سێشەممە , كانونی یه‌كه‌م 3 2024

چۆن دەماغ پارێزراوە لە ڤایرۆس و بەکتریا

و: ڕۆژگار
ئەزانی بۆچی کاتێک نەخۆشەکەویت، بەکتریا و ڤایرۆس ناتوانن بچنە سەر دەماغت؟ چونکە دەماغ پۆشەرێکی پارێزەری هەیە کە پێی ئەوترێت “بەربەستی خوێن لە دەماغدا”، ئەو بەربەستە لە خانە پێکهاتووە، ئەکەوێتە نێوان دەماری خوێن و دەماغ، کە دەماغ دەپارێزێت لە هۆکارەکانی نەخۆشی (بەکتریا و ڤایرۆس و ژەهری دیکە)، کە ڕەنگە بونیان هەبێت لە خوێندا.
” بەربەستی خوێن لە دەماغدا” بەربەستێکی هەڵبژێراوی پیاڕۆیە، کۆنترۆڵی ئەوە ئەکات کە چی تێپەڕبێت بە دەماری خوێندا بۆ دەماغ، چی تێنەپەڕێت، هەروەها دەماغ ئەپارێزێت لە گەردە زیانبەخشەکان، گەردە بنچینەییەکانی وەک (گلوکۆز و ئۆکسجین و ئاو)، ئەتوانن بە ئاسانی بە “بەربەستی خوێن لە دەماغدا” تێپەڕبن دەماری خوێن لە دەماغدا، ناوپۆشەخانەی تایبەتی هەیە کە پێکەوە توند بەستراون و “یەکتربڕی توند بەستراو” “tight junction” پێکدەهێنن، گەردە بچوکەکان خوێن بەجێدەهێڵن و ئەڕۆنە ناو شانەی دەماغەوە، بەدزیەوە ئەم یەکتربڕە تێ دەپەڕێنێت. “بەربەستی خوێن لە دەماغدا” یەکێک لە بەرەنگارییە سەرەکیەکان پێکدەهێنێت بۆ گەیاندنی دەرمان بە دەماغ ڕێگرە لە نزیکەی ٩٥%ی دەرمان، کە لە ڕێی دەم یان دەمارەوە وەردەگیرێن. بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشیەکانی پەیوەند بە کۆئەندامی دەمار، وەک (ئەلزەهایمەر و پارکینسن)
توێژەرەوەکان پەرەیان داوە بە تەکنیکێک بۆ بەلادا تێپەڕاندنی ئەم بەربەستە، ڕێگای “ئەسپی تەڕوادە” (پزیشکەکان وایان ناو ناوە)، یەکێیکە لەو ڕێگەیانەی بەکاردێت بۆ فێڵکردن لە “بەربەستی خوێن لە دەماغدا”، بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی دەرمان لەم تەکنیکەدا، دەرمان ئەکرێتە ناو ئەو گەردانەی کە توانای تێپەڕاندنی ئەم بەربەستەیان هەیە، پێکدێت لە پێکەوە بەستنی دەرمانی چارەسەرکار و دژەتەن، بە وەرگرێکی دیاریکراوەوە لەسەر خانە خوێنیەکانی ڕووی بەربەستە چالاککراوەکان بە وەرگرەکانەوە دەبەسترێن، کە دواتر ئەڕۆنە ناو خانەوە و ئەو چینە تێئەپەڕێنن بارەکەیان بەتاڵ ئەکەنەوە لە دەماغدا. یەکێکیتر لەو ستراتیجیانەی کە بەکاردێن بۆ تێپەڕاندنی ئەم بەربەستە ” ڤایرۆسی دەستکاریکراوە” کە ئەتوانێت هۆکارە چارەسەرکاریەکان بگوازێتەوە بۆ ناو خانەکانی دەماغ، زاناکان شەپۆلە سەروو دەنگیەکان بەکارئەهێنن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی “بەربەستی خوێن لە دەماغدا” بکەنەوە نەخۆش سەرەتا دەرزی “بڵقی بچوک”ی لێئەدرێت ئەم بڵقانە بڵاوئەبنەوە لە کۆئەندامی سوڕاندا لەگەڵ لێدانی شەپۆلە سەروو دەنگیەکان، توێژەرەوەکان بڵقەکان دەلەرێننەوە لە بەشێکی دەماغدا بەمەش “بەربەستی خوێن لە دەماغدا” دەکرێتەوە بۆ کاتێکی کەم، پێش دوبارە خۆداخستنەوەی.
وەرگێڕان/ لە پەیجی sciencenature ەوە

Check Also

حوکمی بەڕۆژوبوونی بەشێک لە نەخۆشییەکان

و: ژیان نوری تۆفیقئەو نەخۆشانەی كە پەستانی خوێنیان هەیە و دەتوانن كاتی دەرمانیان ڕێكبخەن دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *