خولی نێوەندگیری خێزانی
ئامادەکردنی
د. هدی محمد حمە امین
یەکەم / خۆشەویستی کوێرە ، بۆیە دوای قۆناغی خۆشەویستی و عشق قبوڵکردن کلیلی مانەوەی خۆشەویستیە .
کاتێک دوو کەس بە خۆشەویستی هاوسەرگیری دەکەن یان بێ خۆشەویستی و بە بڕیارێکی عقڵانە هاوسەرگیری دەکەن ، ئەوەی کە وادەکات پەیوەندیەکە لەنێوانيان گەشەبکات بریتیە لە قبوڵکردن ، قبوڵکردن بە مانای ڕازی بوون نایەت بەوەی کە ئەو کەسە بێ وێنەیە و هەموو شتێکی تەواوە ، بەڵکو واتە کەسی بەرامبەر وەک شتێکی خراپ بوو و سەیرنەکەم کە پێویستی بە چاککردن بێت و منیش هەستم بەم کارە ، چونکە یەکێ لە پێویستیە سۆزداریە سەرەکیەکانی مرۆڤ بریتیە لە سەرسامبوون ، واتە هەستبکات بەرامبەرەکەی سەرسامە پێی ، کاتێک کەسێک سەرنجی زۆری لەسەر خاڵە لاوازەکان و بەشە نێگەتیڤەکەی بەرامبەرەکەیەتی ، ئەوا ئەو هەستە دەرناکەوێت ، بە پێچەوانەشەوە دەکرێت سیفاتە باشەکانیشی وردە وردە بەرەو نەمان بڕوات چونکە ئەو وێنەیەی لە چاوی تۆوە دەیبینێ ئەوەت نیشان دەدات .
بۆیە کاتێک هاوسەران لەوە تێبگەن کە بەرامبەرەکەی هەموو شتێکی قابیلی گۆڕان نیە ، ئەوا دەتوانن زیاتر بەرامبەرەکەیان قبوڵ بێت ، بۆ نمونە مرۆڤ شێوازی جەستەیی دەرەوەی تا ڕادەیەکی کەم دەکرێت گۆڕانکاری بەسەربێت ، لە شێوازی قژ و ستایلی جل و بەرگ ، بەڵام گۆڕینی ئەندامەکان وەک ڕەنگی پێست یان باڵا کارێکی قورسە .
هەر وەک چۆن ئەو ڕووکارە قورسە گۆڕینی تەنانەت گەر خودی کەسەکە ویستیشی لەسەر بێت ، ئەوا کۆمەڵێک سیفاتی کەسایەتیش هەیە کە گۆڕینی قورسە ، چونکە بەشێکی لە جیناتی کەسەکەدا هەیە و بەشێکیشی لەو ژینگەی تیایدا گەورەبووە وەریگرتووە ، بۆیە هەوڵدان بۆ گۆڕینی سروشتی کەسێک کارێکی ماندووکەرە بۆ هەردولا بەتایبەت گەڕ خۆی نەیەوێت بگۆڕێت ، بۆ نمونە کەسێک کە شێنەیی یە و لەسەرخۆ کارەکانی ڕادەپەڕێنێ قورسە زۆری لێبکەین کە سروشتی خۆی بگۆڕێت و ببێتە کەسێکی خێرا و گورج و گۆڵ ، بەڵام دەتوانین ئەو سیفاتەی بگونجێنین و لەکاتی بوونی هەر داخوازیەک زووتر ئاگاداری بکەینەوە تا کاتی تەواوی هەبێت و بە شێوازی خۆی کارەکە بکات .
بۆ نمونە کاتێک پیاوێک خێرا حازر دەبێت بۆ چوونە دەرەوە لەبەرامبەردا ژنەکەی کەسێکی شێنەیە ، و گرفتی ئەوەیان هەیە کە پیاوەکە دەڵێت دوادەکەوین و ژنەکەش دەڵێت کە پەلەم لێدەکەیت ، بۆ ئەوەی بگونجێن باشترە زۆر زوو ژنەکە بزانێت کە پلانی شوێنێکیان هەیە و حسابی کاتی تەواو بکات بۆ ئامادەبوون و هەوڵبات پابەند بێت بە کاتەوە .
دووەم / جیاوازیەکان دەتوانن ببنە تەواوکەر بۆمان نەک سەرچاوەی کێشە ! گەر ڕوانینمان بۆیان بگۆڕێت
زۆر جار وا بیردەکەینەوە کە هاوسەرگیری بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت پێویستە ئەو دوو کەسە زۆر لەیەکتر بچن ، لە کاتێکدا دەکرێت کەسێک لەگەڵ کەسێکی هاوشێوە بەخۆی یان جیاواز بەخۆی لە ڕووی کەسایەتیەوە هاوسەرگیری بکەن و خۆشحاڵیش بن .
ئەوەی کە دیاری دەکات ئایا خۆشحاڵەبن یان نا ڕوانینیانە بۆ یەکتری وەک و سەرچاوەی کێشە یان سەرسام بوون بەو سیفاتە جیاوازەی بەرامبەر !
وەک دیارە موجەب و سالیب یەکتر ڕادەکێشن نەک هاوشێوەکەی !
کاتێک پیاوێک کە کەسایەتیەکی قەرەباڵغ و دەنگ بەرز و کراوەی هەیە ، سەرسامی کچێکی بێدەنگی هێمن و لەسەرخۆ دەبێت ، ئەم جیاوازیە یارمەتی هەردووکیان دەدات کە ئەو خاڵە لاوازانەی هەیانە چاکی بکەن و لە یەکترەوە فێرببن ، کاتێک بزانن چۆن مامەڵە دەکەن لەگەڵ ئەو جیاوازیانە ، گەر پیاوەکە هانی ژنەکەی بدات و بچێتە ناو ژینگەی کۆمەڵایەتی پیاوەکەوە وردە وردە دەتوانێ ئیدارەی قەرەباڵغی بکات و ڕادێت واتە ژینگەیەکی گونجاوی بۆ بڕەخسێنێ و لەگەڵ مێردەکەی هەست بە ئەمان بکات دەتوانێ لەگەڵی ئەو ژینگە قەرەباڵغە تاقی بکاتەوە
وە بە هەمان شێوە کاتێ ژنەکە بیەوێ پیاوەکەی تێکەڵ بە ژینگەی ئارامی خۆی بکات ، مێردەکەی فێری ئارامی و لەسەرخۆیی و چێژ وەرگرتن دەکات لە ساتەکانی بەمەش هەریەکەیان کەمێک لە سیفاتی بەرامبەرەکەی وەرگرت ئەمەش واتە سیفاتی تەواوکاریان وەرگرت .
سێهەم // ڕۆشنبیری هاوسەرگیری
١-واتە زانیاری دەربارەی پێداویستی سۆزداری هاوسەرەکەی هەبێت.
٢- وە توانای دابینکردنی ئەو پێداویستیانەی هەبێت.
٣- شارەزای خۆی بێت بۆ ئەوەی بزانێت داوای چی لەبەرامبەرەکەی بکات .
پێداویستی سۆزداری هەر وەک پێداویستی جەستەیی وایە ، بگرە پێداویستی جەستەیی بەشێکە لە پێداویستی سۆزداری ، بۆ نمونە کاتێ کەسێک حەزی لە خواردنێکی دیاریکراوە کاتێ دەستیدەکەوێ خۆشحاڵ دەبێت و کاتێکیش لێی بێ بەشبێت ناڕەحەت دەبێت.
واتە بێبەشبوونی جەستەیی دەبێتە هۆی بێبەشبوونی سۆزداریش.
زاناکان باوترین پێداویستیە سۆزداریەکانیان کورت کردۆتەوە بۆ ١٠ دانە کە پێویستە لە پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر هەبێت.
١- سەرسام بوون پێت.
٢- بەسۆز بوون لەگەڵت.
٣-گفتوگۆو گوێگرتن بۆ یەکتر.
٤-هێمنی ماڵ و بەڕێوەبردنی ئیش و کاری ماڵەوە.
٥-پابەندبوون بە خێزانەوە.
٦-پاڵپشتی دارایی یان جێگیربوونی دارایی.
٧-ڕاشکاوی و کرانەوە بۆیەکتر.
٨-جوانی و سەرنجڕاکێشی جەستەیی.
٩-هاودەمیکردن لەگەڵت لەو شتانەی چێژی لێدەبینی.
١٠- تێربوونی لایەنی جنسی.
بەڵام ڕێزبەندیکردنی ئەم پێداویستیانە بە پێی گرنگیان لە یەکێکەوە بۆ یەکێکیتر دەگۆڕێت.
کاتێک هاوسەرێک بێ ئەوەی بزانێت بەرامبەرەکەی حەزی لە چییە و بە بیرکردنەوەی خۆی پێداویستی سۆزداری پێدەبەخشێت ، وەک ئەوەیە لەکەسێک نەپرسی حەزت لەچ خواردنێکە و خۆت بۆی ئامادەبکەیت و هەرکات کە نەیخوارد یان خواردی بەڵام بە بێ لەزەتانە ٫ ئێمەش توڕەبین چونکە قەدری ئەوەی نەزانی کە پێمان بەخشیوە ، لەکاتێکدا دەکرێ ئەو حەزی لەو خواردنە نەبێت و خۆمان حەزمان لێی بووت ! بەمەش هەردوولا نائومێد دەبن
بۆیە بەهەمان شێوە پێویستە هاوسەران حەزەکان و پێویستیەکانی خۆیان بڵێن تا بەرامبەرەکەی بزانێت چۆن خۆشحاڵی بکات و کام ڕێگایە هەڵبژێرێت .
چوارەم/ گرنگ نیە چی دەڵێی گرنگ ئەوەیە چۆن دەیڵێی !
کاتێ دوو مرۆڤی جیاواز پێکەوە بژین ، دوو ڕەگەزی جیا و لە دوو ژینگەی جیاوازەوە دێن دوو پەروەردەی جیاوازیان وەرگرتووە ، بەتاکید ڕای جیاواز و بڕیاری جیاوزیان دەبێت بۆ ژیانیان ، ئەوەی گرنگە چۆن ئەو جیاوازیانە دەربڕین ، کە بەرامبەرەکەمان هەم تێبگات لێمان هەم بگەینە ئەنجامێک.
مرۆڤ کاتێ هەست بە مەترسی دەکات ، خێرا سیستمی مێشکی دەگۆڕێت بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی و ناتوانێت باش گوێبگرێ و جەستەی کۆرتیزۆن دەردەدات .
بۆیە کاتێک لە کاتی قسەکردن هەستبکات لۆمە دەکرێت یان ڕەتدەکرێتەوە ئەوا تەنها بیرکردنەوەی لای ئەوە دەبێت پاساو بۆ خۆی بێنێتەوە و بیەوێت پارێزگاری لەخۆی بکات ، بۆیە باشترە کاتێک کە یەکێکیان بیەوێت ڕای خۆی دەربڕێ بە جێناوی (من ) دەست پێبکات نەک (تۆ)
من حەزەکەم بچینە دەرەوە.
من پێویستم بەوەیە لەگەڵ تۆ بم.
نەک
تۆ منت ئیهمال کردووە نامانبەیتە دەرەوە.
تۆ درەنگ دەکەوی و منت تەنها جێهێشتووە.
پێنجەم/ بەکارهێنانی imago بۆ گوێگرتن لە بەرامبەر
لەکاتی گفتوگۆی قوڵ هۆگری لە نێوان هاوسەران دروستەبێت ، چونکە هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین دەرەچێت لە جەستە کە پێی دەوترێ (bonding hormone) کە پەیوەندی بەهێز دەکات ، وە بۆ ئەوەی بتوانین گفتوگۆی قوڵ و دوور لە ناکۆکی و دەمەقاڵەمان هەبێت دەبێت فێری شێوازی imago بین.
ئەم شێوازە ، لەبری بڕیاردان لە بەرامبەر ، فزوڵی و حەزی لێکتێگەشتن دێنێتە کایەوە، لەبری ئەوەی بڵێین باشە یان خراپە ، تەنها هەست بە بەرامبەرەکە بکەین و ئەویش هەستبکات کە گوێی لێدەگیرێت و هاوسۆزبوون نیشان بدەین .
ئەم شێوازە لە سێ قۆناغ خۆی دەبینێتەوە:
١- ئاوێنەبوون
٢- تێگەشتن لە ڕوانگەی بەرامبەر
٣- هاوسۆزبوون
ئاوێنەبوون / واتە داڕشتنەوەی وتەی بەرامبەر و ووتنەوەی ، واتە کردنی پرسیاری کراوە ، واتە دڵنیابونەوە لەوەی کە لەمەبەستەکەی ئەو تێگەشتم .
وە بە تەواوی دوورکەوتنەوە لەوەی ڕای خۆم بڵێم لەسەر بابەتەکە و دوورکەومەوە لە هەڵسەنگاندنی بەرامبەر یان لۆمەکردنی .
٢- تێگەشتن لە ڕوانگەی بەرامبەر و هەوڵدان بۆ بینینی شتەکان لە ڕوانگەی ئەوەوە.
٣- نیشاندانی هاوسۆزبوون ، واتە هەستکردن بەوەی ئەو هەستی بەچی کردووە کاتێک ئەو باسە دەکات .
بۆ نمونە : کچەکە دەڵێت :
بە جدی من دوو ڕۆژە وا بەساردی قسەدەکەم و تەلەفۆنیش ناکەم ، یانی هەستت و شتت نیە بپرسی چیتە ؟ یانی بەتەمای ئاوا لە من تێبگەیت و لەگەڵم بیت ؟
بە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە وەڵام بدەینەوە:
دەڵێیت کە دوو ڕۆژە سارد قسەم لەگەڵەکەیت و تەلەفۆنیش ناکەی ، کەچی من هەواڵم نەپرسیویت بزانم چیتە ، وە هەستەکەیت من لە تۆ تێناگەم و بێ ئومێد بوویت لێم .
شەشەم/ دیاری کردنی ڕۆڵ و پێگەی ژن و پیاو لەسەرەتاوە بەپێی تێگەشتن و بڕیاری هەردولا.
کاتێک لە خێزانێکدا ڕۆڵی ژن و پیاو ڕوون نەبێت ، دەکرێت لەکاتی کەمتەرخەمی یەکێکیان ئەویتر ڕۆڵی ئەویش هەڵبگرێ ، گەر ئەمە بەردەوام بوو کێشە بەدوای خۆیدا دێنێت
بۆ نمونە گەر ژنێک پێی وابێت مێردەکەی کەمتەرخەمە لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان ، یان پێی وابێت مێڕدەکەی کەمتوانایە ، یان گەر بەڕاستی مێردەکەی وابێت ,ئەو کات گەر ژنەکە خۆی هەستا بە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانە ، ئەوا وردە وردە ڕۆڵی پیاوەکەی وەردەگرێت بێ ئەوەی ڕۆڵی خۆیشی لابردبێت .
ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنەکە فشاری زیاتر بخاتە سەر خۆی، تووڕەیی بەرامبەر مێردەکەی زیاد بکات، منەت و بۆڵەی زیادەکات، بە بچوک سەیری مێردەکەی بکات.
مێردەکەی هەست بەوە بکات هیچ ڕۆڵێکی نیە، هەستیکات سوکایەتی پێدەکرێت، هەستبکات کە پیاو نیە،هەستبکات ژنەکەی پیاوە. دەکرێ بەهۆی ئەم ناهاوسەنگیە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە توانای هەیەو پیاوە خەریکی دڵداری بێت لەگەڵ ئافرەت .
بۆیە دابەشکردنی ڕۆڵەکان دەبێت ڕوون بێت لای هەریەکێک لەوان و هەریەکەیان تەنها ئەرکی خۆی ببینێ بەبوونی هاوسەرەکەی و لەبری هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەویتر هاندان بەکاربێنێت و ئارام بگرێ لەسەر ئەنجامەکان گەر بەو شێوە نەبوو کە چاوەڕێی دەکرد .
حەوتەم/ بوونی ئامانج یان پرۆژەی هاوبەش پەیوەندیەکە دەپارێزێت .
ئاسان نابێت بۆ هەر لایەکیان بیەوێ کۆتایی بە پەیوەندیەکە بێنێت کاتێک پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەبیت بێت واتە کات و وزەی خۆیانیان تیا سەرف کردووە لەبەر ئەوە تەواو هەوڵی خۆیانی لەگەڵ دەدەن و نایانەوێ شکست بێنێ .
وە هەر کاتێک کەسێک هەڵبژاردنی جیابونەوەی لە مێشکی کردە دەرەوە ، تەنها بیر لەوەدەکاتەوە چۆن لەپەیوەندیەکەدا بمێنێتەوە و ڕووبەڕوو بێتەوە لەگەڵ گرفتەکانی .
بۆ نمونە کاتێک ژن و مێردێک پێکەوە پرۆژەیەکیان دروست کردووە و پێکەوە خەریکن گەر تیجاری بێت یان خێرخوازی یان مناڵ بێت یان کۆمەڵایەتی بێت ، نەمانی پەیوەندیەکەیان واتە نەمانی دەستکەوتەکەی واتە کەوتنە سەر ساجی علی !
بۆیە هەموو هەوڵی خۆی دەدات تا پەیوەندیەکە بپارێزێت لەگەڵ ئەوەش مەرجیش نیە کە هەرگیز کۆتایی بە پەیوەندیەکە نەهێنن .