هه‌ینی , تشرینی دووه‌م 22 2024

ئامارەکان دەدوێن (9)


ڕووپێوى نیشتمانى لاوان بۆ ساڵى ٢٠١٩ سەبارەت بە کار و بژێوى ئەم ڕێژانەى دەرخستووە:-
٣٨.٥%ى لاوان لە تەمەنى ١٥ تا ٣٠ ساڵ، کێشەى سەرەکییان و بەدەستهێنانى داهاتە.
٢١.٥%ى لاوان لە تەمەنى ١٥ تا ۳۰ساڵ بە شوێن هەلى کاردا دەگەڕێن، بەڵام دەستیان ناکەوێت بە هۆکارى نەبوونى کارامەیی زانستى و پیشەیی.
٩,٥ %ى خێزانەکان ژمارەى ئەندامانیان لە ٧ کەس بەرەو ژوورە کە بۆتە هۆکارى قورسى دابینکردنى بژێوى.
١٢%ى لاوان دواى هاوسەرگیریش بە هاوبەش لە گەڵ ماڵە باوانییان لە یەک شوێندا دەژین، لەبەر کەمدەرامەتى.
ڕێژەى ئەو لاوانەى کاریان هەیە بە پێی تەمەن:-
١٠ساڵ تا ١٤ ساڵ,٢.١%
١٥ساڵ تا ١٨ ساڵ ١١.٦%
١٩ساڵ تا ٢٤ساڵ ٢٧.٧%
٢٥ساڵ تا ٣٠ ساڵ ٤٦.٦%
هۆکارەکانى بێکارى :-
٩.٦% کەسانێکن سوورنین لەسەر گەڕان بە شوێن کاردا.
١٠.٨% کارامەیی هیچ کارێکییان نیە.
٤٠.٦% حکومەت دەرفەتی کاریان بۆ نارەخسێنێت.
٧١.٣ %باس لە کەمى هه لى کار دەکەن(بە حکومەت و کەرتى تایبەتەوە).
٨.٨ %ڕایان وایە بە هۆکارى زۆرى کرێکارى بیانى، لاوان هەلى کاریان دەستناکەوێت.
٦.٤%ڕاى وایە لەبەرئەوەى گەشەى ئابورى کەمە لە عێراقدا بەرامبەر زۆربوونى ڕێژەى دانیشتوان.

Iraq.unfpa.org

Check Also

كامیان ئایندەی نیشتمان دەگۆڕێت؟

‎ ‎ڕۆشنا صاڵح‎مامۆستا و میدیاكار‎ئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستان‎واڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی …