نووسینی / زه‌كیه ره‌شید
هه‌موو شتێك له خاڵی یه‌كه‌م و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێده‌كات، خوێندن له كوردستاندا سه‌ره‌تا له حوجره‌ی ماڵان‌دا یان له مزگه‌وته‌كاندا مه‌لاكان هه‌نگاویان ناوه بۆ گۆڕانكاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی نێر و مێ. ئه‌وه‌ی كه ئامانجمانه لێره‌دا سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی خوێندنی كچانی كورده.
له گه‌ڕه‌كی كانێسكان له كۆڵانێكی ته‌سكی سه‌روو مزگه‌وتی گه‌وره خێزانێك به ناوی (مه‌لا عه‌بدوڵڵای عیرفان)ه‌وه له خانوویه‌كی گڵی كۆندا نیشته‌جێ بوون- له هه‌مان كاتدا مه‌لای مزگه‌وتی بن ته‌به‌ق بووه. له‌به‌ر قودسیه‌تی ئه‌و ڕۆژانه‌ی چه‌نده‌ها فه‌قێ و قوتابی به كۆششی ئه‌و و هاوڕێیانی ئه‌و ڕۆژگاره پێگه‌یشتوون ئه‌و مزگه‌وته ناونرا (مزگه‌وتی عیرفان).
مه‌لا عه‌بدوڵڵای عیرفان خاوه‌نی سێ كچ بووه (حه‌پسه خان و نائیله خان و كامیله خان) به پێویستی زانیوه خوێندنی كچان و وریابوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له ماڵی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه بگرێت, له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوی نا بۆ خوێنده‌واركردنیان له‌گه‌ڵ جه‌میله خانی برازایدا كه كچی جه‌مال عیرفان بوو… حه‌پسه خان و جه‌میله خان زۆر زرنگ و ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌بوو، بۆیه كاتێك قوتابخانه له سلێمانیدا كرایه‌وه ئه‌م جووته كچه ڕاسته‌وخۆ له پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی وه‌رگیراون و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی مامۆستاكانیشیان داوه بۆ چاودێری پۆل و ڕاگرتنی وانه وتنه‌وه..
یه‌كه‌م كچه كورد كه بۆته مامۆستا له سلێمانی له ساڵی (1913) ز (مه‌لیحه‌خانی قازی) خێزانی (عه‌بدوڵا نوری) بووه. ئه‌م خانمه به‌ڕێزه ڕێچكه شكێنه یه‌كه‌م مامۆستابووه كه له ساڵی( 1914-1915)ز وانه‌ی به كچان وتۆته‌وه له ژوورێكی گڵی داڕوخاودا كه به‌ر ِێوه‌به‌ره‌كه‌ی (مه‌لا عه‌بدوڵای عیرفان) بووه.
دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ئینگلیز ده‌ستی به‌سه‌ر عێڕاقدا گرت. شوێنی خوێندن بۆ منداڵان زۆر به كه‌موكورتی دابین ده‌كرا… تا شۆڕشی( 1920) ز به ته‌واوی كه‌وته ژێًر چه‌پۆكی ئینگلیز ئینجا هه‌ستا بۆ جێبه‌جێ كردنی زۆر شت- له‌وانه دامه‌زراندنی ڕژێمێكی عێڕاقی و كردنه‌وی قوتابخانه: وه‌ك باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، دوا ناوه‌ندی، قوتابخانه باڵاكان- قوتابخانه‌ی گه‌ڕۆك تا دوایی كردی به زۆر فێربوون (إلزامی) تا ئه‌م سه‌پاندنه به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی عێڕاقدا.
هه‌ندێك بینای بۆ قوتابخانه درووستكرد وه‌كو قوتابخانه‌ی (فه‌یصه‌لیه و ئه‌یوبییه)، به‌ڵاًم لقێكی له فه‌یصه‌لییه كرده‌وه ناوی نا (خالیدیه).زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان خانووی خه‌ڵكی شاربوو له گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی كچان وه‌ك (سه‌دیقه، زه‌هرا، گۆیژه، عێڕاقییه) به‌هه‌مان شێوه قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوڕانیش.
له دوای ساڵی( 1920 )ز سه‌رووتر ژماره‌ی قوتابیان له سلێمانی به‌مجۆره بوو:
ژماره‌ی قوتابخانه‌كانی سلێمانی
ئاسته‌كان قوتابخانه‌ی كوڕان قوتابخانه‌ی كچان ژماره‌ی كوڕان ژماره‌ی كچان
سه‌ره‌تایی 37 7 2794 731
ناوه‌ندی 2 1 229 56
ئاماده‌یی 1 – 58 –
كۆى گشتى 40 8 3811 787
هه‌ندێك قوتابخانه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی هه‌بوو:
1- قوتابخانه‌ی جاسه‌نه له سورداش.
2- قوتابخانه‌ی ته‌كیه له قه‌ره‌داغ.
3- قوتابخانه‌ی تروكان له قه‌ره‌داغ.
4- قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه.
5- قوتابخانه‌ی لادێی قه‌شان له شاره‌زوور.
6- قوتابخانه‌ی كۆكا له پێنجوێن.
7- قوتابخانه‌ی گه‌ڕۆك له دێهاته‌كان.
سه‌رچاوه: (لوا‌و السلیمانیه) نووسینی:عبدالمجید فه‌همی حه‌سه‌ن.
ژماره‌ی مامۆستاكان له ساڵی( 1945- 1946)ز
1945 – 1946ز گه‌یشتبووه (161) مامۆستای پیاو (46) مامۆستای ژن كۆی هه‌موویان (207) له‌سه‌ر میلاكی سه‌ره‌تایی، (19) مامۆستای پیاو و (4) مامۆستای ژن كۆی هه‌موویان (23) مامۆستا بوو له‌سه‌ر میلاكی دواناوه‌ندی كۆی مامۆستایانی شاری سلێمانی و هه‌مووی (230) مامۆستا بوو.
میلاكی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده (معارف) ته‌نیا (8) فه‌رمانبه‌ر بوو
یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده.
یه‌ك سه‌رپه‌رشتیار به ناوی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی پارێزگا.
یه‌ك ژمێریار (محاسب).
یه‌ك نووسه‌ر- كاتب- حسابات.
یه‌ك نووسه‌ری ڕۆشتوو (كاتب صادره).
یه‌ك نووسه‌ری خۆیه‌تی (كاتب ژاتیه).
یه‌ك نووسه‌ری گه‌نجینه (كاتب مخزن).
یه‌ك نووسه‌ری چاپ (كاتب گابعه).
له ساڵی( 1940) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌مانه پێكهاتبوون:
به‌رێوه‌به‌ر/ مسته‌فا مه‌زهه‌ر 1940ز
سه‌رپه‌رشتیار/ عزیز محمد قادر
ژمێریار/ عبدالرحمن عبدالكریم
نووسه‌ری ژمێریاری /عبدالرحمن ئه‌حمه‌د
فه‌رمانبه‌ری گه‌نجینه/ خه‌لیل سه‌بری
نووسه‌ری ڕۆشتوو /محه‌مه‌د ئه‌مین
نووسه‌ری چاپ/ یه‌حیا محه‌مه‌د تالب
یه‌ك خه‌سته‌خانه به ناوی خه‌سته‌خانه‌ی (معارف )یه‌ك دكتۆری لوبنانی و دوو برین پێچی تیادابوو ژنێك و پیاوێك..
