هه‌ینی , نیسان 19 2024

ژیان له‌دووتوێی به‌رگێكدا

خه‌رمان عه‌بدوالكریم
دوونیا چه‌نده‌ مۆدێرنه‌ بووه‌، باسى ژیانى خۆمان ده‌كه‌ین بۆ كه‌سانێك به‌رگى دووه‌مى بۆ ئاماده‌ كردووه‌، ئێمه‌ بوینه‌ته‌ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى هه‌میشه‌ به‌شوێن ئه‌و شته‌وه‌ین كه‌ خۆمان پێوه‌ى ده‌ناڵێنین، باسى چاره‌سه‌رى گرفتێك بۆ به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین، خۆمان تیایدا نقوم بووین، كه‌وایه‌ سه‌ره‌تا دیوارى قوڕین بكه‌ به‌ چیمه‌نتۆ ، پاشان له‌ دیوارى هاوسێكه‌تدا نه‌خش و نیگارى جوانى بنوێنه‌ ……..
هه‌موو ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌كانى ناو گه‌رووت ده‌ربكه‌و، پاشان بچۆ سروشتى ووڵاتى كوردان و له‌وێوه‌ نوێگه‌رایى بكه‌، نه‌ به‌ وێنه‌ى سێڵفى، نه‌به‌ نێت و بابه‌ته‌كانى، ته‌نها چاره‌سه‌رى ده‌روونى بۆخۆت هه‌ڵوێسته‌یه‌كه‌، له‌و گه‌مه‌یه‌ى كه‌ خۆت هۆكاریت بۆ دروستبوون‌و، هۆكاریشیت بۆ له‌ناوچوون، ئه‌كرێت ژیان مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن و موماره‌سه‌ بێت، ناكرێت به‌زۆر له‌فرۆشیاره‌كه‌ى وه‌رگریت و نرخێكى گونجاو دابنێیت، ئه‌شێت ببیته‌ فڕ‌وكه‌وان و باسى چیرۆكى بۆشایى ئاسمانێك بكه‌یت پێدا هه‌ڵفڕیویت، به‌ڵام له‌زه‌ویدا خه‌ون به‌فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ مه‌بینه‌ به‌سه‌ر جادده‌ى قیردا بڕوات، با به‌و جۆره‌ بیت، له‌گه‌لأ هاتنت پیته‌ بێده‌نگه‌كان بێنه‌ وجود، به‌رگى ژیان له‌ باشی و نموونه‌یت ببنه‌ هه‌زاران، ئه‌وه‌ى خۆت بونیادى ده‌نێیت، نه‌ك ئه‌وه‌ى بونیاتنه‌رى كاره‌كته‌رى و چیرۆك بێژ بۆت پڕ بكه‌نه‌وه‌، ژه‌نیارێك به‌ هه‌موو هه‌سته‌كان بێنه‌ ده‌نگ بۆت، ئاوازى تازه‌ت بۆ بچڕن، ده‌رفه‌تى مانه‌وه‌ى زیاتر به‌كه‌سانێك مه‌ده‌، كه‌ پێكه‌نینى ڕوخێنه‌رت پێ ده‌ناسێنن..
په‌روه‌رده‌یه‌كى دروست هه‌ڵبژێره‌ بۆ ئه‌و دێڕه‌ى كه‌ پێت ده‌ڵێت: (ببه‌ به‌ خۆت، پاشان خۆت بونیات بنێ، پاشان بگه‌ڕێ به‌دواى كه‌مایه‌تیه‌كانت و سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌نگاو بنێ) ئه‌مه‌ ده‌بێت مانشێتى ئه‌و كتێبه‌ بێت، كه‌ تۆ بۆ خۆت هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌یت نه‌ك له‌سه‌كۆى بێ بڕوایى و ملهوڕیانه‌ جێگه‌و داخى به‌رامبه‌ریش پڕ كه‌یته‌وه‌، بۆیه‌ ژیان فێرمان ده‌كات:
ژیانى خۆش له‌قاقاو پێكه‌نینى بڵنددا نیى یه‌
له‌ مادده‌و سه‌روه‌ت و سامانى نه‌بڕاوه‌دا نى یه‌
له‌ جوانى هاوشێوه‌ى په‌رى ئاسا ده‌رناكه‌وێت

Check Also

هەنار، کیژێکی کاکەییەو یەکەم خانمە فۆتۆگرافەرە لە هەڵەبجە

ئا:ڕۆشنا صاڵحهەنار كیژێكی شاری هەڵەبجەی شەهیدەبە میهرەبانی و ڕوخۆشییەكەی ئارامی دەبەخشێ بەكەسانی دەوروبەری، پیشەی مامۆستای …

3 کۆمێنت

  1. Link exchange is nothing else however it is simply placing the other
    person’s website link on your page at suitable place and other person will also
    do same in support of you.

    Feel free to surf to my page :: vpn special coupon

  2. Its like you read my mind! You seem to know so much
    about this, like you wrote the book in it or something.
    I think that you could do with some pics to drive the message home a
    little bit, but instead of that, this is wonderful blog.
    A fantastic read. I will certainly be back.

    Here is my web blog – vpn coupon code 2024

  3. An interesting discussion is worth comment. I do think that you ought to write more on this topic, it might not be a taboo subject but usually people do not discuss such topics. To the next! Cheers!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *