گۆنا توفیق
١/ مرۆڤی ناهاوسەنگ بەئامانجی خود ویستی و پڕ کردنەوەی بۆشاییەکانی و خود چارەسەر کردن لەبرینێک یاخود لەبیرکردنی ئازارێک نزیکی هەڵدەبژێرێت ، مرۆڤی هاوسەنگیش لەبەر ئەوەی ئامادەیە بۆ بەخشین و هاوبەشی کردن و ئاشتەوایی و بتەوبوونی پەیوەندی نزیکی هەڵدەبژێرێت ناڕاستەو خۆ دەیەوێ بڵێت : “من بەتەنهاش باشم ، بەڵام نزیکی و بوونی ئێوە باش بوونم زیاتە دەکات و ئاسوودەیی زیاتر بە ژیانم دەبەخشێت .” ئەو لەسەر ئاگایی نزیکی هەڵدەبژێرێت ، نەک لەبوونی فراغ و کەموکوڕی.
- مرۆڤی ناهاوسەنگ : ئەگەر گەشە و سەرکەوتنتی بەدیکرد ، دەست بەڕەخنەگرتن دەکات و هەنگاوی ساردبوونەوە دەنێت ، لەبری پاراستنی سنوورەکانت هەوڵی گۆڕینی سروشت و تایبەتمەندیەکانت دەدات لەپێناو ڕازی کردنی خواستەکانیدا ، بەڵام
مرۆڤی هاوسەنگ هانت دەدات، بەرزت دەکاتەوە، شانازی بەنزیک بوونتەوە دەکات و بەسروشت و تایبەتمەندییەکانتەوە قبوڵت دەکات، چون دەزانێت کە ڕوناکی تۆ لە ڕوناکی خۆی کەم ناکاتەوە. - مرۆڤی ناهاوسەنگ لەکاتی توڕەیی یاخوود بوونی ناکۆکیدا بە وەڵامی سارد و سڕ ڕەدت دەکاتەوە ، بەپێچەوانەی مرۆڤەهاوسەنگەکان کە داوای گفتوگۆ دەکەن لەپێناو پاراستن و زیاتر بتەوبوونی پەیوەندییەکەیان ،
هەربۆیە سەرەتا ئارامی هەڵدەبژێرن ، پاشان دەگەڕێنەوە و دەڵێن: “با قسە بکەین،
ئەوان ئەو ناکۆکیە وەک دەرفەتێک بۆ نزیکبوونەوە دەبینن، نەک جەنگ. - نا هاوسەنگەکان تاقیت دەکەنەوە و بارودۆخ دروست دەکەن بۆ ئەوەی ببینن کە ئایا بەنزیکی دەمێنیتەوە ، چونکە لەگەڵ گوماندا دەژی و باوەڕ ناکات کە کەسێک بەڕاستی و بەبێ بوونی مەرام و مەبەستێک ، لەنزیکی دەمێنێتەوە و خۆشی دەوێت ،
بەڵام هاوسەنگەکان بەردەوام چاودێری ناکەن و تاقیت ناکەنەوە و متمانەت پێ دەکەن .، چونکە دەزانن کە ڕێز و خۆشەویستی لە ترس و بێ متمانەیدا لەگەشە دەوەستێت و نامێنێتەوە ، هەربۆیە هەمیشە هەوڵی دروست کردنی ئاسایش و ئاشتەوایی دەدەن،
ئەوان ناڵێن: “من ئازارت نادەم…” بەڵکو هەموو ڕۆژێک نیشانتی دەدەن بە کردەوە ئارام و جێگیرییەکەیان.
تۆ هەست بە ئاسایش دەکەیت کاتێک قسە دەکەن، چونکە وزەکەیان جێگیرە.
کەواتە دروستە بڵێین ( مرۆڤی ناهاوسەنگ بریندارێکە بەدوای چارەسەرەوەیە تا ئەوکاتەی پەدەستی دەهێنێت لەنزیکتەوە ڕادەوەستێ و دەمێنێتەوە ، بەڵام مرۆڤی هاوسەنگ لەگەڵ بوونی ئاشتەوایی ناوەکی خۆیدا نزیکیت هەڵدەبژێڕێت بۆ ئەوەی هاوبەشیت بکات لە ئاسوودەیی و ئاشتەواییەکەی و لەبون و نزیکیت چەند هێندەبێتەوە .