ن،:كه‌تان خادیمی
له پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، باڵاپۆشی كرایه جلوبه‌رگی ڕه‌سمی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومیه‌كان ، هه‌تا له‌سه‌ر شه‌قامیش ده‌بوو هه‌موان به‌یه‌ك جۆر خۆیان داپۆشن.
هه‌موو فه‌رمانه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان، ده‌چنه بازنه‌ی په‌رستشه‌وه، نیه‌تی په‌رستش سه‌ره‌تا له‌دڵه‌وه، پاشان مرۆڤ ئه‌نجامیئه‌دات نزیكتر ئه‌بێته‌وه له‌خوای گه‌وره‌و، پاداشت وه‌ر ئه‌گرێت، ئه‌گه‌ر نیه‌تی دڵی له‌گه‌ڵ نه‌بێت وه‌رگیراو نیه لای خوای گه‌وره، وه‌چیژی ڕۆحیشی نابێت، موسڵمانان به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه شوێن ئایین كه‌وتوون، باڵاپۆشیش به‌هه‌مان شێوه ده‌چێته بازنه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه، به‌زۆره ملێ ناكرێت، هه‌روه‌ك چۆن ناتوانین به زۆره ملێ كه‌سێك له‌سه‌ر به‌رماڵ دابنین و به‌زۆر نوێژی پێ ئه‌نجامبده‌ین، ئاخر ئه‌بێت چ نوێژێك و بۆ كێی بكات به‌كامه ڕۆحه‌وه له‌سه‌ر به‌رماڵ بوه‌ستێت!
جاران پۆشاكی كوردی تاكه مۆدێلی ژنانی كورد بووه كه هه‌میشه بۆكارو سه‌ركانی و شایی و پرسه‌دا پۆشیویه‌تی. ته‌نها به‌پێی كات و شوێن گۆڕانكردنی له ڕه‌نگیدا كردوه. له‌چك و سه‌رووكڵاو به‌شێك بوه له‌و جلوبه‌رگی ژنان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا. له‌كوردستانی باشوور دوای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كچان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو جل‌و به‌رگی مۆده بڵاو ئه‌بێته‌وه له‌ناو كچاندا، له‌ساڵی( 1926)كه یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه ئه‌كرێته‌وه، كه ئه‌بێت كچان یه‌كپۆش بن و جلی كوردی قه‌ده‌غه ئه‌كرێت، پاشان بۆهۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی كچان بۆشاره‌كانی دیكه‌ی عیراق و یان ده‌ره‌وه‌ی شار، ورده ورده ، دیارده‌ی جلی كوردی له‌به‌ری كچاندا كه‌م ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دیلی ئه‌و جلوبه‌رگه نیه بۆئه‌و خێزانه پارێزگارانه به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كچان بێبه‌ش ئه‌بن له‌خوێندن، یان تا سه‌ره‌تایی خوێندوویانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچان روو ده‌كه‌نه داموده‌زگاكان وه‌ك قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه، ئه‌وا زۆرێكیان په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر پۆشینی عابا تا به‌ناو بازاڕدا به ئارامی ڕێبكه‌ن* به‌ڵام له‌لادێكاندا ژنان عابا ناكه‌ن و هه‌روه‌ك جاران ئه‌ڕۆنه سه‌ر كانی و ئیش و كاره‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.** وه‌رگێڕه‌كه‌ی هێنی له كۆتایی شه‌سته‌كاندا عابا ئه‌كات و به‌ڵام كه‌سه‌ردانی لادێكان ئه‌كه‌ن ئه‌وان هه‌روا جلی كوردی ئاڵ و واڵایان له‌به‌ره.
له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا كه ڕادیۆو گۆڤار ئه‌گاته كوردستان و پاشان سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن، كچان زیاتر ڕووده‌كه‌نه ئه‌و مۆدێلانه‌و له‌سه‌ر بورده‌و لای خه‌یاتی تایبه‌ت ئه‌یدورن. له‌هه‌مان كاتتدا ورده ورده ڕابوونی ئیسلامی و له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كه‌وه ئه‌گاته كوردستان، كچانی خوێنه‌واریش ئه‌بنه به‌شێك له‌و ته‌وژمه فیكری و ڕۆحیه، بابه‌ته‌كانی باڵاپۆشی جارێكی دێنه ئاراوه.
له ساڵانی هه‌شتاكاندا هه‌ندێك كچ بڕیاری پابه‌ندی به باڵاپۆشیه‌وه ئه‌ده‌ن، كه‌ئه‌مانه زۆر تووشی كێشه‌و گرفت ئه‌بن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی حیزبی به‌عسدا***یه‌كێكیان ئه‌ڵێت ((ڕۆژانه مناڵان به‌ردبارانیان ئه‌كردم هاواریان ئه‌كرد شێته…..یه‌كێكی دی له‌و خوشكانه ئه‌ڵێت ڕۆژانه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئه‌یوت له‌چكه‌كه‌ت لابه منیش لامنئه‌برد، تاڕۆژێكی پێنج شه‌ممه له‌ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌كه‌دا ئاگری كرده‌وه‌و یه‌ك به‌یه‌كی له‌چكه‌كانی لێكردینه‌وه‌و سووتاندنی…خوشكێكی تر له‌زانكۆ فه‌سڵكرابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی(جیش شعبی) له‌به‌ر نه‌كردبوو كه‌له‌گه‌ڵ باڵاپۆشیه‌كه‌یدا نه‌گونجابوون…خوشكێكی دی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده فه‌سڵكرابوو له‌سه‌ر باڵاپۆشیه‌كه‌ی…. یه‌كێكیش به‌له‌چكه‌كه‌ی و قورئانه‌كه‌ی باوه‌شیه‌وه بوو به‌ژێر غوباری كیمیابارانه‌وه….) )به‌ده‌یان چیرۆكی دیكه هه‌ن له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا كه ئه‌و كچانه‌ی له‌چكیان ئه‌كرد چۆن تووشی ڕووبه‌رووبوونه‌وه بوون تا بیسه‌لمێنن له‌چك ڕێگر نیه له خوێندن و فێربوون، به‌ڵام ئه‌یانوت ئه‌مانه سه‌ر به حیزبوڵای ئێرانن و ده‌یان تۆمه‌تی تریان بۆهه‌ڵده‌به‌ستن .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین كه‌شی ئازاد هاته ئاراوه بۆهه‌موان، تا ده‌هات ڕێژه‌ی باڵاپۆشی له‌زیادبووندا بوو، به‌ڵام فشاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر باڵاپۆشانبوو، له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دام‌و ده‌زگاكاندا یان دانه‌مه‌زراندنیان به بیانووی له‌چكه‌وه، ئه‌و چیرۆكانه هێشتا كۆن نه‌بوون كه‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌یانگێڕنه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌ركه‌وتوو جیدی بوون له‌كاره‌كانیاندا، هه‌میشه فه‌رامۆشئه‌كران له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وكاته‌وه.هه‌تا ئه‌وانه‌شی دوكتۆرایان هه‌بوو زۆر به‌زه‌حمه‌ت دائه‌مه‌زران .
ئه‌م عه‌قلیه‌ته به‌ره‌و كزی و پوكانه‌وه ئه‌ڕۆشت، پاش سی ساڵ خه‌ڵكی به‌و چاوه‌وه سه‌یری ئایدۆلۆژیاكانی یه‌كتری ناكه‌ن و له ئێستادا زیاتر جیاوازیه‌كان یه‌كتریان قبووڵه. كچان و ژنان ڕۆشنبیرانه‌تر له‌م بابه‌ته ئه‌ڕوانن به ئاره‌زومه‌ندانه له‌چك ئه‌كه‌ن یان هه‌ر خۆیان لایئه‌به‌ن.
ئێستا له‌كوردستاندا حیزبه عه‌لمانیه‌كان كه دژایه‌تی له‌چكیان ئه‌كرد ئه‌ندامی باڵایان له‌چك به‌سه‌ره.
