د.محمد بن عبد الرحمان العریفى
و: چرۆ حسێن
كاتێك بیر له شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ندێك كه‌س ده‌كه‌مه‌وه، كه بۆ چه‌ند ساڵیك له‌گه‌ڵیاندا ژیاوم, به‌خه‌یاڵمدا نایه‌ت بۆ جارێكیش ئه‌وانم بینى بێت پێكه‌نیبن! یاخود ڕوویان خۆش بوبێت له‌گه‌لأ به‌رامبه‌ریان، له‌كاتى تێكه‌ڵاو بونیان له‌گه‌ڵ كه‌سانى چوارده‌وریان, بۆیه واگومانم ده‌برد، كه ئه‌م كه‌سانه هه‌ر به‌و شێوه‌یه دروست بوون، تواناى گۆڕینى خۆیان نیه! به‌ڵام توشى سه‌رسوڕمان بووم، كاتێك هه‌ر ئه‌وانه‌م بینى له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كه‌سانى تر وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆر ڕویان خۆشه، ئیدى ئه‌وكات بۆم ده‌ركه‌وت، ئه‌مانه ته‌نها له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندى خۆیان‌و له پێناو پاداشتێك ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌كه‌ن.
موسوڵمان به‌هۆى ڕه‌وشتى به‌رزو هه‌ڵسوكه‌وتى جوانه‌وه له په‌روه‌ردگارى نزیك ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوى خه‌ڵكیدا به‌بێ جیاوازى, نه‌به‌پله‌و پایه‌و سامان، نه ناووناوبانگ له په‌روه‌ردگار نزیك نابێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره خۆشى بوێ و خۆشه‌ویستى لاى دروستكراوه‌كانى بكات, به‌ڵێ ئه‌وه‌ى ڕه‌وشتى جوانى به عیباده‌ت زانى ئیدى ئه‌وكات به جوانترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو خزمه‌تگوزار به‌بێ جیاوازى، گه‌ر ڕۆژێك به‌لاى ئه‌و خزمه‌تگوزاره‌دا تێپه‌ڕى كه شه‌قامه‌كان پاك ده‌كاته‌وه ده‌ستى بۆ هێناى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵ بكات، له هه‌مان ڕۆژدا بچێته ژورى به‌رپرسێكه‌وه ئه‌ویش ده‌ستت بۆ بێنێ، ئایا وه‌كو یه‌ك پێشوازى له‌م دوو كه‌سه ده‌كه‌ى؟ نازانم! به‌ڵام لاى خۆشه‌ویستى خوا ئه‌م دووانه وه‌كو یه‌ك پێشوازییان لێ ده‌كرا! تۆ نازانى ڕه‌نگه ئه‌وه‌ى لاى تو هیچ نرخێكى نیه و به چاوێكى سوكه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ى زۆر باشتر و به‌ڕێزتر بێت له‌و كه‌سه‌ى كه تۆ ڕێزێكى تایبه‌تى لێده‌گرى. خۆشه‌ویستى خوا فه‌رمویه‌تى: “خۆشه‌ویسترین‌و نزیكترین كه‌س له منه‌وه له ڕۆژى قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ن كه ڕه‌وشتیان زۆر جوانه”، له‌م باره‌یه‌وه به (ئه‌شجى كوڕى عبد قیس)ى فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌شج دوو سیفه‌ت له تۆدا هه‌یه خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا خۆشى ده‌وێ، ئه‌ویش وتى كام دوو سیفه‌ته‌یه ئه‌ى خۆشه‌ویستى خوا؟ فه‌رمووى له‌سه‌رخۆیى و نه‌رم و نیانییه، هه‌روه‌ها پرسیارى لێكراوه له باره‌ى چاكه‌وه فه‌رمویه‌تى: “ڕه‌وشت جوانى چاكه‌یه”
پرسیارى لێكراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى زۆورترین شتێك كه هۆكارى چونه به‌هه‌شت بێت چییه؟ فه‌رمووى: (تقوى الله وحسن الخلق) واته: خواپه‌رستى و ڕه‌وشت جوانى، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: ئینسان به‌هۆى ڕه‌وشتى جوانه‌وه پله‌ى ده‌گاته، پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه شه‌ونویژ ده‌كه‌ن و ڕۆژو ده‌گرن، كه‌وابێ ڕه‌وشت جوانه‌كان براوه‌ى دونیا‌و قیامه‌تن، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژیانى (ئوم سه‌له‌مه) بكه‌ین، (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) جارێكیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا دانیشتبوو، بیرى ڕۆژیى دوایى ده‌كرده‌وه، پرسى ئه‌ى خۆشه‌ویستى خودا؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوو شوى كردبێت له ڕۆژى دوایدا بۆ كامیان ده‌بێت؟ خۆشه‌ویستى خودا چى فه‌رموو؟ بۆ باڵا به‌رزه‌كه‌یان یان بو ئه‌وه‌یان كه زانستى زۆره؟ یان بۆ ئه‌وه‌یان عیباده‌تى زۆره؟ نا به‌ڵكو فه‌رمووى: ئه‌ى ئوم سه‌له‌مه بۆ ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه ڕه‌وشتى زۆر جوانه!
