نوسینى: به‌هار عبدالرحمن محمد
سكرتێرى یه‌كگرتووى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
چه‌مكى جێنده‌ر وه‌ك زاراوه‌یه‌ك له وڵاتانى ئێمه‌دا تازه‌یه‌و چه‌مكێكى هاورده‌یه وه‌ك زۆرێك له چه‌مكه ڕۆژئاواییه‌كانى دى، به هۆى ئه‌و گۆڕانكارییه به‌رده‌وامانه‌ى به‌سه‌ریدا هاتووه تێگه‌یشتن لێی وردبونه‌وه‌ى ده‌وێت.
ده‌توانین بڵێیین خراپترین چه‌مكه كه مۆدێرنێته به‌رهه‌مى هێنابێت به‌هۆى ئه‌و مشتومڕه فراوانه‌ى دروستیكردووه و ئه‌و ناڕوونیه‌ى هاوڕێیه‌تى، پێچه‌وانه‌ى زۆرێك له چه‌مكه‌كانى دى تا ئێستا توێژه‌ران پێناسه‌یه‌كى ناوه‌ڕۆك هاوبه‌ش و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بۆ دابین نه‌كردووه وه‌ك عورفى توێژینه‌وه‌و نۆرمه زانستیه‌كان كه تێییدا زانایان پێناسه داده‌نێن و بنیات ده‌نرێت له‌سه‌ریان، هۆكارى دانه‌نانى پێناسه‌یه‌كى ڕوون ئه‌وه‌یه ئه‌م زاراوه‌یه كاریگه‌رى نه‌خوازراو له ناوخۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه چه‌مكه‌كه بۆته مایه‌یی ناسه‌قامگیرى و ناته‌بایی.
هیچ چه‌مكێكى تر له توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى په‌یوه‌ست به ژنان له بوارى مافه‌كانى، هێنده‌ى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كێشه‌دار نه‌بووه، چونكه چه‌مكێكه جگه له ناڕوونى، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه جیاوازه له كه‌لتوورو زمان و شێوازى ژیان و ئاستى ژیارى و گشت بواره‌كانى ژیانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ى ئێمه، هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌كى كۆده‌نگى بۆ نه‌كراوه و واتاكانى ده‌گۆڕێت و به شێوه‌یه‌كى ته‌مومژاوى ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌و ناڕوونییه‌ى واى لێده‌كات هه‌موو جۆره بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆ، بانگه‌وازى ئه‌و فیمینیستانه‌ى داواى یه‌كسانى ده‌كه‌ن، چالاكوانانى كه‌مینه سێكسیه‌كان و هاوڕه‌گه‌زبازان و ئه‌و چالاكوانانه‌ى داكۆكى له ڕه‌گه‌ز گۆڕین ده‌كه‌ن.. هتد
ئه‌م چه‌مكه له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا له ڕێگه‌ى سێ شه‌پۆلى ئاراسته‌كانى فێمینیزمه‌وه سه‌ره‌تاكانى له ئه‌مریكاى باكوور ده‌ركه‌وت، پاشان گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا له ساڵى 1988.
له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له گۆڕه‌پانى وڵاتانى عه‌ره‌بیدا ده‌ستى به ته‌شه‌نه‌كردن كرد و به جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رگێڕدراوه وه‌ك داواى یه‌كسانى نێوان ژن و پیاو له ئه‌رك و ماف‌دا و پابه‌ندبوون و به‌رپرسیارێتی و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتووریان له ڕێگه‌ى پێشهات و پێشكه‌وتنه مێژووییه‌كان كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكاندا دێت.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى وشه‌ى جێنده‌ر له كۆنگره‌ى دانیشتوان بۆ گه‌شه‌پێدان له قاهیره ساڵى 1994 به‌كار هات وه‌ك زاراوه‌یه‌كى ناڕوون و ته‌مومژاوى كه (51)جار ئه‌م وشه‌یه به‌كارهاتووه، دواى ئه‌وه ساڵى 1995 له كۆنگره‌ى په‌كین (254) جار به‌كارهاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ى پێناسه‌یه‌ك بكرێت.
جۆراوجۆرى پێناسه‌كانى و گۆڕانه به‌رده‌وامه‌كانى لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌كانى هێنده‌ى تر گومان ده‌خاته سه‌ر چه‌مكه‌كه.
