یەکشەممە , كانونی یه‌كه‌م 22 2024

چۆن هاوسه‌نگیت ده‌پارێزیت له‌ كاتى گرفته‌كان

شلێر گوڵپى
رۆژانه‌ خه‌ڵكى توشى ناڕه‌حه‌تى‌و كاتى سه‌خت‌و دژوار ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌ سه‌ختتره‌، به‌هۆى كه‌م ئه‌زمونی‌و نه‌شاره‌زاییانه‌وه‌ له‌ كۆسپه‌كانى ژیان‌و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ فه‌سله‌جى‌و ده‌روونییه‌ى كه‌ پێیادا تێده‌په‌ڕن، له‌نێو جه‌نجاڵى‌و فشاره‌كانى خوێندن‌و سه‌عیكردن‌و تاقیكردنه‌وه‌كان‌و ناسازى خێزانى‌و كێشه‌ له‌گه‌لأ هاوڕێیان، وه‌رگرتنى هه‌موو ئه‌م كۆسپانه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ته‌ بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان، پاراستنى هه‌ستى پۆزه‌تیڤ‌و ئیجابى تیشكدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر كرداره‌كانى رۆژانه‌یان ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى قورسى ئه‌م كرداره‌، به‌ڵام هه‌ندێ ڕێنمایی ئاسان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پاراستنى هه‌ستكردنى ئیجابى واته‌ هه‌ستكردن به‌ خۆشى له‌ سه‌ختترین كاته‌كانتدا:
1- دڵت خۆشبێت به‌وه‌ى كه‌ هه‌ته‌:
له‌گرنگتریرن‌و ئاسانترین رێگاكان كه‌گیانى مه‌عنه‌ویت پێى به‌رزببێته‌وه‌ له‌ كاتى ئه‌و قه‌یران‌و شكستانه‌ى كه‌وا توشت ده‌بێت له‌ ژیانتدا، ئه‌وه‌یش به‌وه‌ى كه‌وا ئه‌و شتانه‌ت له‌ یاد نه‌چێت كه‌ هه‌ته‌، پێش ئه‌وه‌ى بیر بكه‌یته‌وه‌ له‌و شته‌ى كه‌ له‌ده‌ستت داوه‌، هه‌میشه‌ دڵت خۆش بێت به‌و شتانه‌ى كه‌ هه‌ته‌ له‌و نیعمه‌تانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشیویت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توشى هه‌ندێك قه‌یران بویته‌وه‌، بۆ نمونه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ت به‌سه‌ كه‌وا خۆت‌و خێزانه‌كه‌ت له‌ ته‌ندروستیه‌كى باشدان‌و، ئه‌توانیت درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌یت‌و سه‌ركه‌وتوو بیت، له‌كۆتایى رۆژدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵێكى گه‌رم‌و ئارام، ئه‌مانه‌ شتانێكن شوكرانه‌ بژێرییان له‌سه‌ر پێویسته‌، به‌ڵام گرفت‌و كێشه‌‌و ناڕه‌حه‌تى‌و قه‌یرانه‌كان هه‌رچه‌نده‌ قورس بن، بێگومان هه‌موویان كۆتاییان پێدێت‌و ته‌واو ده‌بن، ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆ ته‌نها ئارامگرتن‌و هیوا‌و خۆ رازاندنه‌وه‌ به‌ خۆشى‌و ئیجابیات.
2- هزرت په‌رت‌و بڵاو بكه‌ له‌ ئاست كێشه‌كانت:
ئه‌گه‌ر هاتوو گیرت خوارد به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كه‌وه‌ بۆت چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وه‌ش ئه‌زانیت كه‌وا زۆر بیركردنه‌وه‌ تیایدا هیچ سودێكى نابێت، به‌ڵكو دڵه‌ڕاوكێكه‌ت‌و خه‌مه‌كه‌ت زیاد ده‌كات، په‌نا ببه‌ بۆ فێڵى په‌رت‌و بڵاو كردنى هزرت دور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ شته‌ خودیه‌كانت، بیربكه‌ره‌وه‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌سانى ده‌وروبه‌رت، هه‌وڵبده‌ به‌ خۆبه‌خش یارمه‌تیان بده‌یت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا بارت سوك ده‌كات‌و مه‌وعنه‌ویه‌تت به‌رز ده‌كاته‌وه‌، یان له‌وانه‌یه‌ كه‌سێكیان بڕیار بدات وه‌ك تۆ بكات‌و ده‌ستى یارمه‌تیت بۆ درێژ بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ت، له‌ برى چاره‌سه‌رى كێشه‌ خودیه‌ قورسه‌كان.
3- هه‌ندێك ڕاهێنانى وه‌رزشى ئه‌نجام بده‌:
له‌وانه‌یه‌ باوه‌ڕنه‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه‌ راستیه‌، راهێنانى وه‌رزشى ئاسان له‌ ئاسانترین‌و ساناترین رێگاكانه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى گیانى مه‌عنه‌ویت‌و بار‌و فشارى ده‌روونیت سوك بكات، ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات كه‌وا ئه‌م بار‌ودۆخ‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و فشاره‌ ده‌رونیه‌ تێپه‌ڕێنیت‌و، به‌ شێوه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤانه‌‌و ئیجابیانه‌ هه‌ڵس‌وكه‌وت بكه‌یت له‌گه‌لأ گیر‌و گرفته‌كانت، خۆت هه‌ڵه‌ بكه‌ له‌هه‌موو شتێكى تالأ‌و ناڕه‌حه‌ت‌و ئازاربه‌خش له‌ ژیانتدا، كه‌ ئێستا چاره‌سه‌رى بۆ نادۆزیته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ست پێشخه‌رى بكه‌ یه‌كێ له‌یانه‌ ته‌ندروستیه‌كاندا، یان پاسكیل سوارى ئه‌نجام بده‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر، یان ته‌نانه‌ت وه‌رزشى رێ ڕۆیشتن ئه‌نجام بده‌ به‌ شێوه‌یه‌كى رێك‌و پێك، ئه‌و كات بزانه‌ چه‌نده‌ هه‌ست به‌ جیاوازى ئه‌كه‌یت له‌ ژیانتدا.
4- له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوقه‌كه‌ بیربكه‌ره‌وه‌:
له‌ كاتى قه‌یرانه‌كاندا، ئه‌قڵه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كى دیاریكراو بیرده‌كه‌نه‌وه‌‌و، سه‌یركردنى كێشه‌كه‌ له‌ یه‌ك گۆشه‌ نیگاوه‌یه‌، زۆر جاریش گۆشه‌یه‌كى تاریكه‌‌و، هیچ ده‌رفه‌تێك نیه‌ بۆ گه‌شبینى، هه‌ولأ بده‌ دوربكه‌ویته‌وه‌، خۆت له‌و بازنه‌یه‌ رزگار بكه‌، له‌ ڕوانگه‌ى به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش له‌ ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كى داهینانكار كه‌ خۆت حه‌زى لێده‌كه‌یت، وه‌ك وێنه‌كێشان یان ژه‌نینى ئامێرێكى موزیكى، یان ته‌نانه‌ت رواندنى گولأ‌و ڕوه‌ك له‌ باخچه‌ى ماڵه‌كه‌ت، دواى هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا هزرت زیاتر هێور‌و ساف بۆته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌و كاته‌دا بیر بكه‌یته‌وه‌ له‌ كێشه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى خۆت به‌ شێوه‌یه‌كى دور له‌ رۆتین‌و، چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ پێشتر نه‌هاتبێت به‌ مێشكتدا.
5- دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ باس كردنى كێشه‌كه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كى نه‌گه‌تیڤ‌و سیلبى:
زیاده‌ڕه‌وى مه‌كه‌ له‌باسكردنى كێشه‌كه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كى خه‌فه‌تاوى‌و بێهیوایى‌و گۆڕانكاریه‌ك كه‌وا زیاد له‌ پێویست توشى داڕمان‌و شكستت ده‌كات، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌بێت بۆ سه‌ر ده‌رونت‌و، هه‌ستكردن به‌ خراپیت تێدا زیاد ده‌كات، گوزارشت له‌سه‌ر ده‌رونت به‌ شێوه‌یه‌كى جیا له‌ خه‌فه‌تبارى تاقیبكه‌ره‌وه‌‌و، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى رازیبوون بخه‌ره‌ سه‌ر لێوه‌كانت‌و، باوه‌ڕت وابێ كه‌ هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى هه‌یه‌‌و، به‌ شێوه‌یه‌ك بدوێ كه‌ پڕبێت له‌ متمانه‌ به‌خوا بوون، هیواداریش به‌كه‌ به‌زوترین كات ناڕه‌حه‌تى‌و قه‌یرانه‌كان كۆتاییان پێدێت‌و، دڵنیاشبه‌ گرتنه‌به‌رى ئه‌م رێگه‌یه‌ كار‌و كێشه‌كانت ئاسانتر ده‌كات، خواى گه‌وره‌ش دواى هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ك شادییه‌ك ده‌به‌خشێت.
6- دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌سانى خاوه‌ن وزه‌ سلبیى‌و نه‌گه‌تیڤه‌كان‌و، داواى یارمه‌تى بكه‌:
له‌ كاته‌ سه‌خته‌كانت، به‌ته‌واوه‌تى دور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵس‌و كه‌وتكردن له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا وزه‌ى نه‌گه‌تیڤیان به‌رزه‌، ئه‌وانه‌ى كه‌وا بێجگه‌ له‌ حه‌سره‌ت‌و ئاخ هیچیتر له‌سه‌ر لێوه‌كانیان نابینیت، قسه‌كردنیشیان دڵه‌ڕاوكێى‌و داڕمانت زیاتر ده‌كات، وات لێده‌كات هه‌ست بكه‌یت كه‌وا كێشه‌كه‌ى تۆ چاره‌سه‌ركردنى مه‌حاڵه‌، دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌، له‌و كه‌سانه‌ نزیك ببه‌وه‌ كه‌وا حه‌ز ئه‌كه‌ن یارمه‌تى كه‌سانیتر بده‌ن‌و، هه‌رگیز واز له‌ كه‌سێك ناهێنن كه‌ له‌ قه‌یران‌و ناڕه‌حه‌تیدا بێت، له‌وانه‌یه‌ كێشه‌كه‌ت سوكتر ئاسانتر بێت له‌وه‌ى كه‌ تۆ بیرت لێده‌كرده‌وه‌، چونكه‌ له‌و كاته‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه‌وا ئه‌زمون‌و توانایان له‌ تۆ زیاتره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

یەک کۆمێنت

  1. Your next great adventure is only a game away! Hawkplay

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *