سێشەممە , تشرینی یەکەم 6 2026

ئەتەکێتی سەردانیکردن و میوانداریکردن

ئا: پەری عزەت میکە
وەک لای هەمووان ئاشکرایە کە سەردانیکردن و میوانداریکردن پایەیەکی پتەوی کۆمەڵگای کوردییە و وەئەرکێکی ئاینییە، و نێوانی تاکەکانی کۆمەڵگا پتەو و تۆکمە دەکات، واباشترە ئەم سەردان و میوانیانە بەشێوەیەکی باش ڕێک بخرێت و کاری لەسەربکرێت.

-ئەتەکێتی سەردانیکردن:
کاتێک تۆ دەچیت بۆ سەردانیکردنی کەسێک یان خێزانێک پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەیت:
1- پێویستە بزانی سەردانی کێ دەکەیت و کاتی خۆت بەکێ دەبەخشی وە لەکاتێکی گوونجاودا بڕۆیت.
2- پێویستە ئەو کەسەی تۆ سەردانی دەکەیت ئاگادارت کردبێتەوە و داوای ئیزن و کاتت لێکردبێت، وەک لە قورئانی پیرۆزدا خودای گەورە فەرموویەتی: (یا أَیُّهَا الَّژینَ امَنُوا لا تَدْخُللوا بُیُوتًا غَیْرَ بُیُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَانِسُوا ۆتُسَلمُوا عَڵىٰ أَهْلِهَا ۚ ژلِكُمْ خَیْرٌ لكُمْ لعَلَّكُمْ تَژكَّرُونَ)
(وإِن قِیل لكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا) واتە ئەگەر پێیان وتن بگەڕێنەوە دەبێت بگەڕێنەوە.
بەداخەوە کە ئەوروپییەکان ئادابەکانی ئێمەیان پاراستووە و خۆمان لەبیرمان کردون.
3 – گرنگە لەو کاتەی کە دیاریتان کردووە بۆ سەردانیەکە دوانەکەویت و پابەندی ئه‌و کاته‌ بیت کە ئەو کەسە بۆتۆی تەرخان کردووە.
4 – ئەوەندە دانیشە کە پێویستە و جۆری سەردانەکە دیاری دەکات، چوون بۆ سەردانی نەخۆش کاتێکی کەمی دەوێت، چوون بۆ پرسە دڵدانەوەی کەسەکە و کاتێکی کەمی پێویستە، سەردان و دیدەنی هاوڕێیان و خزمان کاتێکی زۆرتری دەوێت تا دیدەنی لەگەڵ یەکتر دەکەن.
5 – لەکاتی گەشتن بەماڵەکە پێویستە لەدەرگا بدرێت و ئیزنی چوونەژورەوە وەبگیرێت.
6 – لەپێش خاوەن ماڵەوە مەچۆرە ژوورەوە.
7 – خاوەن ماڵ هەرشوێنێکی بۆ دیاری کردی لەوێ دابنیشە .
8 – لەکاتی پێشەکەشکردنی خواردن و خواردنەوەدا ئەوەندە بخورێت کە پێویستە و نەشەرم بکرێت و نە زیادەڕەوی، چونکە خاوەن ماڵ پێی خۆشە خواردنی ئامادەکراو میوان بیخوات و چێژوەرگرێ، و دەستخۆشی لە ئامادەکار و کابان بکرێت و دوعای بەرەکەتی ماڵیان بۆ بکرێت.
9 – خۆت لە بابەتی هەستیار بپارێزە و ئاگات لە مناقەشە و دڵ ئێشانی خێزانی هەردوولا بێت.
10 – پێویستە ئەو منداڵانەی کە نەوجەوان و گەورەن بەشداریان پێبکرێت لەو جۆرە سەردان و میوانیانەدا، تا بەرچاو ڕوون و شارەزا ببن لە ئادابە جوانەکانی ناو خێزان.
-ئەتەکێتی میوانداریکردن و پێشوازی لە میوان:
میوانداریکردن هەستێکی خۆشە و کاتێک کەسەئازیزەکەنمان سەردانمان دەکەن پێویستە خۆمان و ماڵەکەمان ئامادەبکەین و بەدڵ چاوەڕێی هاتنیان بین.
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی (من كان یۆمن بالله والیوم الاخر فلیكرم چیفه) واتە هەر کەس بڕوای بە خودا و پاشەڕۆژ هەیە با ڕێزی میوان بگرێت.
1 – پێویستە خاوەن ماڵ جل و بەرگێکی جوان و گونجاو بپۆشێت و بۆنی خۆش بێت.
2 – پێویستە خاوەن ماڵ خۆی پێشوازی لە میوان بکات.
3 – هەر خواردن و خواردنەوەیەک ئامادەیە بەجوانترین شیوە پێشکەشی میوان بکرێت.
4 – ناو بە ناو بەخێرهاتن و خۆشحاڵی خۆت دەرببڕی بە سەردانیکردنی میوانەکان.
5 – وا جوانترە کە بەرامبەر میوان دابنیشی.
6 – خۆت لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی وەک (موبایل) بەدووربگری و چێژ لە میوانداریەکە وەربگری.
7 – پیویستە خاوەن ماڵ خۆی بابەت بکاتەوە و هەواڵی کاروبار ببپرسێ.
8 – لەکاتی به‌ڕێکردنی میوان و ماڵئاوای واجوانە هەمووئەندامانی خێزان لەنزیک دەرگای چوونەدەروە بوەستن و خوداحافیزی لە میوانەکان بکەن، ئەگەر گونجاو بوو لەگەڵیان بچن تا دەرەوە و تا میوانەکان نەڕۆن ئەوان نەیەنەوەژوورەوە.

Check Also

منداڵی تەندروست (2) فێری منداڵەکەت بکە، ناکرێت هەمیشە حاڵی باش بێت

شنۆ حسێنچۆن منداڵێکی دڵخۆش پەروەردە بکەین؟ ئەگەر «دڵخۆشی» بەوە پێناسە بکەین کە منداڵەکەمان دەبێت هەمیشە …