هه‌رچه‌نده پێشه‌نگه‌كانى ڕه‌وتى فیمینیستى چه‌مكى جێنده‌ر وه‌ك ئامرازێكى شیكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ژن و پیاو و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ى ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن، به‌ڵام كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م چه‌مكه ته‌نها ئامرازێكى شیكارى نییه، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه و تیۆرێكى گشتیه كه پره‌نسیپه‌كانى بڵاو بونه‌ته‌وه له بڕگه‌كانى ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى په‌یوه‌ست به ژنان و گه‌نجان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له هه‌وڵى گۆڕانكارییه له پێكهاته‌ى بونیادى كۆمه‌ڵگه‌كان، پاره و زانست و سیاسه‌ت به‌كارده‌هێنن بۆ تیۆریزه‌كردنى، وه‌ك ڕاستیه‌ك ده‌یخه‌نه‌ڕوو له نێوان زۆرینه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ى كه پارێزبه‌ندن، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ئه‌م گریمانانه وه‌ك ڕاستى وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر نا كۆنه‌په‌رستن.
جێنده‌ر هه‌روه‌ك ته‌مومژاوییه له لێكدانه‌وه‌و شیكارییه‌كانى، ئاراسته‌ى كاربۆكردنیشى هاوشێوه ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت، كه پێچه‌وانه‌ى سه‌ره‌تاكانی له بانگه‌شه‌یه‌كى هه‌ڵبژارده‌یی (اختیارى) ده‌گوازرێته‌وه بۆ پابه‌ندكردن، ده‌بێت قبوڵ بكرێت و په‌سه‌ندیش بكرێت، كارى بۆ بكرێت و یاسای بۆ داڕێژرێته‌وه، مه‌نهه‌جى په‌روه‌رده‌یی بۆ بگۆڕدرێت، له بژارده‌یه‌كى ئازاده‌وه بۆ فه‌رمانێكى ئیجبارى، بۆ به‌دواداچوون و پاڵپشتیكردنى له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به تایبه‌ت له وڵاتانى ئیسلامى و ڕۆژهه‌ڵاتیدا.
چه‌ندین كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌به‌سترێت و لیژنه‌ى جێبه‌جێكارى بۆ پێكهێنراوه و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات تا بزانێت چه‌نده گۆڕانكارى و به‌ره‌و پێش چوون ڕوویداوه به ئاراسته‌ى جێنده‌رى له سیستمى په‌روه‌رده و یاسا و كلتوور و یاسا ناوخۆییه‌كاندا.
واته به دوو ڕه‌هه‌ندى سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌مكانه ده‌سه‌پێنرێت و كارى بۆ ده‌كرێت، ڕه‌هه‌ندێكى فیكرى و فلسفى كه تیۆریست و فه‌یله‌سوفه‌كانى ڕۆژئاوا داڕێژه‌رین، ڕه‌هه‌ندێكى یاسایی كه به هه‌ژموونێكى جیهانى له ڕێگه‌ى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێت، وه له ڕێگه‌ى ڕێكخراوه چه‌پ و فیمینیست ڕادیكاڵه‌كانه‌وه هه‌وڵى به بازاڕكردنى ده‌درێت.
ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه‌ى كه هه‌وڵى گۆڕین یان سه‌پاندنى ئه‌درێت به بێ ڕه‌چاوكردنى كلتوور و ئاین و به‌هاى كۆمه‌ڵگه‌كان:-
یه‌كه‌م/ ململانێی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز
چه‌مكى جێنده‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌یلى توندڕه‌وى له‌خۆی ده‌گرێت كه هه‌ندێك جار وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كى سفرى له‌گه‌ڵ كۆی په‌یوه‌ندى نێوان نێر و مێ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌گاته داواى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ژنان، به پاساوى ئه‌وه‌ى كه تاكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یه‌كسانى ڕه‌هاى تێدا بێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ئه‌ندامه‌كانى وه‌ك یه‌ك بن به ڕه‌هایی، واته وه‌ك یه‌ك لێكردنى ژن وپیاو ئه‌مه‌ش جیاوازى له نێوان دوو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار دروست ده‌كات وه‌سفى ده‌كات به باڵاده‌ست و ژێرده‌ست، كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ململانێییه‌كى توندوتیژه له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ناسه‌قامگیرییه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه عه‌قڵانیه‌كاندا.
به پێیی تێگه‌یشتنى جێنده‌ر به تایبه‌ت لاى فیمینیست ڕادیكاڵه‌كان ژن وپیاو وه‌ك دوو دوژمنى یه‌كتر و ناته‌باو گڕگرتوو به‌رامبه‌ر یه‌ك وێنا ده‌كات، هه‌ر بۆیه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌خاته ناو ململانێیی خۆسه‌پاندن و خۆدووپاتكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى تاكگه‌رایی.
له كاتێكدا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندى نێر‌و مێ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌واوكارى هاوشانى بێت، له چوارچێوه‌ى پێكه‌وه ژیان و كاركردن و به‌رپرسیارێتى و ئه‌رك و ماف‌دا.
دووه‌م/ موڵكێتى جه‌سته‌ى ژن
بزووتنه‌وه فیمینیسته‌كان له ساڵه‌كانى دواى شه‌سته‌كانه‌وه دروشمێكیان به‌رز ده‌كرده‌وه كه ژن خاوه‌نى جه‌سته‌ى خۆیه‌تى، ئه‌م بانگه‌وازه مه‌ترسیداره‌ش چه‌ند شتێكى لێده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه ڕێگه‌پێدانى سێكسى به بێ چوارچێوه‌ى شه‌رعی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تى، وه ئه‌و كێشانه‌ى كه ئه‌م دیارده‌یه به‌جێیی هێشتووه دایكایه‌تى بێ هاوسه‌رگیرى كه زۆربه‌یان له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدان، جگه له مه‌ترسیه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان و دروستكردنى كه‌لێنێكى مه‌ترسیدار له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، كه مرۆڤى تاكخواز، خۆی و جه‌سته‌ى خۆى گۆش ده‌كات، هه‌موو ده‌وروبه‌ر به پێوه‌رى چێژگه‌رایی بۆ جه‌سته‌ى خۆى ده‌پێوێت و دایده‌ڕنێت له‌و واقیعه كردارییه‌ى كه مرۆڤ تێییدا ده‌ژى.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیدگاى خۆیان بۆ ئه‌م چه‌مكه له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات بسه‌پێنن، له كاتێكدا زۆربه‌ى ئه‌م وڵاتانه خاوه‌نى سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتوورى و شارستانى خۆیانن و تاكگه‌رایی وچێژسه‌نته‌رى تاكویستی دوو فۆرمى دوور و نامۆن به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌رایی و پێكه‌وه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌كانى ئێمه‌دا.
سێیه‌م/ بابه‌تی دایكایه‌تی
به پێیی تێگه‌یشتنى جێنده‌ر دایكایه‌تى ویستێكى فیترى و خه‌لقى نییه به‌ڵكو ده‌ستكردى كۆمه‌ڵگایه ئافره‌ت ئه‌و ڕۆڵه‌ى له كلتوورى كۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌ر وه‌ك سیمۆن بۆدیڤوار له كتێبى (ڕه‌گه‌زه‌كه‌ى تر) ده‌ڵێت دایكایه‌تى ئه‌فسانه‌یه و غه‌ریزه‌ى دایكى نییه به‌ڵكو كلتوورى كۆمه‌ڵگایه ئه‌م غه‌ریزه‌یه دروست ده‌كات
بۆ قوتاربوون له دایكایه‌تى چه‌مكێكى نوێیان داهێنا به ناوى (ته‌ندروستی زاوزێ)، ئامانج له‌م چه‌مكه چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌یه له ئه‌نجامى دووگیانى و مناڵبوونه‌وه دروست ده‌بن، كه ڕێگرى له ژنان ده‌كات كه كارى كۆمه‌ڵگه‌یی بكه‌ن، به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ى له ئه‌نجامى ڕۆڵى ژن له ئاستى زاوزێدا ڕووده‌دات، واته گرنگیدان نییه به ڕۆڵى دایكایه‌تى و منداڵبوون وه‌ك ئه‌ركێكى گرنگ و به بایه‌خ، به‌ڵكو هاوكاریكردنى له‌باربردنه‌و پێییان وایه شیردان و دووگیان بوون و دایكایه‌تى ڕێگره له‌به‌رده‌م ڕۆڵى یه‌كسانى جێنده‌رى، بۆ ئه‌مه‌ش مافى ته‌واو ده‌دات بۆ له‌باربردن، واته مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان له ته‌ندروستى زاوزێ (الصحة الانجابیة) ئه‌و ڕێكارانه‌یه كه بۆ دووگیانى ناشه‌رعى یان له‌باربردن ده‌گیرێته‌به‌ر.
