نوسینی: تاڤگە محەمەد عەلی
بێبەشبوون لەمنداڵ بەشێوەیەكی نەرێنی ڕەنگدەداتەوە لەژیانی هاوسەران لەژن و مێرد، بۆیە هەر وشەیەك ئاڕاستەیان بكرێت زۆر شت دەگەیەنێت بۆ ئەوان و كاریگەری هەیە بۆ ژیانیان.
ئێمە لێرەدا دە دەستەواژە دەستنیشان دەكەین كە قەدەغەیە بەمەبەست یان بێ مەبەست بەرامبەر ئەو هاوسەرانە بیدركێنین كە لەنیعمەتی وەچەنانەوە بێبەشن، بەتایبەت ئەو هاوسەرانەی كە چەندین ساڵە پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە و منداڵیان نییە، دەستەواژەكانیش:
- انشاالله منداڵێكتان دەبێت، بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێت: بۆچی تۆ پێت وایە منداڵا لەبازاڕ دەستدەكەوێت تا بیكڕین.
- تائێستا منداڵتان نییە؟ هۆكارەكە لەتۆیە یان لەئەو؟ ئەم پرسیارە كاریگەری ژەهرێكی كوشندەی هەیە لەسەر هەردوو هاوسەر، ئەگەر لەپیاوەكە بێت ئەوا پیاوەتی لەكەدار دەكەیت، ئەگەر لەژنەكە بێت، واتە پێویستە ژنی دووەم بێتە مەیدان بۆ پڕكردنەوەی كەموكورتی تۆ.
- هیچ چارەسەرێكتان كردووەو سەردانی فڵان پزیشك یان پشكنینتان كردووە؟ بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێت: بۆ لە تۆ وایە ئەم دوو كەسە خەریكی یاریین و هەوڵیاننەداوە بۆ منداڵا؟
- ئای چەند بەخت یاوەرتانە منداڵی چی! بزانن ئەوەی منداڵی هەیە چ ژیانێكی ناڕەحەتی هەیە؟ بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێت: ئەی نازانیت ژیان بەتەنها چەند ناڕەحەتترە، منداڵ زینەت و خۆشی ژیانە.
- ماندووبوون و ئازارو قورسی ژیانی هاوسەرایەتی دوای منداڵابوون دەبێتە میوانی ماڵەكان، بۆیە پەلەمەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەمە گەورەیە، جارێ زۆر زووو، بزانە ناخ و هەستی هەردوو هاوسەرەكە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ڕستەیە دەڵێت: ئای لەجوانی و خۆشی ئەم خەم و خەفەتەی ئێوە باسی دەكەن.
- خەریكی خۆشیەكانی ژیان بن و چێژیان لێ ببینن، سەیران و سەفەرو گەڕان و دەرچوون، ئێمە هەموویمان لەدەستدا دوای هاتنە دونیای منداڵەكان، بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێت: ئاااااای چەند خۆشە ئێمەش وەك ئێوە هەمووی لەدەست بدەین، ئەمەش زاراوەو قسەی هەردوو هاوسەرەكەیە.
- خۆتان ماندوومەكەن، بەدوایدا مەگەڕێن، وێڵ مەبن بۆ منداڵا، ئەگەر خوا قەراری دابێت خۆی دێتە ماڵەوە، بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێت: ئەزانین هەموو كارێك لەدەستی پەروەردگارە، هەر خۆشی بۆ هەموو نەخۆشیەك دەرمان و شیفای داناوەو پێویستە بەدوایدا بگەڕێن.
- خۆشبەخت و خۆشحاڵن بۆخۆتان نەكوڕ نە كچ… بزانە ماڵا و حاڵی ئێمە، چەند زوو داڕماین و پیربووین، بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێ: خەڵكینە ئێمەش مافی خۆمانە لەگەڵا منداڵەكانمان پیربین و ئاواتی بۆ دەخوازین.
- خۆشی و خۆشبەختی بۆ ئەوانەی منداڵیان هەیە، دڵیان لایانە، كەی گەورە بن و بگەن بەئاوات و ببنە خاوەن خێزانی خۆیان، (بزانە…ئەم ڕستەیە كاریگەری ڕوخێنەری هەیە، تكایە، تكایە… ئاگاداربە!، هەرگیز بەرامبەر ئەو هاوسەرانە نەیدركێنی كەلە وەچە بێبەشن)
- ئەگەر هیچ هۆكارێكی دیارو ئاشكرا نییە، كە منداڵتان نابێت هەریەكە ڕێگەی خۆی بگرێت، بەڵكو لەو ڕێگا نوێیە بگەن بەمەبەست و خواستەكانتان… بزانە زمانحاڵی ئەوهاوسەرانە دەڵێ: خۆت كردۆتە دادوەر تا ڕێگەی جیابوونەوەمان بۆ دابنێیت.
لەكۆتاییدا هەرگیز لەكارو نێوانی هاوسەراندا قسەیەك نەكەیت كە خەم و ئازارەكانیان زۆرتر بكەیت و خۆشیەكانیان لێ تاڵابكەیت.
ئاگاداربە…بەمەبەست یان بێ مەبەست هەست و ناخی كەسانی دەوروبەرت بریندارمەكە…
سەرچاوە : الگب العربی البدیل