چیرۆكی باڵاپۆشی لێره ئاوا هاتوه زۆر جیاواز له وڵاتی ئێران.
ساڵی (2007) ڕێم كه‌وته ئێران ، خودی خۆم حه‌زم له مۆدێلی مه‌قنه‌عه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كار هێنانی ئاسانه، كه‌چوومه ئه‌وێ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو له‌چك ڕه‌شه‌دا لامبرد، چونكه وامهه‌ست ئه‌كرد ئه‌م له‌چكه‌م به‌زۆر كردوه‌و ئه‌وه‌ی عیراق نیه، لای خۆمه‌وه چه‌ند دێڕێكم نووسی (ژنی ئێران پێویستی به شۆڕشی ڕه‌نگه) ساڵی(2019) جارێكی تر ڕێم كه‌وته‌وه وامئه‌زانی ته‌نها من باڵاپۆشم، من له‌چكم نه‌بینی به‌ڵكو قژیان هه‌مووی به‌ده‌ره‌وه بوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ش زۆرێك له كچانیان سه‌رقاڵی تلیاك و نێرگه‌له‌و شه‌وانه له‌یانه‌كانن و له‌نووسه‌رێكی به‌ڕێزی به‌ته‌مه‌نم پرسی له‌باره‌ی وڵاتی ئێرانه‌وه جاران و ئێستا له‌وه‌ڵامدا وتی:(جاران له‌تاران ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ری ته‌نها دوو مه‌لهای لێ‌بوو، به‌ڵام ئێستا ژێرزه‌مینی ئه‌و وڵاته هه‌مووی بۆته‌شوێنی خراپه‌كاری)حكومه‌تی ئێران ئه‌یه‌وێت به‌رووكه‌ش بیسه‌لمێنێت كه حوكمڕانیه‌كه‌ی زۆر باشه، به‌ڵام وه‌ك باوكێكی بێده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌وه تێكچووه به‌سه‌ر یه‌كدا، كچێك نێرگه‌له‌و تلیاك بكێشێت ئه‌م په‌ڕۆیه چ سوودێكی بۆ ی ئه‌بێت.
له‌كۆتاییدا ئه‌ڵێم شه‌ڕی دراوسێ مه‌هێننه ئێره، لێره ئه‌بێت ڕێز له‌یه‌كتری بگرین. له‌چكه‌كانی ئێره مه‌سووتێنن لێره له‌چكه‌كان خۆشه‌ویستن، بڕوانن بزانن ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا خزمه‌ت ئه‌كه‌ن و نمونه‌ی ژنی سه‌ركه‌وتوون له مامۆستا‌و دایك و كچی وریا‌و پزیشك و په‌رستارو پارێزه‌رو خوێندكاری سه‌ركه‌وتوو ئه‌ندازیارو……
*به‌ڕێز مامۆستا زه‌كیه وتی: له‌ساڵانی شه‌سته‌كاندا مامۆستا بووم به‌ڵێ هه‌موومان جلی مۆده‌مان له‌به‌ر ئه‌كرد، به‌ڵام به‌ناو بازاڕدا به‌و جلانه‌وه نه‌ئه‌ڕۆشتین به‌ڵكو تائه‌گه‌شتینه به‌رده‌رگای قوتابخانه عابامان ئه‌كرد.
**بڕوانه كتێبی ( كچانی كورد) له‌نووسینی (هێنی هه‌ڕۆلد هێنس)وه‌رگێڕانی (د. ناجی عه‌باس)
***گۆشه‌ی په‌رواز له گۆڤاری ( ئاینده‌سازی) ساڵانی (2019)
Trolls may not understand what country music is really about, but Farm.FM has the songs that tell the real story. — bohiney.com
Country music on Farm Radio brings a sense of community to our isolated farm life. — Comedy Club Dallas
Negativity’s got nothing on a strong chorus and a steel guitar. Farm.FM, you’ve got my heart! — Comedy Club Dallas
Farm Radio’s top 10 countdown is my favorite part of the week. You guys always have the best picks! — bohiney.com