سێشەممە , ئازار 11 2025

پۆشینی جلوبەرگی کوردی بۆتە نەریت لای گەنجان

دیمانە.خەرمان عبدالکریم
ئایندەسازی: خاتوو ئەڤین کێیە؟
من ناوم ئەڤین سەڵاح محمد امین،
کاری بزنس لەبواری ریکلام دەکەم، خێزاندارم و خاوەنی سێ مناڵم.
ئایندەسازی.: چۆنبوو بڕیارتدا جل و بەرگی کوردی بکەیتە پۆشاکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەت بەکاری بهێنیت،وەک حەز یان وەک زیندووکردنەوەی کەلتور بوو؟
ئەڤین سەڵاح: پۆشاک بەشێک لە کلتور و دین و ناسنامەی
پۆشاکی کوردی هەرسێ خەسڵەتەکەی تێدایە
بۆیە بووتە بژاردەی یەکەمی من، کلتورو سروشت و خۆشەوەیستی نیشتمان لە ئەولەویەتی منن بۆیە هەڵبژاردنی ئەم پۆشاکە لەخۆڕا نیە.


ئایندەسازی: ئایا ئەم پۆشاکە ڕەسەنە ئاستەنگی بۆ دروست نەکردووی لە هەڵسوکەوت یاخود گۆڕانی کەش و هەوا؟
.ئەڤین سەڵاح: بەڵێ : پۆشاکی کوردی پابەندی زۆرە هەم گۆڕانکاری کەش و هەواو هەم باران و گەرماو سەرما، بەڵام من بێ گوێدانە ئەو قورسیانە بەردەوامم لە زیندوو ڕاگرتنی ئەم مۆرکە.
ئایندەسازی: ئایا ستایلەکەت نامۆنییە لەنێو خەڵکیدا بەتایبەت لە ناوەندە فەرمییەکاندا؟
.ئەڤین سەڵاح: بۆنا بەداخەوە تۆ سەیری کەسێکی بیانی بەلوجێک فارسێک ئەفغانیەک عەرەب وتەنانەت ئەوروپاو تەواوی جیهان بۆ هێچ بارو دۆخێک کلتوری خۆی ناگۆڕێت.
تەنانەت لەناو پەرلەمان و حکومەت کەچی ئێمە جلی کوردیمان بچوک کردووەتەوە بۆ ئاهەنگی شایی و حەفلەو نەورۆزو ڕۆژی جلی کوردی،
کە ئەمەش بەرئەنجامی کەوتنمان بۆ ژێر دنیا بینی لە ساییەی مۆدێرنەو تۆڕە کۆمەڵاتیەکان و عەولەمە.
ئایندەسازی:تاچەند هەست بە مێینەبوونی خۆت دەکەیت پۆشاک کاریگەری هەیە لەسەر زیاتر دەرکەوتنی هەستی مێنەبوون؟


.ئەڤین سەڵاح: مێینە بوون لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی تاڕادەیەک وەک کلتور خۆی بۆ خۆی قورسە
بەڵام سەرەنجام دەبێت ئێمە بیسەلمێنین مێینە بوون ڕێگر نیە لە ممارسەی ژیانی ئاسایی و بەشداری لە چالاکیەکانی ژیانی ڕۆژانە.
ئەمانە هەمووی لەچوار چێوەی ڕێگە پێدانی شەرعی خواو پێغەمبەرەکەمان (درودی خوای لێبێت)،
دواجار من هەم وەک ئافرەتێک هەم وەک دایکی کچ شانازی بە ڕەسەنایەتی و پێگەی ئافرەت ئەکەم لەناو کورد . کاتێ ئافرەتان بە کۆیلە دەگیران لە وڵاتی من موختارو سەرداری کۆمەڵگە ئافرەت بوون
لە عادیلەخانەوە . …. هەتا دوایی
ئایندەسازی: ئایا جل و بەرگی کوردەواری کاتێک دەیپۆشیت لە دەرکەوتنەکانت بەردەوام لە سۆشیەڵ میدیا وەک ڕیکلامە یان وەک ناسێنەرەوەی ڕەسەنایەتی کوردە؟
.ئەڤین سەڵاح: بەداخەوە پێشتر ریکلام لەژێر ناوی مۆدێل گەرایی خەریک بوو ڕەسەنایەتی ژنی کورد دەکەوتە ژێر پرسیار، خەریک بوو ریکلام پێش ئەوەی بزنس بێت ببێتە کڕینی جەستەو روحی کارەکتەرەکانی ریکلام، بە تایبەت ڕەگەزی مێینە، ئێمە پشتیوان بەخواو هاوسەرو بنەماڵەکەم کە گشتیان پارێزگاڕن لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە هاتین سنورێکمان دیاری کرد بۆ ئەو بابەتە
کەشەرع و سروشت و تەندروستی کۆمەڵگە ئەولەویەت بێت نەک بردنەوەی پارەو، دۆڕاندنی کەسایەتی
بۆیە ئێمە لەچوار چێوەی کار بەها گەورەکان و تەندروستی هێڵی سورە لامان، با ئۆپشنی گەورەش لەڕووی مادیەوە بخەنە بەر دەستمان.
ئایندەسازی: هەموو جێگەیەک بە جل و بەرگی نەتەوایەتی دەردەکەویت یان بۆنەو بارودۆخ و شوێن دەیگۆڕێت و دەچیتەوە سەر مۆدەگەریەکە؟
ئەڤین سەڵاح: زۆرینەی بۆنەکان و ڕۆتینی ژیانم بووتە ئەم جلە، بەڵام جارە جارەش جلی مۆدە دەپۆشم

Check Also

پۆشاکێک ئیلهامی ڕەنگی لەسروشتەوە وەرگرتووە

خەرمان عبدالکریمجلی کوردی ئەو کلتورە ڕەسەنەی کوردە کە لەدێر زەمانەوە ژنان و پیاوان پۆشیویانەو، مۆرکێکی …