چواره‌م/شێوازى خێزان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى خێزان و هه‌ڵته‌كاندنى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، چونكه پێییان وایه خێزان سیستمێكى نه‌ریتى و پیاوسالارییه، پیاو سه‌رپه‌رشته‌و تیایدا باڵاده‌سته، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له توندوتیژى.
به مانایه‌كى تر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى شه‌راكه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و گۆڕینى فۆرمى خێزان له كۆمه‌ڵگه‌كاندا له شێوازى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رى ژن و پیاو له چورچێوه شه‌رعى و یاساییه‌كاندا بۆ چه‌ندین جۆرى دى.
به پێیی تێگه‌یشتنى جێنده‌ر هه‌روه‌ك له كتێبى (خێزان و ئاڵانگارییه‌كانى داهاتوو) كه له بڵاوكراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه ده‌توانرێت خێزان بۆ (12) جۆر پۆلبه‌ند بكرێت وه‌ك خێزانه تاك ڕه‌گه‌زه‌كان، خێزانه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان، ئه‌و ژن وپیاوانه كه به‌بێ هاوسه‌رگیرى ده‌ژین، ئه‌و ژنانه‌ى به په‌یوه‌ندى منداڵیان ده‌بێت، ئه‌و پێكهاته‌ى پێیی ده‌وترێت خێزانى تاك دایك و تاك باوك، دایكیش پێیی ده‌وترێت (دایكى بژێوى ژیان).
ئه‌م گۆڕانكاریی و جۆراوجۆرییه له فۆرمى خێزاندا به‌و مانایه دێت له سیستمى جێنده‌ردا ته‌نها شێوازى خێزان كه جێیی نییه شێوازى ئاشنا‌و باوى دایك و باوكى شه‌رعییه له خێزانه‌كاندا، هه‌روه‌ك نه‌هێشتنى ویستى ئافره‌ته بۆ ڕۆڵى دایكایه‌تى له خێزاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێوه‌رى به‌هاو نرخى كار لای ئه‌وان ته‌نها بواره ماددیه‌كه‌یه، ئه‌و كارانه‌ى ژنیش ده‌یكات له كارى دایكایه‌تى و له‌ناو خێزاندا پێوه‌ره‌كانى ئاكارى و مرۆیی و فیترى و غه‌ریزییه، پێوه‌رى ماددى نین و به مادده‌ش پێوانه ناكرێن، ئه‌مه بۆشاییه‌ك دروست ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له به‌هاى دایكایه‌تى و حاڵه‌تى ناوه‌كى و هه‌ستى سروشتى ژن، كه مه‌زنترین به‌ها لاى دایكایه‌تیه له چوارچێوه‌ى خێزاندا.
پێنجه‌م/ هاوڕه‌گه‌زبازى
هاوڕه‌گه‌زبازى له هه‌ناوى چه‌مكى جێنده‌ر سه‌رچاوه ده‌گرێت له چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه كۆمه‌ڵناسى و ده‌رونناسیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه كه باس له ڕه‌گه‌ز گۆڕاو و ڕه‌گه‌ز گۆڕین و كه‌سانى هاوڕه‌گه‌زباز ده‌كات. خاڵى ده‌ستپێك كه ئه‌و چه‌مكه‌یان له توێژینه‌وه فێمینستیه‌كاندا دامه‌زراند، كتێبه‌كه‌ى ستۆله‌ر بوو كه تێییدا لێكۆڵینه‌وه‌ى له پێكهاتنى ده‌روونى كه‌یسى ژنێكى هاوڕه‌گه‌زباز كرد، پاشان باسى جیاوازى نێوان فاكته‌ره ده‌روونیه‌كانى ژنێتى و پیاوێتى له كۆمه‌ڵگه‌كان، هه‌روه‌ها له نێوان فاكته‌ره بایۆلۆژییه سروشتییه جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كانى كه له‌گه‌ڵ تاكه‌كاندا دروست بوون كرد، له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه پۆلێنكراون وه‌ك ڕه‌گه‌ز گۆڕاو، بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتاییدا ئاماژه به ڕۆڵى په‌روه‌رده‌كردن و ژینگه‌ى منداڵ بكات له هه‌ستكردنى به ناسنامه‌ى، ده‌سته‌واژه‌ى ناسنامه‌ى جێنده‌رى به‌كارهێنا.
یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانى (تیۆرى جێنده‌رى) به یاساییكردنى هاوڕه‌گه‌زبازییه وه بانگه‌شه‌یه بۆى به‌بێ ناڕه‌زایی و شاردنه‌وه‌ى، به‌ڵكو زیاتر قسه‌كردن له‌سه‌رى به ئاشكراكردنى، به‌و پاساوه‌ى یه‌كێكه له مافه‌كانى مرۆڤ وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه بانگه‌شه بۆ فێركردن و ئاسایكردنه‌وه‌ى له قوتابخانه‌كان ده‌كرا به هه‌موو فۆرمه نائاساییه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه
له ڕاپۆرتى ژنانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵى 2004 ئاماده‌كراوه، دانپانانێكى فه‌رمى به هاوڕه‌گه‌زبازى و پاراستنى مافیان هاتووه و قبوڵكردنیان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه، وه ئه‌مه داده‌نرێت به ده‌ربڕینى هه‌سته‌كان و پاڵپشتیه‌ك بۆ فێركردنى موماره‌سه‌ى سێكسى به هه‌موو جۆره ئاسایی و شازه‌كانیه‌وه.
هه‌ر بۆیه له كۆنگره‌ى ڕۆما بۆ دامه‌زراندنى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى (1998) ئاماژه دراوه به (هه‌ر جیاكارییه‌ك یان سزایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى جێنده‌ر به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت)، كه مه‌به‌ستیان پاراستنى مافى هاوڕه‌گه‌زبازانه.
شه‌شه‌م/ گۆڕینى زمان
زمان یه‌كێكه له پێكهاته كلتوورییه دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى، ئاوێنه‌یه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هزرى كۆمه‌ڵگه‌كان و پله‌به‌ندى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناویان ده‌رده‌خات
تێگه‌یشتنى جێنده‌رى پێیی وایه زمان بێلایه‌ن نییه و لایه‌نگیرى پیاوانه، ئاماژه به‌م وشانه ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه بۆ ملكه‌چ بوونى ژن بۆ پیا و (مێژووhistory) (مرۆڤ Human ) (ژنwoman)
پێیان وایه له مێژووى زماندا پیاو باڵاده‌سته و ئامرازى بوونى ژن ونه، هه‌ر بۆیه ژن ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌گه‌ر گۆڕینى بنه‌ڕه‌تى له زماندا نه‌كرێت
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بڵێیین چه‌مكه‌كان ته‌نها پیت و وشه نییه به‌ڵكو ناوه‌ڕۆك و مانا و فكر و كلتووره، ئه‌مه كێشه‌كه‌یه كه چه‌مكه‌كان به چى ئاراسته‌و مه‌به‌ستێك داده‌ڕێژرێت و ده‌گۆڕدرێت، كه چه‌مكی جێنده‌ر یه‌كێكه له‌و چه‌مكه كێشه ئامێزانه
حه‌وته‌م/ گۆڕینى ڕۆڵه‌كان
فه‌لسه‌فه‌ى جێنده‌ر نكوڵى له كاریگه‌ریی جیاوازییه بایۆلۆژییه زگماگیه‌كان ده‌كات له دیاریكردنى ڕۆڵى ژن و پیاودا، هه‌روه‌ها ڕتیده‌كاته‌وه كه بۆچونى خود بۆ پیاوبوون و ژن‌بوون له‌سه‌ر بنه‌ماى بایۆلۆژی و هۆرمۆنى دامه‌زرابێت، ئینكارى هه‌ر كاریگه‌رییه‌كى جیاوازى بایۆلۆژى له ڕه‌فتارى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ ده‌كات.
به تێگه‌یشتنى جینده‌رى ئه‌و ڕاستییه بایۆلۆژییه‌ى كه ناسنامه‌ى مرۆڤ وه‌ك نێر یان مێ دیارى ده‌كات شتێكى نه‌ریتى و كۆنه‌په‌رستیه، شتێك نییه به ناوى سروشتى مرۆڤ، مرۆڤ ده‌توانێت ناسنامه‌ى ڕه‌گه‌زى خۆى بگۆڕێت وه‌ك چۆن جله‌كانى به‌پێیی جۆر ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ك ده‌توانرێت ڕۆڵه‌كانیش بگۆڕێت چونكه پێییان وایه كۆمه‌ڵگه و كلتووره‌كان ڕۆڵه‌كان دیارى ده‌كات، ژن بوون و پیاو بوون هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر له ئه‌ستۆگرتنى ڕۆڵه‌كان نییه هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه له نێوان نێر و مێدا هه‌یه، چونكه به بۆچونى ئه‌وان بناغه‌یه‌كى هه‌ره‌مى و پله‌به‌ندییه، واته باڵاده‌ستى پیاو و نزمى (دونى)ژن، وه ئامانجى خوازراویان له چه‌مكى جێنده‌ردا دۆزییه‌وه كه به بۆچونى ئه‌وان جیاكارى له‌ناو ئه‌بات، به‌و پێییه‌ى ڕۆڵ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان دیاریكراوه بێگوێدانه جیاوازییه بایۆلۆژیه‌كان.