له‌ساڵی( 1934)ز ته‌نها یه‌ك فه‌رمانبه‌ر ده‌یبرد به‌ڕێوه له‌ژێر ناوی فه‌رمانبه‌ری كتێًبخانه‌ی گشی.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه:
1- ڕه‌شید كابان. 1933_1938
2- مسته‌فا مه‌زهه‌ر 1939_1946
3- صالح سه‌عید 1946-1947
4- عه‌بدولمه‌جید حسه‌ین وه‌لی 1947 1950 5- ئه‌حمه‌د رفعه‌ت دۆ غرمه‌چی 1950_1952 6- عه‌بدولمه‌جید حسه‌ین وه‌لی 1952_1954 7- عه‌زیز موحه‌مه‌د قادر 1954_1956 8- شاكر عه‌لی تكریتی 1956 _1958 9 صالح سه‌عید 1958_1959/1968_1970
10_ موسی صه‌مه‌د 1959_6819
11 _ سامی حسین ناچم 1974_1976
12_ هادی مه‌حمود شه‌ریف 1974_1976
13_ عه‌بدولغه‌فور مه‌لا عه‌لی 1974_1976
14 – فوئاد عیزه‌ت موسته‌فا 1974_1976
15 – موحه‌مه‌د پیرۆز رۆسته‌م 1976_1981
16_ خدر شه‌وكه‌ت 1981_1988
17_ حه‌كیم ئه‌نوه‌ر مه‌ولود 1988_1991
18_ نه‌شئه‌ت غه‌ورسه‌عید 1991_1992
19_ فاتح موحه‌مه‌د ئه‌مین 1992_1994
20_ سامی حسه‌ین ناچم 1994_1996
21_ خه‌سره‌و موسته‌فا 1996_1997
22_شێخ حسه‌ین شێخ موسته‌فا 1997_2000/2004_2010
23_ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم ڕه‌شید 2000_2004
24_جه‌بار حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌حمه‌د 2010_2012
25_نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د 2012_
26_دڵشاد عومه‌ر كه‌ریم
ڕاده‌ی ئاستی فێربوون له پارێزگای سلێمانی
خه‌ڵكی شاری سلێمانی زۆر په‌رۆش بوون بۆ وه‌رگرتنی زانیاری به ڕاده‌یه‌ك زۆر زیره‌ك و لێهاتوویان تێدا ده‌ركه‌وت به هه‌ڵپه‌وه ڕێی قوتابخانه‌یان ده‌گرته‌به‌ر بۆ خوێندن. ڕۆژ دوای ڕۆژ زانین و زانیاری په‌ره‌یده‌سه‌ند له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوتابیان له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر له هه‌زار قوتابی زیادیان ده‌كرد, ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی ده‌رچووه‌كان جێگای ڕه‌زامه‌ندی بوو له ناوه‌ندییه‌كان و ئاماده‌ییه‌كاندا.
به‌ڵام به داخه‌وه له سه‌ره‌تاییه‌كاندا له چه‌قی شاردا كه‌متر بوو. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، نه‌خوێنده‌واری دایكان و باوكان، چڕی ئه‌ندامی خێزانه‌كان واباوبوو كوڕه‌كان ببنه شاگردی باوكیان شوێن و ناو و كاریان ون نه‌بێت واته كوڕ ببێته جێگری باوك و وه‌چاخ پێ بكرێت و كچه‌كانیشیان ده‌به‌ست به نه‌ریت و وشه‌ی عه‌یبه‌وه زوو هاوسه‌رگیریان پێ بكرێت پێش وه‌خت به كوڕه ئامۆزا و خاڵۆزا و پورزا.
یان وا بڕیاریان ده‌دا كچه‌كانیان كه‌مێك خوێنده‌واریان هه‌بێت، كوڕه‌كانیشیان دوای ئیشی ڕۆژانه له زانستی شه‌وانه بخوێنن، یان به لایانه‌وه نه‌نگ بوو كچ له ماڵ دووركه‌وێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه. دیسان حوجره‌كان له ماڵ و مزگه‌وته‌كاندا هه‌بوو بۆ فێركردنی منداڵه‌كانیان له‌پاڵ قوتابخانه ئاینییه‌كان و ته‌كیه‌كان و مزگه‌وته‌كاندا كه زانیاری ئایینی لێوه فێرده‌بوون و به فه‌قێ و مه‌لا و زانای ئایینی ده‌رده‌چوون.
