خەرمان عبدالکریم
خێزان کۆکەرەوەی سەرجەم سەرەپارچەو ناتەواوی و گیرەی هەموو ئەخلاقیاتەکان و، سەکۆی پێکەوەیی و هەوێنێک بۆ موحیبەت، ئەگەرچی کۆبوونەوەو لێک نزیک ئەندامانی خێزان خەریکە هێمن هێمن کاڵ دەکرێتەوەو، گەرم و گوڕی پێوە دیار نامێنێت، هەر یەکەو بەبیانوویەک خۆی دەئاخزێنێتە سوچی تەنهایی و دەیەوێت کەلێنەکان فراوانتر بکات و، دەرگای ماڵەکەی بەڕووی سیلەی ڕەحم و تەبایی و گەڕانەوەی بیمەی هۆشیاربوونی لەق بکات، ئەگەر چی مرۆڤەکان نەوە دوای نەوە زیاتر ئەم گۆشەگیریەیان پێوە دیارەو خۆیان سەرقاڵ کردووە بە کۆمەڵێک لە کارە بەرفراوانەکانی ژیانی پشت پەردەی سۆشیاڵ میدیاوە!!!! بەڵام لق و پۆپی ئەم بەرتەسکیە لەوێوە سەری هەڵدا کە سەردان بوو بەنامەو زەنگی مۆبایل. ساردی پەیوەندیەکانی خێزان لە ژورە تەنهاکان و گوناحەی دەوروبەر با وەک مناڵی فڵان کەس بێت، ئەو دەمە هاتە لێواری ترازان کە کەس پەیوەندیەکانی ڕووبەڕوو نەهێشتەوەو خستیە پشتی کیبۆردەکانەوە، لەمسی ژیان بووە ئەو بەرگە ڕەونەقدارەی کە چویت بۆ هەر جێگەو شوێنێک شوناست ببێتە ترێندو، پەخشی ئەکاونتی بکەیت، نهێنی پارێزی بکەیت لای خێزان و دۆستە نزیکەکان و کەچی لە سۆشیەڵ میدیا گەرم و گوڕی پێ بەیت، لێرە هەمووان جاسوسی یەکتر وملشکێنی پەیوەندیەکانن بەرژەوەندی لەگەڵ کێ هەبوو کێ لەگەڵ تۆ پێکهات ئەوە دوژمنیش بێت دەبێتە دۆستی شیرین؟؟ ئیتر کەلێن و دورکەوتنەوە دروست ئەکەیت کێشە نییە گرنگ ئەوەیە دڵ و دەروونی خۆی مورتاح بێت، ئەسڵی قسەکە ئەمەیە کە هەمیشە مرۆڤ کەوتە من من، ئەوا ئیتر دەستی لێ بشۆ، چونکە وەسیلە لەناو دەبات بیانووەکانی بەهێندەی ئاسمان کەڵەکەکراون تروسکایی نەهێشتۆتەوەو تەنانەت ڕوکنە ئاینیەکانیشیان لەم ڕێگەوە ناشرین کردووە
بەوەی خۆی وەک دیندارێک نمایش دەکات و هۆکاری بچڕانی سیلەی ڕەحمی لە ئەلف بۆ یایە. ئەمە ئەو مەترسیە کە هێدی هێدی بەرۆکی هەموو خێزانێک دەگرێت و ناچاری دەکات کوێرو کەڕو لاڵ بێت، دورو دۆست بێت و تەنانەت منداڵ نەزانێت کێ مامە کێ خاڵە کێ پورە، بەردەوام بچڕان هەیە
لەناوخێزانی گەورە بۆ بچوک، چونکە مەبادئە سەرەکیەک خێزان کاڵ بۆتەوەو بەمۆدێرنە کراوە کەبۆ خۆ ژیانە
کلتوری کوردی بەو ڕەنگ و بۆو تێکەلی بۆنەکان و قەرەباڵغی. میوان دۆستی بەناوبانگ بووە کەچی سال لەدوای سال خەریکە بۆنەکانیش لەزەت و چێژبینی نامێنێت، بۆیە دەڵێین خوو گرتن بە خێزان و ڕەچەڵەک و عەشرەت و پەیوەندیە دۆستایەتیە نزیکەکان بە سەنتەری کارو ڕاوێژ و کۆبوونەوە فراوانە ئەخلاقیەکان و پڕ لەموحیبەتەکان بێت
.

2 کۆمێنت
Pingback: rybelsus sale
Pingback: generic clomid