فاتمه توفیق
كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ (5) تا (6) كه‌س:
قیمه/ نیو كیلۆ
له‌تكه نۆك/ 25 گرام.
پیاز/ یه‌ك سه‌لك
لیمۆ به‌صرا/ دوو دانه
ئاردى نۆك/ به‌پێى پێویست
دۆشاوى ته‌ماته/ دوو كه‌وچكى چێشت
خوێ، زه‌یت/ به‌پێى پێویست
چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى:
قیمه‌كه ده‌خه‌ینه ده‌فرێكه‌وه‌و پیازه‌كه‌ى بۆ له‌ڕنه ده‌ده‌ین و خوێى تێده‌كه‌ین.
نۆكى برژاوى بۆ ده‌كوتین و ئاردى نۆكه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ر قیمه‌و خوێكه‌دا، هه‌ڵیده‌شێلین تا خۆى ده‌گرێت.
شێلراوه‌كه وه‌كو هه‌ڵمات یان گه‌وره‌تر خڕى ده‌كه‌ینه‌وه‌و له زه‌یتدا سورى ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ شله‌كه‌ی:
ڕۆن و پیاز له‌مه‌نجه‌ڵێكدا سور ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌تكه نۆكى تێده‌كه‌ین تا ده‌كوڵێ.
لیمۆ به‌سراو خوێ و دۆشاوى ته‌ماته‌كه‌ى تێده‌كه‌ین، هه‌تا دێته كوڵ.
ئه‌وكات قیمه سوره‌كراوه خره‌كان ده‌كه‌ینه ناو شله‌ى له‌تكه‌نۆكه‌كه‌وه، بۆ ماوه‌ى (15- 20) خوله‌ك پێكه‌وه ده‌كوڵێت.
له‌سه‌ر ئاگرێكى مامناوه‌ند دایده‌نیین تا خه‌ست ده‌بێته‌وه به‌پێى ئاره‌زوو، له‌پاشاندا به‌گه‌رمى له‌گه‌ڵ برنجدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.