پەروین حەمە عەلی
لەبەر ئەوەی کە گرنگترین پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان پەیوەندی خێزانە بۆیە گرنگیدان بەم پەیوەندییە لە گشت قۆناغێکدا پێویستە، چ لەکاتی دەستنیشان کردن دابێ یان لەپاش ئەوەدا، چ لەکاتی دەزگیرانیدا یان لەکاتی مارەکردن. چونکە ناکۆکی نێوان مرۆڤەکان بەگشتی لە نێوان ژن و مێرددا بەتایبەتی شتێکی چاوەڕوانکراوە، چونکە دوو فەرهەنگی پەروەردەو کۆمەڵایەتی جیاوازن.
ئێستا باسمان لە شێوەی مامەڵەیە لەگەڵ ئەو ناکۆکیە…
شتی نوێ ئەوەیە ئەمانەوێ لەم باسەدا کە زۆر قسەی لەسەر کراوە باس لە کێشەو گرفتەکانی ژیانی خێزانداری بە تێڕوانینی نوێ بکەین بەسوود وەرگرتن لە مەڵبەندی ڕاوێژکاری دەرونی کۆمەڵایەتی، تیشک دەخەینە سەر چەن خاڵێک
1- کێ بگۆڕین ؟ کێ دەگۆڕێ ؟
ئایە گۆڕانکاری پێویستە تەنیا بۆ لایەنێک یان بۆ هەردو لا ؟
ئەپرسین بڕیار وایە ژنەکە مێردەکە بگۆڕێ ئایە پیاو دەبێت هەیبەت و سامی لەبەرامبەر ژنەکەیدا دەر ببڕێ ؟ وەڵامی ئەم دوو پرسیارە یەکێکە لە هۆی ناکۆکی، ئەویش ئەوەیە بەڵێ هەردوولا (ژن و مێرد) دەبێت هەوڵی خۆ گۆڕین و خۆ ڕاهێنان بدەن نەک تەنها یەکێکیان، هەر وەکو دەبێت هەر دوو بزانن کە پاش پێکهێنانی خێزان حاڵیان جیاواز دەبێت ئەولەویەتیان پێکەوە گونجاو هەڵکردبێت بە پێچەوانەوە ئەگەر هەریەکەیان بییەوێ دەست لە خۆی نەداو بەرامبەرەکەی بگۆڕێ نەک خۆی ئەوە سەرئەنجام دەرگیری ناکۆکی و ئاژاوە دەبێت ئامانج لە نێوانیان دا بزر دەبێت.
ناکۆکی نیوان ژن و مێرد کێشەی نێوان دوو دەوڵەت نیە لەسەرسنوربەرژوەندیە کانی بەوپەڕی وردەکاری وچاودێری یاسایەوە سەیربکرێت، بەڵکوگرفتێکی بچوکی نەفسی و خێزانیە کەلەنێوان دووکەسداکە هەموڕازونیازونهێنێیەکیان لاى یەکترەو بونەتە یەک لاشەو یەک کەسایەتی. بۆیە لەسەرچون وردکردنەوەی ناوێ وزۆرێکی بەشێوازێکی ئاسایی وئاسان چارەسەر ئەبێ، هەروەك بەهۆکارێکی ئاسایی وبچوک پەیدابووە، هەربۆیە خۆلادان وخۆغافڵکردن چاوپۆشی ئاسانکردنی مەسەلەکان شێوازێکی زۆر سەرکەوتووە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زۆرێک لە گرفتە کان، داوای لێبووردن و دەستپێشخەری لە ئاشتکردنەوەدا نیشانەی هێزو تواناو سەلامەتی ئەوکەسەیە، چەن جوانە هەردوکیان پەلەیانبێ بۆداوای لێبوردن سەلام کردن، ئەوحاڵەتە دەرونیەی که لەئەنجامی ناکۆکی وقسەی بەرزونزمی نێوان ژن و مێردا پەیدا دەبێت، دەردێکی کوشندە یە لە ناوخێزاندا وناهێڵێ خۆشی کامەرانی ڕووبکاتە ئەو ماڵە، بەپێچەوانەوە بێ فیزی و خاکیەتی و ڕێزنان لە بەرامبەرو دەستپێشخە ری لە ئاشتەوای و گیانی چاوپۆشی و داننان بەهەڵەدا دەبێتە چرای بەختەوەری ناوخێزان .
