خەرمان عبدالکریم
مەمێنەرەوە لە خاڵی کەوتنی ڕابردوو، فێربە چەندە زوو تەواوکاری بکەیت زووتر بارگرانیەکانی ڕۆژگارت لەکۆڵت دەبێتەوە، بینیوتە هیچ کات پلەی یەکەمی پەیژەیەک بێ هەنگاونان بتباتە نهۆمێکی سەروتر، ئەگەر لەهەمان پەیژە گیر بکەیت هەزاران ساڵی تر سەرناکەویتە نێو هەبووەکانی پلەی دووەم!!چەشتنەکانت بێ لەزەت دەبن، ئاسۆت ڕوون نابێت، سەرگەردان و دواکەوتوو دەبیت، لێت دەشێوێت، ژیان چەندە تاڵ و تەنگەبەر بێت هێشتا تروسکایی ژیان بوونی هەیە، بۆیە مەهێڵە تراوماکانی منداڵیت لەگەڵتدا گەورە ببێت و بتکاتە بوکەڵە هەر جارەو لە سوچێکی ژیاندا منداڵێکی تر کایەی لەگەڵ بکات، دەزانی ژیانی یارییە کێ گرەوی بردەوە زووتر گەشە دەکات زووتر بەری ڕەنجەکەی وەردەگرێت زووتر ئامادەکاری دەکات، بۆیە هەمیشە پەروەردە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و ئەزمونگەری و، ڕۆشنفکری تیایدا مرۆڤ پلەبەندی دەست دەکەوێت بەپێی تێپەڕاندنی قۆناغ دەبێتە خاوەنی بڕوانامەکان و، پێش ناوێکی دەست دەکەوێت و دەبێتە شانازی بۆ پاشگری ناوەکەشی، لەناو کۆمەڵگە هەمیشەییەکان ناوی دێت، چونکە توانیویەتی داهاتووی ڕووناک بکاتەوە، ئامادەبە بۆ ڕوبەروبوونەوەی دێوەزمەکانی ژیان تۆڵەت لەهەستە خەماوی و تۆقێنەرەکانت بکەرەوە، بە بوێری وزاڵبوون بەسەر تەنگ و چەڵەمەو ئاستەنگە لەناکاوەکان؟؟؟ پلانی یەکەم و دووەم و سێیەمت هەمیشەیی بێ بۆ ژیان، مەرج نییە هەمو هەنگاوەکان یەک ڕێگای چونە ژورەوەو بێ گرفتیان هەبێت چێژ ببینن لەکەوتنەکان بۆ ئەوەی گوڕی هەستانەوەکەت بەهێز بکات، چۆک دامەیە بەڵکو هەمیشە بڵێ جارێک شکست هەزاران هەستانەوە دەدات، بۆیە دەستپێکی پەروەردەییت لە خاڵێکدا کۆمەکەرەوە لەهەزاران دەروازەو لەهەر دەرگایەکەوە خۆشەویستێک و ئەزموونێکی فراوان با چاوی چاوەڕوانیت بخاتە سەر، ئەو کات دەزانێت داهاتووی تۆ نەک خۆت هەزاران خۆشەویست باوەشی بۆ بەرو لوتکەبوونت کردۆتەوە، بۆ هەنگاوەکانت بۆ ڕاماڵینی ترس و گومانەکانت بۆ خەونەکانت بۆ سەراپای کایەکانت فێربن (نەکەون) ڕابردوو بکەنە ئەزموون، نەک ڕاکێشەرێکی هەمیشەیی کە خەوو خەون و خۆراک و ژیانت لێ بکاتە دێوەزمەی چەق بەستن