ئا: ڤیان گه‌ڵاڵی
پێویستیه‌كانى:
هه‌ویر
ناواخن
شیله
كه‌ره‌سته‌كانی:
-پاكه‌تێك هه‌ویری ئاماده‌كراوى پاقلاوه (له‌بازار یان سوپه‌رماركێته‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت)
-2تا3 كوپ گوێز یان فستق
-1كوپ كه‌ره‌ى تواوه
-هێل‌و دارچینى هارراو
دروستكردنى:
-سه‌ره‌تا سینیه‌ك داده‌نرێت‌و چه‌ور ده‌كرێت.
-نیوه‌ى ژماره‌ى هه‌ویره ئاماده‌كراوه‌كه دانه دانه له‌ناو سینیه‌كه داده‌نرێت و نێوانى هه‌ر دانه‌یه‌ك به فڵچه‌یه‌ك به‌كه‌ره‌كه چه‌ور ده‌كرێت.
-گوێز یان فستقه‌كه به‌جوانى ده‌هاردرێت‌و زۆر ورد ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك له ناو فرن ببرژێنرێت تامی خوشتر ده‌بێت.
-كه‌وچكێك هێلی هاڕاو كه‌وچكێك دارچینى هاڕاو تێكه‌ڵی گوێزه‌كه یان فستقه‌كه ده‌كرێت‌و جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
-دواتر هاڕاوه‌كان به‌جوانى دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ویره‌ى پێشتر ئاماده كراوه‌و چه‌ور كراوه.
-ئینجا ئه‌و هه‌ویره‌ى كه‌ماوته‌وه دیسان ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر ئاماده‌كراوه‌كه‌دا.
-نیوكوپ كه‌ره‌ى تواوه ده‌كرێت به‌سه‌ر پاقلاوه ئاماده‌كراوه‌كه‌دا.
-به‌چه‌قۆ هه‌ویره ئاماده‌كراوه‌كه به‌شیوه‌ى پاقلاوه‌یی ده‌بردرێت.
-دواتر ده‌خرێته فرنه‌وه كه‌پێشتر گه‌رمكرا بێت بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك تا ره‌نگی ئالتونى ده‌بێت و ده‌برژێت، (ده‌بێت به‌وردى ئاگادارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌سوتێت).
پاش برژاندن له‌فرن ده‌رده‌هێنرێت‌و یه‌كسه‌ر شیله‌ى سارد ده‌كرێت به‌سه‌ر پاقلاوه‌كه‌دا.
له كۆتاییدا بۆ جاری دووه‌م پاقلاوه‌كان به‌چه‌قۆ له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌و پاشان ده‌خرینه ده‌فرێكى جوانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت یان بیبسی يان چا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
چونێتی دروستكردنى شیله:
دوو كوپ ئاو
یه‌ك كوپ شه‌كر
كه‌وچكێى بچوك ئاوى لێمۆ
هێل یان دارچێنى یان گوڵاو
ئاوه‌كه گه‌رمده‌كرێت، دواتر شه‌كره‌كه‌ى تێده‌كرێت تا به‌جوانى ده‌كولێت.
ئاوى لێمۆكه‌ى تێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى شه‌كره‌كه ڕه‌ق نه‌بێت، ئێنجا هێلۆ دارچینى و گوڵاوه‌كه‌ى تێده‌كرێت.
پاش ئه‌وه‌ى ئاماده بوو داده‌گیرێت‌و داده‌نرێت تا سارد ده‌بێته‌وه.
