شەممە , كانونی یه‌كه‌م 14 2024

نیدا زۆرجار لەچکی دڵخوازی خۆی دەست نەدەکەوت، لەبەرئەوە بڕیاریدا ئەم کارە بکات

ئا:شادان
هەرلەدێژەی بەسەرکردنەکانی خانمانی خاوەنکار لەفیستیڤاڵی بەهاری خانمان، چاوما ن کەوت بەخانمێک کەخاوەن کارێکی سەربەخۆیەو بابەتەکانی جیاوازتر دەردەکەوت لەوانی دیکە، ئەویش خاتوو (نیدا) بوو کەخاوەنی مینا کۆلێکشنە،بە ڕێگای ئۆنلاین کاڵاکانی دەگەیەنێتە کڕیاران.
ئایندەسازی: نیدا کێیەوکەی دەستی کردووە بەم کارەی؟ بۆچی کارکردنی لە بواری باڵاپۆشی و لەچکی هەڵبژارد؟

  • ناوم نیدا جبار حمە رەشیدە دەرچوی بەشی شیکاری نەخۆشیەکانم، دانیشتوی سلێمانیم، ماوە سێ ساڵە کار ئەکەم و، بە هۆی ئەرکی دایکایەتی چەند جارێک وازم هێناوە و دەستم پێ کردۆتەوە، بە حوکمی ئەوەی شتەکانم خۆم هاوردەی ئەکەم هەندێک جار بارگرانیم بۆ دروست ئەبێت لەگەڵ فرۆشیارانی دەرەوە، بەڵام هەر بەردەوامم وەک ئەوەی کە خۆم باڵا پۆشم زۆر جار هەڵبژاردنی سەرپۆشی دڵخوازم زۆر کەم دەست ئەکەوت بۆیە بڕیارمدا لە وڵاتێکی دراوسێ کە لەگەل سەلیقەی خۆم خەلکیش بگونجێ لەچک هاوردە بکەم سەرەتا بە عەدەدێکی کەم دەستم پێکرد دواتر و تا ئێستاش لە هەوڵی گەورە کردنی بزنسەکەمدام هەمیشەش پشتم بە خوا بەستوە.
    ئایندەسازی: کارەکانتان ئۆنلاینە بیرتان لەدانانی دووکانێک یان شوێنێکی تایبەت بەخۆتان نەکردۆتەوە؟
    -من وەک خۆم حەزم لە دوکان نیە و، پێم وایە دنیای ئەمرۆ بە هۆی تەکنەلۆجیاوە هەموی چۆتە مۆبایلەکانمانەوە، بۆ خانمانیش دوکان و کرێ و شاگرد بارگرانیەکی زیادە لە جێی ئەوە لە ئۆنلاینەکە سەرفی کەیت باشترە، ئەگەر دوکان رۆژانە ٢٠ کەس سەدانت بکەن، لە ئۆنلاین ٢٠٠ کەس سەیری هەمو بەرهەمەکانت ئەکەن بۆیە نەخێر حەز بە دوکان ناکەم، بۆ ئەو فانانەی حەز ئەکەن شتەکان ببینن لە نزیکەوە ئەم پێشەنگایانە باشترین هۆکارە، هەرچەندە من شتەکانم گێڕانەوەی هەیە ئەگەر موشتەری بە دڵی نەبێت، کە تائێستا شتی وام نەبوە.

ئایندەسازی: چۆن بوو بەشداریتان کرد لەم فیستیڤاڵە؟

  • ڕاستیەکەی خۆیان پەیوەندیان پێوە کردم و، شتەکانمیان پێ جوان بوو؛ داوایان کرد بەشداری بکەم منیش حەزم کرد تەجروبەی کەم.

ئایندەسازی: بەشداری ئەوخانمانەی خاوەنکاری خۆیان تاچەند بە پێویست دەزانی لەم جۆرە چالاکیانە؟

  • زۆر پێویستە خانمان بەشدار بن، چونکە بە تایبەت ئەو خانمانەی کاری ئۆنلاین ئەکەن ئێرە شوێنێکی باشە بۆ دروست بوونی بڕوا بە خۆبوونیان و چاو کراوەتر ئەبن و زیاتر ئەناسرێن.
    ئایندەسازی: بەدەمەوەهاتنی سەردانیکاران بۆپێشانگاکە چۆن بوو؟
  • ڕاستی بەدەمەوە چوونی سەردانیکاری پێشەنگا ئەکەوێتە سەر خاوەن و بەرپرسی پێشانگاکە، کە چۆن ریکلام بۆ پێشەنگاکە دەکات، لەم پێشەنگایەدا بەرپرسان لاواز بوون بە داخەوە ، چونکە پێشەنگاکە خاوەن کاری زۆر بە ئەزموون و کاڵای زۆر جوان و باش و کوالێتی لێبوو کە ئەکرا زۆر باشتر بێت، بەڵام بە هەر حال ئێمە وەک مینا کۆلێکشن بە هۆی جیاوازی شتەکانمانەوە توانیمان لەو چەند رۆژە کاری باش بکەین.
    لە کۆتایدا سوپاستان دەم بۆ ئەم سەردانە و هیوای سەرکەتن بۆ جەنابتان و هەمو لایەک ئەخوازم.
    هاوپێچ: لینکی پەیجی مینا کۆلێکشن
    https://instagram.com/mina_collection22?igshid=YmMyMTA2M2Y=

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

یەک کۆمێنت

  1. Discover your next obsession—online games for every gamer. Hawkplay

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *