتر چۆن وێنای دەکەنەوە، لەژیاندا مرۆڤ بە چەندان جۆر مردن دەبێت تاقی بکاتەوە تا ئەو دەمەی ڕۆحی بەیەکجاری سەفەری کۆتایی دەکات و دەفتەری خۆی بەرەو ئاسمان پەلکێش دەکات، لەم زەمەنەدا مرۆڤ نابێت هەمیشە هەبێت و ئارەزووی ئەوانی تر جێ بەجێ بکات، دەبێت هەندێ جار ون بێت بمرێت لە ڕۆخی ئەوانی تردا تا بزانێت ڕۆحی گرنگە یان بەجێ هێنانی ئارەزووەکانی ئەوانی تر، مرۆڤ وەک بەهەشتێک لێرە بڕوانێت ئەی جەهەنەمەکەی زەوی لەکوێدا قوتی دەدات، ئەی چ شەپۆلێکی فێربوو لەگەڵ خۆیدا تلی ئەدات، مرۆڤبوونی حەقیقی سەختە لەو سەختر بەرگەگرتنی کۆمەڵێک هەنگاوە کە دەبێت لەگەڵی ڕابێت، لە جێهێشتن و لە تێربوون و لەبرسی بوون و لە ڕووداوی کتو پر و لە هەژاری و لە کەم و کورتیەکان و لەبەرکەوتنەکانەوە دەبێت زۆرترو زۆرتر ڕابێت، ئێستا نەڕۆژەکانمان هاوتان نەساڵەکانیشمان لەوەی پار باشترەو نە ئامادەکاری باشترمان بۆ ساڵێکی نوێ خستۆتە نێو پلانەکانی خۆمانەوە، چاوەڕوانی فریشتەیەکین سەرێکمان لێ بدات و ژیانمان زیاتر ڕێک بخاتەوە
با بەر لەوەی ڕێگە بگرین سەخاوەتی بکەینە دەستپێکی سڕینەوەی هەندێک بەشی ناباشی ژیانمان و هەندێک ئەزمون لەگەڵ هەموواندا تەی بکەین بۆ ئەوەی ساڵمان هاوجۆری ئەوانی تر نەبێت

شاهد أيضاً

گلەییەک لەخۆمان

بەهرە ڕەفیقبەڕێ خستنی کەشتیەکی گەورەی بەهێز و نەزانین بەوەی لەکوێ لەنگەر دەگرێ و،لەوەش خراپتر کەسنازانێ …