یەکشەممە , كانونی یه‌كه‌م 22 2024

باوه‌ڕ به‌ خۆنه‌بوون وه‌ك هۆكارێك بۆ خۆبه‌ به‌گه‌وره‌زانى

گۆڤه‌ند فه‌ره‌یدون قه‌ره‌داغى
توێژه‌رى ده‌روونى
(زیاده‌ڕه‌وى كردن له‌توانا واقعیه‌كانى مرۆڤێكى ئاسایى)
خۆبه‌گه‌وره‌زانى (تكبر): یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان كه‌ دووچارى مرۆڤ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ئه‌نجامى باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون و زیاتر هه‌ست كردن به‌كه‌مى (شعور بالنقص)و، بوونى ڕق و كینه‌و حه‌ساده‌تێكى زۆر له‌ناخى كه‌سه‌كه‌دا. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ تایبه‌ت نیه‌ به‌كۆمه‌ڵێكى دیاریكراو له‌خه‌ڵك، به‌ڵكو له‌هه‌موو دنیاو له‌ناو هه‌موو ئاست و چینه‌كان.
هۆكاره‌كانى خۆ به‌گه‌وره‌زانى:
-خۆبه‌گه‌وره‌زانى (تكبر) یه‌كێكه‌ له‌میكانیزمه‌كانى به‌رگرى كردن كه‌ (عه‌قڵى) نائاگاى) مرۆڤ به‌كارى ده‌هێنێت بۆ پاراستنى كه‌سه‌كه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ لێگرتنى ده‌وره‌وبه‌ر.

  • هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات هیچ گرنگیه‌كى پێ نادرێت، یان به‌چاوێكى ڕه‌خنه‌گرانه‌ یان به‌چاوێكى گاڵته‌ پێكردنه‌وه‌ یان به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م سه‌یر ده‌كرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌، (واتا هه‌ستكردن به‌كه‌مى (شعور بالنقص) دروست ئه‌بێت، چونكه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌ى كه‌ بوونى خۆى بسه‌لمێنێ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست، ناچار په‌نا ده‌باته‌به‌ر خۆبه‌گه‌وره‌زانین، ئه‌مه‌ش وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ستى خۆ به‌كه‌م زانینه‌ى كه‌لاى دروست بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بوونى خۆى بسه‌لمێنێ له‌كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رنجى كه‌سانى چوارده‌ور ڕاكێشێت بۆ خۆى.
    نیشانه‌كانى كه‌سى خۆبه‌گه‌وره‌زان:
    زۆر ئاسان ده‌توانرێت ئه‌م كه‌سانه‌ بناسرێته‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ له‌ڕێگه‌ى شێوازى هه‌ڵسوكه‌وته‌ كه‌سیه‌كانى. وه‌ك شێوازى ڕۆیشتن دانیشتن و ڕوانینه‌كانى و قسه‌كردنى، شانازى ئه‌كات به‌خۆى وناوو بنه‌ماڵه‌ى و ئاستى خوێندن و ده‌وڵه‌مه‌ندى و كاره‌كه‌ى…هتد.
    كه‌سى خۆبه‌گه‌وره‌ زان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوش نه‌بێت هه‌ولأ ده‌دات خۆى به‌كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو بنوێنێت و له‌كاتى قسه‌كردنیا خه‌ڵك بچوك ئه‌كاته‌وه‌و، په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تی لاوازه‌، حه‌ز ئه‌كات په‌یوه‌ندى ته‌نها له‌گه‌لأ كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوو دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بێت، ئه‌م جۆره‌ كه‌سه‌ زۆر له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ ده‌وه‌سێت، زۆر حه‌زی به‌وێنه‌گرتن و سه‌یركردنى وێنه‌كانى خۆیه‌تى.
    كه‌سى خۆبه‌گه‌وره‌ زان زۆر گرنگى به‌خۆى ده‌دات و هه‌وڵده‌دات كه‌سێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وێت له‌ڕووى جلوبه‌رگ و ستایلى قژو ده‌م و چاو…هه‌ولأده‌دات به‌رزترین مۆدێلى سه‌یاره‌و جوانترین ژماره‌ى سه‌یاره‌و به‌رزترین مۆدێلى هاندى مۆبایل‌و جوانترین ژماره‌ى پێ بێت، واتا ده‌یه‌وێت جیاوازبێت و كه‌سێكى دیارو به‌رچاو بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌.
    زیانه‌كانى نه‌خۆشى خۆبه‌گه‌وره‌زان:
    بێگومان خۆبه‌گه‌وره‌زانى زیانى زۆره‌، یه‌كێك له‌زیانه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ گرنگیه‌كى زیاد له‌پێویست ده‌دات به‌ لایه‌نه‌ ڕووكاریه‌كانى ژیان كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و زیانى زۆره‌، چونكه‌ مرۆڤ ئه‌بێت گرنگى بدات به‌ پێگه‌یاندنى خودى خۆى و گه‌شه‌ به‌توانا مرۆییه‌كانى خۆى بدات و خۆى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رێت، هه‌روه‌ها كه‌سى خۆبه‌گه‌وره‌زان به‌رده‌وام خاوه‌نى هه‌ستێكى خراپ و ئازاراوییه‌و ڕق و كینه‌و دوژمنایه‌تى و حه‌ساره‌تێكى زۆر له‌ده‌ورونیا كۆبۆته‌وه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش زیان به‌لایه‌نى ته‌ندروستى و ده‌رونى كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و داب‌ونه‌ریته‌وه‌ كه‌سێكى قبوڵكراو نیه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووى ئاینه‌وه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى تاوانه‌، چونكه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ره‌و ڕووى (شرك، كفر) ده‌ڕوات.
    چاره‌سه‌ركردنى:
    كه‌سى خۆبه‌گه‌وره‌زان پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌زوترین كات چاره‌سه‌رى خۆى بكات، یان داواى یارمه‌تى بكات له‌كه‌سانى شاره‌زا، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ كه‌سێكى ئاسایى و ته‌ندروست و باوه‌ڕى به‌خۆى هه‌بێت و تواناكانى خۆى به‌كاربهێنێت و بونى خۆى بسه‌لمێنێت و تواناى گونجاوى هه‌بێت.
    پێویسته‌ ئه‌م ڕێ و شوێنانه‌ بگیرێته‌ به‌ر :
    1- پێویسته‌ هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ ئه‌م دۆخه‌ى سروشتى نییه‌و دانى پێدابنێت.
    2- هه‌ولأ بدات هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌وایكردووه‌ ببێته‌ كه‌سێكى له‌و جۆره‌، دیاری بكات.
    3- پێویسته‌ بیربكاته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ڕابردوو مرۆڤى خۆبه‌گه‌وره‌زان بوون و ئه‌نجامى خۆبه‌گه‌وره‌زانییه‌كه‌یان به‌ره‌و كوێ گه‌یشتووه‌، وه‌ك (ابلس، فرعه‌ون، نمرود، قارون…)
    4- هه‌روه‌ها بیر بكاته‌وه‌ له‌كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوو عه‌بقه‌رییه‌كان كه‌ ژیانیان چۆن به‌ڕێ كردووه‌و ئه‌نجامى ژیانیان چى بووه‌و چیان به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌ك (غاندى، سه‌عیدى نورسى،….)، هه‌روه‌ها له‌ڕووى ئاینه‌وه‌ چه‌ند جارێك له‌ قورئانى پیرۆزو فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مرۆڤ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك:
    [ولا تَمْشِ فِي الْأَرْض مَرَحًا إِنَّكَ لن تَخْرقَ الْأَرْض ولن تَبْلُغَ الْجِبَال طولًا، كُلُّ ذلِكَ كَانَ سَیِّئُهُ عِنْدَ رَبِّكَ مَكْرُوهًا] (الاسراء: 37-38).
    واته‌: به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌لوتبه‌رزی و له‌ خۆبایى بونه‌وه‌ مه‌ڕۆ، چونكه‌ تۆ هه‌رگیز ناتوانى زه‌وى كوناو ده‌ر بكه‌یت، ناشگه‌یته‌ به‌رزى چیاكان ئیتر ئه‌م شانازییه‌ت له‌چییه‌.
    [وقَال رَبُّكُمُ ادْعُونِی أَسْتَجِبْ لكُمْ إِنَّ الَّذینَ يسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِی سَيدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرینَ](غافر: 60)
    واته‌: ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ په‌روه‌ردگارتان فه‌رمویه‌تى ئێوه‌ هاناو هاوار بۆ من بهێنن ئه‌وه‌ من دوعاو نزاتان گیرا ده‌كه‌م، به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى خۆیان به‌گه‌وره‌ داده‌نێن و خۆبه‌گه‌وره‌زانىده‌كه‌ن له‌ئاست په‌رستنى مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌ر شۆڕى و خه‌جاڵه‌تیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌.
    پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:[ لا يدْخُلُ الْجَنَّه‌َ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِه مِثقَالُ ذرَّة مِنْ كِبْرٍ] واته‌: ناچێته‌ به‌هه‌شت ئه‌و كه‌سه‌ى زه‌ڕه‌یه‌ك خۆبه‌گه‌وره‌زانى له‌دڵدا هه‌بێت) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: [ثلاث لا یُكَلِّمُهُمْ اللَّهُ يوْمَ الْقِيامَة ولاينْظرُ إِلیْهِمْ ولا یُزَكِّیهِمْ ولهُمْ عَذابٌ أَلِیمٌ، شیخ زانى ومِلكِ الكذاب، وعائلُ مستكبر]
    واته‌: سێ كه‌س خوا قسه‌یان له‌گه‌لا ناكات له‌ڕۆژى دوایی، ئاوڕیشیان لێ ناداته‌وه‌و ته‌ماشایان ناكات به‌هیچ جۆرێ، سزاى به‌ ئازاریان بۆى هه‌یه‌، پیرى داوێن پیسى، پادشاى درۆزن، فه‌قیرو هه‌ژارێكى خۆبه‌گه‌وره‌زان.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

یەک کۆمێنت

  1. Enter the gaming zone—where champions are made! Hawkplay

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *