ڕۆشنا صاڵح
هاتنەوەی وەزی نوێ خوێندن پیرۆزبێت لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان، قوتابخانەكان لەدوای ماڵ و خێزان یەكەم وێستگەی فێربوون پەروەردەكردنن مامۆستایان ڕۆڵی مام دەبین لەدڵسۆزی و وەستا لەپێگەیاندنی نەوەكانی ئایندە،
یەكەم هەنگاوی ئەو قوتابیانەیە ئەمساڵ داخڵ كراون و دەچنە پۆلی یەك، چ هیواو هەیەجانێك لەدەرونیان هەیە چ وێنایەكیان بۆ قوتابخانە لە بیریان كێشاوە، چۆن پێشوازیان لێدەكرێت بەرەوە بەدەست هێنانی كام بڕوانامە ئاڕاستە دەكرێن خودا و هەوڵی خۆیان و خێزانەكانیان دەزانن.
مامۆستایەتی بەخشینی زانست و زانیاری یەكێكە لە پیرۆزترین ئەركەكان لە ڕابردوو ئێستادا، بەڵام جێی داخە لەم ساڵانەی دوایدا خەریكە ئەو شەئن و ڕێزەی بەرامبەر مامۆستا دەبێت هەبێت كەم و كاڵ دەكرێتەوە، پسپۆڕیەكانی كە گەورە دەكرێن خەریكە وای لێدێت بە شەرمەوە بڵێن مامۆستاین،
لەلایەك هەژموونی بڕوانامەی بەرز و لەلایەك دۆخی ئابوری خراپی كوردستان،
جێی داخە لەو پەڕی پێشكەوتن و زانست و بڕوانامەی بەرزدا هەنگاو بەرەو ساڵانێك دەنێین خۆزگە بەپار نەڵ ئەمساڵ بڵێین، لەبەر ئەوەی زانست خەریكە بێ بایەخ سەیر دەكرێت بڕونامەكان دەبنە مرەكەبی وشكی سەركاغەز.
مڕۆڤ فامیەتی و ڕێز و شكۆی مرۆڤ پەیوەستە بەوەی تاچەند سود لەزانست و زانیاریەكەی وەردەگرێت و كاری پێدەكات مامەڵەی مرۆڤ دۆستانەیە و، خزمەتی نیشتیمانی دەكات
نەوەك دەرخكردنی زانیاری بێی كردا ببێت بەپیشەی خوێندەوارەكان.