ئه‌وان دركیان به‌وه نه‌كردووه كه هه‌ڵه له خودى جیاوازى بایۆلۆژیدا نییه، به‌ڵكو له‌و تێڕوانینه نزم و مامه‌ڵه ناته‌ندروسته‌وه بووه كه له سه‌رده‌مى ئیغریقێكانه‌وه له ئه‌وروپا هه‌بووه و سه‌رده‌مى ڕۆشنگه‌رى و مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه‌ش درێژه‌ى كێشاوه، هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به شێوازێكى جیا له پێش خۆى، ئه‌وان ویستیان جیاكارى نه‌مێنێ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى تر به‌ره‌و چه‌سپاندنى ڕۆشتن.
ئه‌وه‌ى نكولى لێناكرێت ئه‌وه‌یه خواى گه‌وره مرۆڤ و گشت بونه‌وه‌رانى له‌سه‌ر بنه‌ماى دوانه‌یی دروست كردووه (جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تى ده‌گمه‌ن)، هه‌ر كات ئه‌م دوانه‌ییه نه‌ما هاوسه‌نگى تێك ده‌چێت.
جگه له‌وه‌ى ئینكارى له جیاوازى فسیۆلۆجی و بایۆلۆجى دوانه‌یی نێوان نێر و مێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕاستیه‌كى واقعى و نیشانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى پرسیار لاى فیمینسته‌كانى داواكار له یه‌كسانى ڕه‌ها مابۆوه له‌به‌رده‌میان وه‌ستابوو.
لێره‌وه سه‌رنجیان كه‌وته سه‌ر جێنده‌ر(جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جیاوازى ژن وپیاو وه‌ك ڕوانگه‌یه‌كى كلتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بینن كه به درێژایی مێژوو گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و دروستكراوى مرۆڤه، كه‌واته ده‌توانرێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت، واته ئه‌گه‌ر نه‌توانن جیاوازییه بایۆلۆجیه‌كان لاببه‌ن ده‌توانن چیاوازییه جێنده‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌مجۆره له ڕێگه‌ى به‌رنامه‌كانیان له گۆڕانكاریی له پێكهاته و به‌هاكان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا، لابردنى جیاوازییه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له تیۆرى جێنده‌ر له كۆمه‌ڵگه‌كانى ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌ى فریوده‌ر به‌كارده‌هێنن له ژێر ناوى مافى ژن و به‌هێزكردنى گه‌نجان و یه‌كسانى جێنده‌رى، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كه و پێویستى به هۆشیارى هه‌یه، به تێگه‌یشتن له شته‌كان وه‌ك خۆیان.
سه‌رچاوه‌كان
1-سیمۆن دیبۆڤوار، ڕه‌گه‌زى دووه‌م، 2021
2- د.مثنى امین الكردستاني، حركات تحریر المراة من المساواة الى الجندر، 2004
3-د.طلال عتریسي، الجندر المخادع من المراة الضحبة الى تفكیك المنظومة الاسریة، 2023
4- د.عصمت محمد حوسو، الجندر الابعاد الاجتماعیة والثقافیة، الطبعة الاولى، 2009
5- المؤلفة: جوزیف بتلر، المترجمة: فتحي المسكیني، قلق الجندر: النسویة وتخریب الهویة، 2022
6-رشید لبیچ، مجلة الحوار المتمدن، النوع الاجتماعي: مفهومه، نظریاته، وتمثلاته، 2013
7-خضر ا.حیدر، مفهوم الجندر دراسة في معناة، ودلالاته، وجذوره، وتیاراته الفكریة، 2019
8-م.د.لیلى محمد فهد، فلسفة الجندر ونظرتها الى المساواة، 2020
9-الدلیل المرجعی: المصطلحات والفاهیم الاساسیة وتمارین تدریبیة حوا الجندر
10-لیلى قریدي، مفهوم الجندر واشكالیة الترجمة، 2020
Take on epic challenges and rise above the competition. Hawkplay