ڕێژه‌ی ده‌رنه‌چوون له قوتابخانه‌ی كچاندا ئه‌وه‌نده كه‌م بوو وه‌كو مامۆستا( نه‌زیره میرزا مه‌حمود) بۆی باسكردم، ساڵی( 1944)ز له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییدا ژماره‌یان (120) قوتابی بووه ته‌نیا (4) قوتابی نمره‌ی سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه و بۆیان هه‌بوو سێ ساڵ له ناوه‌ندی بخوێنن و دوو ساڵ له دوا ناوه‌ندی (كه‌ركوك) یان دوای ناوه‌ندی سلێمانی، له به‌غداد سێ ساڵ له خانه‌ی مامۆستایان بخوێنن و به موچه‌ی (12) دینار ببنه مامۆستای سه‌ره‌تایی بۆ ده‌رچووانی 1952.
له‌ساڵی 1952 له قوتابخانه‌ی عێراقیه پۆلی شه‌شه‌م ته‌نیا دوو قوتابی ئیكمال بوون ئه‌ویش( ڕووناك عه‌بوڵا زوهدی و گوڵزار شاوه‌یس) بوو ته‌نیا ڕووناك ده‌رچوو چووه ناوه‌ندی.
له ساڵی( 1926) ز قوتابخانه‌ی زانستی ئێواران بۆ كوڕان له سابونكه‌ران كراوه‌ته‌وه و، ئه‌م نه‌مرانه به‌ڕێوه‌به‌ر بوون یه‌ك به دوای یه‌ك.
أ- حاجی توفیق به‌گ (پیره‌مێرد).
ب- كه‌ریم زانستی.
ج- شاكر فتاح.
د- كه‌ریم زه‌ند.
ئه‌م مامۆستا نه‌مرانه‌ش وانه‌یان تیایدا وتۆته‌وه به منداڵی شاره‌كه و به كاسبكاران كه له ڕێگای كاره‌كانیانه‌وه ده‌چوون بۆ خوێندن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان تامه‌زرۆی خوێندن بوون و مامۆستاكانیش به خۆبه‌خش وانه‌یان پێ وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی خوێندن و خوێنده‌وار به‌رز بكه‌نه‌وه له‌ناو میلله‌تی كورددا له سلێمانی, وریاكردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان به بیر و هۆشی نوێی كوردایه‌تی و به زانست و هۆنراوه جوانه‌كانی شاعیره‌كان.
مامۆستاكان:
1- فایه‌ق بێكه‌س.
2- نوری شاوه‌یس.
3- موحه‌ڕه‌م موحه‌مه‌د ئه‌مین.
4- قادر عبدالرزاق.
5- عوسمان ساحێبقڕان.
6- نوری محه‌مه‌د ئه‌مین.
7- ئه‌بوبكر هه‌وری.
8- فایه‌ق هۆشیار.
9- محه‌مه‌د تۆفیق عه‌زیز.
10- هادی محه‌مه‌د خوێ.
11- محه‌مه‌د شێخ مسته‌فا ڕه‌حیم.
به‌ڵام له ساڵانی (40)كاندا مامۆستا (مه‌جید سه‌عید دزكوژ) له‌گه‌ڵ مامۆستا (عه‌زیز فه‌ره‌ج) به به‌رامبه‌ر مووچه وانه‌یان به زانستی وتۆته‌وه.
Viagra * Cialis * Levitra
All the products you are looking for are currently close by in support of 1+1.
4 more tablets of one of the following services: Viagra * Cialis * Levitra
https://pxman.net