ڕۆشنا صاڵح
مامۆستا و میدیاكار
ئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستان
واڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاران و، دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان
قوتابخانەكان سەرچەمەی فێربوون و داهێنان و نوێگەری و، بونیادی پەروەردەی تاك و نیشتیمان
پەرلەمان سەرچاوەی یاسادانان و ڕێكخستن و
سەقامگیری وڵاتن
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی چوونم بۆ دەوام دەبینم شەقامەكان جیاوازتر لە ڕۆژانی پێشتر پڕ لەدەنگ و سەدانی قوتابیان و، ئاپۆڕای سەیارەی مامۆستایان.لەولاشەوە هەرچی عەمود و شوێنی ڕیكلامە بە وێنە و، ژمارەی كاندیدان و لۆگو حیزبەكان
تەنرابوو.
لەناو قوتابیاندا هەندێکیانی تێدابوو بەنابەدڵی ڕێگای چوون بۆ قوتابخانەیان گرتوویەبەر و تەمەنای نەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانیان دەكرد، چارەی مامۆستا و خوێندنیان
نەدەویست بەزۆری خێزانەكانیان نێردرابوون
هەروەک چۆن بەشێك لەكاندیدەكان بێ ویست و ئاگاداری خۆیان و حیزبەكانیان ئیختیار و ئیجباریان كردون بە نابەدڵی بەڵێیان كردوە و ئێستا كاندیدن
ئەڵبەت بەشێكی قوتابیان بەدڵخۆشی و بەو پەڕی ئومێدەوە هەنگاویان بۆ قوتابخانەناو لە لایەن
مامۆستاكانیانەوە بەڕێزەوە پێشوازیان لێكرا
هاوكات چەندین كاندیدی لێهاتوو بەتوانا و دڵسۆزی و بوێری بوونیان هەیە و شایەنی بوون بە پەرلەمانتارن
ئایا هاوڵاتیان گرنگی خوێندن و دەنگدان وەك حەقیقەتی خۆیان دەزانن؟ یاخود لەڕوانگەی فڵان كەسی دانەمەزارو فیسار حیزب و سیاسیەوە ئەهمیەتی ئەم دوو پڕۆسەیە بەیان بووە لایان؟
ئاخۆ كام یەك لەم دوو چینە واپەوەردە دەكرێن و كراون تا هەر یەك لای خۆیانەوە و هەماهەنگ و دەستباربن تا ئایندەی نیشتیمان بگۆرن و، بتوانن چاكسازی تیادابكەن و بیكەن بەوڵاتێكی سیستماتیكی پێشكەوتوو سەربەخۆ ؟