د. هیرۆ مه‌حمود حه‌سه‌ن
پزیشكى ژنان و مناڵبوون
بڕیارى خستنه‌وه‌ى منالأ لاى هه‌ر خانمێك به‌به‌ڵێن نامه‌ى دڵنیایى دائه‌نرێت، چونكه ماناى وایه سه‌قامگیرى ئه‌وێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و خێزانه‌دا گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شى وه‌ك پێویست نه‌بێت.
خستنه‌وه‌ى منالأ ده‌ربڕینى هه‌ستى خۆشه‌ویستى و متمانه‌و به‌رده‌وامیه له‌گه‌لأ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، چونكه بوونى منالأ ماناى وایه كه لایه‌نى به‌رامبه‌ر به‌رگه‌گره‌و هه‌وڵًى چاك كردنى ئه‌ده‌م له‌پێناوى مناڵه‌كه‌م.
هه‌ستى دایك به‌و به‌رده‌وامیه‌ى كه منالأ پێى ئه‌به‌خشێت پڕه له چێژ‌و خۆشى، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵى دایكه‌كه له‌لایه‌كى تره‌وه زالأ ئه‌بێت به‌سه‌ر ویستى گه‌ڕانى به‌شوێن كه‌م و كوڕى و باسكردنى خراپى هاوسه‌ره‌كه‌یدا.
له‌به‌رئه‌وه‌ى چۆنیه‌تى پێكهاته‌ى خێزان له گرنگترین هۆكاره‌كانى سه‌قامگیریه، بونى منالأ په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان پته‌وترو په‌ره‌سه‌ندوتر ده‌كات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش منالأ خستنه‌وه هه‌ندێ لایه‌نى نه‌رێنى هه‌یه.
-ترسان له‌شته نادیاره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و پرس و ترسه‌ى كه ئایا مناڵێكى ساغ و سه‌لامه‌ت دێته دنیاوه؟!
-ماندووبون له خزمه‌تكردن و شه‌ونخونى له‌لایه‌ك و ترس له‌نه‌خۆشى و مردن له‌لایه‌كى تره‌وه.
-كه‌مى تواناى ئارامگرتن و هۆگرى (به‌تایبه‌ت دایكه ته‌مه‌ن بچوكه‌كان) كه زۆرجار ده‌بێته هۆى خه‌مۆكى لاى دایكان.
-زیادبوونى خه‌رجى و پێویستیه ماددیه‌كانى منالأ له‌شیرو دایبى و ده‌رمانى و یارى و هتد…
-هه‌ندێ جار دایك وا هه‌ست ده‌كات باڵنده‌یه‌كى له‌قه‌فه‌س نراوه و هاوبه‌شى مێرده‌كه‌ى له‌سه‌ردان و چوونه ده‌ره‌وه له‌كیس ئه‌چێت و هه‌ست به‌ته‌نیاى لا دروست ئه‌بێت.
ڕه‌نگه پرسیارێك لێره‌دا سه‌رهه‌ڵبدات: ئایا ئه‌م ئاسته‌نگانه ڕوو له‌هه‌موو خێزانێك ده‌كات، و تاچه‌ند كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر خێزانێك ئه‌بێت؟!
له‌ڕاستیدا كاریگه‌رى ئه‌م خاڵه نه‌رێنیانه له‌سه‌ر هه‌ر خێزانێك به‌نده به هه‌ڵوێستى دایك و باوك به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵانه، چونكه ترس هه‌ستێكى سروشتیه له‌كاتى گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانى ژیاندا چ جاى به‌دایك و باوك بووندا، به‌ڵام هه‌ڵوێست و ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى دایك و باوك ڕێگره له گۆڕینى ئه‌م ترسه بۆ دڵه‌ڕاوكێ و مۆته‌كه، له‌جیاتى ئه‌مه ڕاهاتن و به‌ڕێكردنى پێداویستیه‌كان سكپڕى و منالأبوون ده‌خه‌نه پێشچاوى خۆیان ، ڕێژه‌ى ماندوبوونیش به سكه‌كه‌وه له دایكێكه‌وه بۆ دایكێكى تر ده‌گۆڕێت‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌بێت دایك ئارامى بۆ خۆى به‌رهه‌م بهێنێت به‌وه‌ى كه كاتى مناڵبوون ئارامى بۆ خۆی فه‌راهه‌م بینێت به‌وه‌ى كه‌سكپڕی و منداڵبوون كارێكى فسیۆلۆجى(ئاسایى) یه‌و نه‌خۆش نیه.