ئا: ئاشتى جمیل
منداڵ زۆر له‌وه هۆشیارتره كه‌ئێمه‌ى گه‌وره‌كان بیرى لێ ده‌كه‌ینه‌وه. منداڵى ته‌مه‌ن خوار دووساڵ ده‌توانێت زۆر به‌ساده‌یى جوانى و ناشیرینه‌كانى ده‌ورو به‌رى خۆى هه‌ست پێبكات و پێیان خۆشحاڵ بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش منداڵى ته‌مه‌ن خوار دووساڵتان هه‌یه ئه‌م خاڵانه بخوێنه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگى پێبده‌یت.
1- منداڵ زۆر زوو هه‌ست به‌خراپه‌ده‌كات:
منداڵ له‌ته‌مه‌نى (10) مانگی‌دا سه‌رنجى هه‌ڵس و كه‌وتى ده‌ورو به‌رى ده‌دات و، له‌كاتى سه‌یركردنى فلیم كارتۆنه‌كاندا ئه‌توانێت پاڵه‌وانى ئه‌و كارتۆنه بناسێت به‌وه‌ى كێیه‌و چۆن هه‌ڵس و كه‌وت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كێ ده‌كات. به‌شێوازێكى ساده‌تر منداڵ له‌ته‌مه‌نى (10) مانگی‌دا ئه‌توانێت باش و خراپ بناسێت و مرۆڤه ڕاسته‌قینه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌كه‌سه به‌شه‌خسیه‌ت و مه‌جازه‌كانى ناوكارتۆنه‌كان ئه‌بینێت و هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌رك به‌وه ده‌كات كه‌گه‌وره‌كان به‌شێوازى بچوكترن یا بچوكتر هه‌یه. لێكۆڵه‌ره‌وانى زانكۆى كۆبنهانگن یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته بناغه‌ى یه‌كه‌مه بۆ بیر كردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان.
2- منداڵ ده‌نگى خۆش و ناخۆش له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه :
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ساڵى (2009 ) ئه‌وه نیشان ده‌دات منداڵ له‌نزیكى (6) مانگی‌دا زۆر به‌ئاسانى ده‌نگه خۆش و ناخۆشه‌كان له‌یه‌ك جیابكاته‌وه. بۆ نمونه : كاتێ ده‌نگى جوجه‌ڵه یان مریشك یان چۆله‌كه بۆ منداڵ ده‌رده‌كه‌ى زۆریان پێخۆشه و بۆى پێئه‌كه‌نن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگى مانگایان سه‌گ بۆ هه‌مان منداڵ ده‌ربكه‌ى له‌وانه‌یه بترسێت و ده‌ست به‌گریان بكات. به‌گشتى منداڵ به ده‌نگى ئارام و خۆش ئارام ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ریان به‌ئارامى قسه‌بكرێت و به‌ده‌نگێكى خۆش گۆرانى و لایه‌لایه بۆ منداڵ بكرێت.
3- منداڵ به گۆرانى هه‌ڵپه‌ڕكێ دڵخوش و شاد ده‌بن :
زۆربه‌تان بینیوتانه له كاتى سه‌یر كردنى ته‌له‌فزیۆن كاتێ ده‌كه‌وێته سه‌ر گۆرانییه‌كى شاد منداڵ چۆن ده‌ست به‌جووڵه جوڵ ده‌كات و جوڵه به ده‌ست و قاچ و سه‌رى ده‌كات. ئه‌م دیمه‌نه‌ى منداڵ به‌ته‌واوى سروشتییه، له‌ته‌مه‌نى 7تا8 مانگی‌دا خۆشى و شادى خۆى به جوڵه‌ى جه‌سته‌ى یان ده‌ركردنى جۆره ده‌نگێك وه‌ك گۆرانى وتن خۆى نیشان ده‌دات. ئه‌م جوڵانه ده‌بنه قسه‌ى جه‌سته بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌هێشتا زمانى قسه كردن فێرنه‌بوون. ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وانه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه منداڵ له‌ته‌مه‌نى (9) مانگ به‌ره‌و سه‌رده‌توانن جیاوازى له‌نێوان ده‌نگى مۆسیقاى شاد‌و غه‌مگین بكه‌ن و هه‌ستى خۆیان بۆ هه‌ردوو ده‌نگه كه ده‌رببڕن.
4- منداڵ هه‌ستى ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستى ده‌زانێت :
منداڵ پێش ئه‌وه‌ى بتوانێت قسه بكات یان ببیستێت و به‌ڕێگادا بڕوات. ده‌رك به‌خۆشه‌ویستى ده‌ورو به‌رى ده‌كات. لێكۆڵینه‌وه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن : منداڵ له‌ته‌مه‌نى (5) مانگى ئه‌توانێت زۆر به‌ساده‌یى خۆشحاڵى وناڕه‌حه‌تییه‌كانى دایك و باوكى هه‌ست پێبكات. هه‌ر ئه‌م منداڵه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌یى بێزارى و بێتاقه‌تییه‌كانى دایك و باوكى و به‌گریانى بێ ده‌لیل یان بێ هۆ ده‌رى ده‌بڕێت و دایك و باوكیش نازانن هۆكارى گریانى منداڵه‌كه‌یان چیه.
5- منداڵان ئاوینه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى به‌رامبه‌رن:
به‌گشتى منداڵانى ته‌مه‌ن (9) مانگ به‌جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن ده‌بنه لاسایى كه‌ره‌وه‌ى ده‌وروبه‌ر. ئه‌ویش كاتێ كه‌سێك له‌به‌رچاوى منداڵه‌كه كارێك ئه‌نجام ئه‌دات وه‌ك ده‌رهێنانى زمان یان ده‌ركردنى ده‌نگى حه‌یوانات، ئه‌ویش ئه‌توانێت زۆر به‌خێرایى ئه‌و كاره دووباره بكاته‌وه. زۆر كارى تریش كه منداڵ وه‌ك توتى دوباره‌یان ده‌كاته‌وه .
6- منداڵان سه‌رنجى خواست و داواكارییه‌كانى ئێمه ده‌ده‌ن:
منداڵ پێش ئه‌وه‌ى بتوانێت قسه‌بكات له خواست و داواكارییه‌كانى ئیمه تێده‌گات. واته له‌ته‌مه‌نى 9تا 10 مانگی‌دا سه‌رنجى قسه‌ى گه‌وره‌كان ده‌دات و تێده‌گات. بۆ نمونه : زۆر جار به‌منداڵ وتراوه ( یه‌ك ده‌قه ئیستا خواردنت بۆ ده‌هێنم ) یان ( ئه‌م تۆپه بگره‌و هه‌ڵى بده بۆ من ) ئه‌م قسانه‌ى گوێ لێیه، به‌ڵام هه‌ندێ منداڵ له ته‌مه‌نى 24 تا 30 مانگى ناتوانێت داواكارییه‌كانى ئێمه‌و خۆشى به قسه ده‌رببڕێت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌فێرى قسه بوون به‌ئاسانى ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر منداڵێك پێى گرتووه پێى بڵێ جزدانى پاره‌كه یان مۆبایله‌كه یان پێى بڵێ شتێ فڕێ بداته ناو سه‌به‌ته‌ى خۆڵه‌كه بێگومان ئه‌م كارانه ئه‌كات.
ئه‌گه‌ر منداڵێك تا ته‌مه‌نى 24 مانگى نه‌یتوانى یه‌ك وشه ده‌رببڕێت یان له قسه‌كانتان تێبگات ئه‌بێ پزیشكى تایبه‌ت به‌و بواره بیبینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌ندا قسه‌ى نه‌كردو توانى له هه‌ڵس و كه‌وتى ئێوه‌و خۆشى تێبگات جێگاى نیگه‌رانى نییه، چونكه گرفتى بیستن و قسه‌كردنى نییه‌و دواتر دێته قسه كردن .
7- منداڵ مرۆڤه باش و خراپه‌كان له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه .
له زیهنى منداڵدا به شێكى كه‌م باش و خراپ هه‌یه. بێگومان ئه‌م باش و خراپه‌یه جۆرێكه له بیركردنه‌وه‌ى زیهنى كه‌له‌وانه‌یه له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكى تر جیاوازى هه‌بێت . به گشتى هه‌موو منداڵانى ته‌مه‌ن 6 تا 10 مانگى به بینینى مرۆڤى باش و خراپ و كه‌سانى توڕه كه‌ده‌نگێكى ناخۆشیان هه‌یه بێزارده‌بن، به‌ڵام هه‌موو منداڵێك به ئاسانى ڕوخسارى مرۆڤه ڕوخۆش و ڕوو گرژه‌كان هه‌ست پێده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێگانه‌بێت و ئه‌و منداڵ یه‌كه‌م جار بێت بیبینێت .
8- منداڵ كاتێ گوێ له‌ده‌نگى ته‌له‌فۆن ده‌گرێت ده‌نگى ئاشنا به خۆى ده‌ناسێته‌وه:
منداڵ له‌ته‌مه‌نى (7) مانگى هه‌موو كه‌سانى نزیك خۆى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك تا دووجار ببینێت ئه‌ناسێته‌وه. له ته‌مه‌نى (11) مانگی‌دا ده‌توانێت ده‌نگى ئه‌و كه‌سانه بناسێته‌وه.
بۆ نمونه : به بیستنى ده‌نگى دایك یان باوك یان دایه گه‌وره‌و بابه گه‌وره له ته‌له‌فۆندا بۆیان ده‌شنێته‌وه‌و پێده‌كه‌نێت بێ ئه‌وه‌ى بیانبینێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكى غه‌ریبه له ته‌له‌فۆن قسه‌ى له گه‌ڵ بكات یان بانگى بكات له وانه‌یه ته‌له‌فۆنه‌كه فڕێبدات یان بێده‌نگ ئه‌بێت و ئه‌و ده‌نگه سه‌یره به‌لایه‌وه.
I’ve been exploring for a bit for any high quality articles or
weblog posts on this sort of space . Exploring in Yahoo I finally stumbled upon this site.
Studying this info So i’m satisfied to show that
I’ve a very good uncanny feeling I found out just what I needed.
I most surely will make certain to don?t put out of your
mind this web site and give it a look regularly.
Gear up for the ultimate gaming showdown—join now! Hawkplay