ئوم سه‌له‌مه توشى سه‌رسوڕمان بوو، كاتێك خۆشه‌ویستى خوا ئوم سه‌له‌مه به‌و جۆره بینى فه‌رمووى: ڕه‌وشت جوانى خێرى دونیا و قیامه‌تى بردووه، به‌ڵێ له دونیا به‌خۆشه‌ویستى خه‌ڵك و له قیامه‌تیشدا به پاداشتیكى نه‌بڕاوه، بۆیه پێویسته هه‌میشه ڕه‌وشتمان جوان بێت چۆن هه‌رچه‌ند كار‌و كرده‌وه‌ى چاكمان زۆر بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتمان جوان نه‌بێت هه‌مووى ده‌سڕێته‌وه، لێره‌دا خۆشه‌ویستى خوا ژنێكمان بیرده‌خاته‌وه، كه نوێژ و ڕۆژووى زۆر باش بووه، بگره چاكه‌ى زۆریشى كردووه، به‌ڵام به زمانى زۆر ئازارى خه‌ڵكى داوه، بۆیه خۆشه‌ویستى خودا سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ته فه‌رموویه‌تى (هى فى النار).
پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خوداى له‌سه‌ربیت ) هێنده پێشه‌نگ بووه، به ڕه‌وشته جوانه‌كانى كه بێ بڕواكان پێش موسڵمانه‌كان شایه‌تى ئه‌وه‌یان داوه، به‌خشنده بووه، ڕاستگۆ و ده‌ستپاك بووه، نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆ بووه، خاوه‌ن شه‌رم بووه، ته‌نانه‌ت كاتێك یه‌كه‌مجار وه‌حى بۆ هات حه‌زره‌تى خه‌دیجه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) به‌و حاڵه‌وه بینى ترس و له‌رزى لێ نیشتبوو، پێى فه‌رموو: سوێند به‌خودا هه‌رگیز خودا تۆ سه‌رشۆڕ ناكات و ده‌ستت لێ به‌رنادات، چونكه تۆ په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ده‌گه‌یه‌نى و ڕێز له میوان ده‌گرى و به‌خشنده‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ژار و نه‌داره‌كان! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو خواى گه‌وره پله و پایه‌یه‌كى پێ به‌خشیوه، كه‌له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێ: (انك لعلى خلق عظیم)، سه‌باره‌ت به‌م باسه كاتێك خواى گه‌وره ده‌یفه‌رموو: (واحسنوا ان الله یحب المحسینین) البقره باش ده‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌وره بچوك، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، كاتێك ده‌یبیست خوا فه‌رموى: (فاعفوا واصفحوا) البقرة. ئیدى لێبورده ده‌بوو، له‌خه‌ڵك خۆش ده‌بوو, كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌خوێنده‌وه (وقولوا للناس حسنا) البقرة.. به جوانترین شێوه قسه‌ى له‌گه‌لأ خه‌ڵك ده‌كرد، كه‌وابێ كه ئه‌م په‌یامبه‌ره پێشه‌نگى ئێمه بێت، ده‌بێت بیر له ژیانى بكه‌ینه‌وه، كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد، چۆن هه‌ڵه‌و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كرد. چۆن ماندوو ده‌بوو له پێناوى ئاسوده‌یه‌ى خه‌ڵكدا، ڕۆژێك پێویستى هه‌ژارێكى جێبه‌جێ ده‌كرد و ڕۆژێك بێ باوه‌ڕێكى ده‌هێنایه سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست، به‌و شێوه‌یه ڕۆژه‌كانى به ڕه‌وشتى جوانه‌وه گوزه‌ر كردووه، تا ئه‌و كاته‌ى ڕۆشته ته‌مه‌نه‌وه ئێسكه‌كانى لاواز بوو، حه‌زره‌تى عائیشه باسى ئه‌و كاتانه‌مان بۆ ده‌كات و فه‌رموویه‌تى: ئه‌و كاتانه‌ى خۆشه‌ویست چوبووه ته‌مه‌نه‌وه زۆرترین جار نوێژه‌كانى به دانیشتنه‌وه بووه، خۆشه‌ویستى خوا هێنده پێداگرى له‌سه‌ر ڕه‌وشتى جوان ده‌كرد هه‌میشه ده‌یفه‌رموو: (اللهم كما احسنت خلقى فاحسن خلقى) هه‌روه‌ها ده‌یفه‌رموو: (اللهم اهدنى لاحسن الاخلاق لا یهدى لاحسنة الا انت, واصرف عنى سیئه لا یصرف عنى سیئة الا انت) كه‌واته: هه‌موومان پێویستمان به‌وه‌یه شوێن پێى ڕه‌وشته جوانه‌كانى هه‌ڵگرین، له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان تا ڕایان بكێشین بۆ دینى ئیسلام و له‌گه‌ڵ بێ بڕواكان تا ڕاستى دینى ئیسلامیان بۆ ده‌ركه‌وێت.
Check Also
فەوزیە قاجۆ بناسە
بەیان نوریسەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، …
The ultimate gaming experience is waiting—start now! Hawkplay
The National Assembly reported a motion to impeach Yoon in a plenary session held a little after midnight on Thursday. The motion was co-sponsored by six opposition parties: the Democratic Party, the Rebuilding Korea Party, the Reform Party, the Progressive 경주콜걸Party, the Social Democratic Party and the Basic Income Party.