صه‌بریه غه‌فار: “له‌قوتابخانه‌دا ڕۆژانه ده‌كراینه ده‌ره‌وه له‌پۆلداو سه‌رپۆشه‌كانیان ده‌دڕاندین”
ئا: كه‌تان خادیمی
پرۆفایل
صه‌بریه غه‌فار ئه‌مین، ساڵى 1968 له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌دایك بووه.
خوێندنى سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ته‌واو كردووه.
ده‌رچووى په‌یمانگاى پزیشكیه‌و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى (دبلۆم)ه ساڵى 1991-1992.
به‌كالۆریسى له زانسته ڕامیاریه‌كان له‌ساڵى 2011-2012 هه‌یه.
ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان، خولی دووه‌مه .
ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه .
به‌رپرسى مه‌كته‌بى كاروبارى خوشكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه .
زۆرن ئه‌و كچه ئازایانه‌ى كه هه‌رچه‌نده به‌ته‌مه‌ن منداڵ بوون، به‌ڵام گوێیان به هیچ شتێك نه‌داوه له‌پێناو باڵاپۆشییه‌كه‌یاندا، یه‌كێك له‌و كچانه‌ى كه‌له ساڵانى پێش هه‌شتاكاندا به‌بوێرى باڵاپۆشی كردووه، خاتوو سه‌بریه غه‌فار بووه.
له‌دیدارێكیدا بۆ ئاینده سازى باسی ژیانى خۆى ده‌گێڕێته‌وه:
-ئاینده‌سازى: زۆرێك له قوتابیان ئه‌ڵێن له‌سه‌ره‌تاى باڵاپۆشیدا (سه‌بریه غه‌فار) هاوكارمان بوو، ئه‌ى سه‌بریه‌خان له‌كوێوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى بۆ دروست بوو…؟
+سه‌بریه‌غه‌فار: سه‌ره‌تاى باڵاپۆشى یه‌كێك بوو له‌داهێنانه‌كان، دواى ته‌وفیقاتى خواى گه‌وره به‌هیمه‌تى هه‌ندێ خوشك، چونكه یه‌كێك بوو له‌گرفته‌كانى ڕێگاى خوێندن، ئه‌وه یه‌كه‌مجاربوو پۆشاكى ئیسلامى بچێته شوێنه ڕه‌سمیه‌كانه‌وه سه‌ره‌تاش له‌هه‌ڵه‌بجه له‌چه‌ند كه‌سێكى كه‌مه‌وه ده‌ستى پێكرد.
-ئاینده‌سازى: ئه‌وكه‌سانه كێبوون؟
+سه‌بریه غه‌ففار: دڵكه‌شى مامۆستا جه‌عفه‌رو ڕووخۆش حاجى عوسمان وشیرین حاجى عه‌لى بامۆكى وفاتمه ئیبراهیمو پیرۆزه خان‌یش به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وئامینه شێخ عارف وڕوقیه صدیق و كچه‌كانى به‌گشتى، ئه‌مانه به‌پۆشاكى ئیسلامیه‌وه چوونه‌وه بۆ خوێندن، هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌وكاته زۆر كه‌س به‌مامۆستایانى ئاینیشه‌وه كچیان نه‌ئه‌نارد بۆ خوێندن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌یانده‌توانى به‌پۆشاكى ئیسلامیه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
ئه‌مه وه‌ك شۆڕشێك وابوو، ئه‌و كاته له‌ساڵى 1979من له‌سه‌ره‌تایی بووم، له‌سنوورى سه‌ره‌تاییه‌كاندا من یه‌كه‌م كچ بووم، كه‌پۆشاكى ئیسلامیم كرد.
-ئاینده‌سازى: له‌سه‌ره‌تاییدا چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵكرا؟
+سه‌بریه غه‌فار: به‌شێوازێكى زۆر نامۆ سه‌یر دهكراو قبوڵنه‌كراوبوو، هه‌تا ته‌تبیع بوو زۆرى ویست، تاساڵى 1983ش هه‌ر زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم تا دواى هه‌شتاو سێ وهه‌شتاو چوار ڕێژه‌كه زۆر زیادیكرد، له‌دام وده‌زگاكان، بۆیه بووه ئه‌مرى واقیع وناچاربوون مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
-ئاینده سازى: ئایا ئه‌م ته‌سلیم بوونه ئاسان بوو؟
+سه‌بریه غه‌ففار: زۆر زه‌حمه‌ت بوو تا ته‌تبیع كرا، من له‌پۆلى پێنجى سه‌ره‌تاییدا بووم وه‌ك وڕێزێك بۆ مامۆستاكه ناوى نابه‌م، هه‌ستا دووسێ له‌چكى به‌مه‌قه‌ست وردكرد، داوایكرد منیش بیده‌مێ نه‌مهێشت، كردمیه ده‌ره‌وه، له‌یادمه له‌و وانه‌یه‌دا سفرى بۆ دانام هه‌ر له‌سه‌ر كارته‌كه‌م، به‌ومه‌رجه من هه‌موو ده‌ره‌جه‌كانى ترم له‌نه‌وه‌دا بوون، سه‌ره‌تاییمان به‌م شێوازه بڕى، ڕۆژانه كردنه ده‌ره‌وه‌و له‌چك دڕاندن به‌رده‌وام بوو، تاگه‌شتینه ناوه‌ندى، له ناوه‌ندیش چه‌ندجار ده‌كراینه ده‌ره‌وه، مامۆستاكان ده‌ترسان، سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئیران بوو، به‌هه‌موو دیدگایه‌كى خۆیان وایانده‌زانى ئه‌مه درێژكراوه‌ى ئه‌و شۆڕشه‌ى ئه‌وێیه، یان ده‌یانوت ئه‌مانه ئیخوانن، به‌عسیش هه‌ردووكى به‌لاوه دوژمن بوو، بۆیه زۆر دژایه‌تى ده‌كراین.
-ئاینده سازى: چى هه‌بوو پاڵپشتیتان لێبكات؟
+سه‌بریه غه‌فار: ئه‌وانه‌ى ڕۆڵى زۆر گه‌وره‌یان بینى، بۆمیژوو ئه‌یڵێم ڕه‌حمه‌تى مامۆستا مه‌لا عه‌لى و مامۆستا مه‌لا عوسمان، ئه‌وان هه‌رچیه‌ك ببوایه له‌مینبه‌ره‌كانه‌وه دیفاعیان لێده‌كردین، بێجگه له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ى كه‌ڕۆژانه شه‌حنیان ده‌كردینه‌وه, به‌رده‌وام وانه‌ی ئارام وخۆڕاگرییان فێرده‌كردین.
ئینجا ئێمه به‌مه‌بده‌ئو قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌مانكرد، كام ڕۆژه زۆر عه‌زیه‌ت ده‌دراین ئه‌و ڕۆژه زۆر دڵمان خۆش ده‌بوو، كه ئه‌وپه‌ڕى سیانزه تاچوارده ساڵان ده‌بووین، هه‌تا به‌وه‌شه‌وه نه‌ده‌وه‌ستان عه‌زیه‌ته‌كه‌یان ده‌هێنایه ماڵه‌كانه‌وه‌و ماڵه‌وه‌یان هان ده‌دا كه‌واز له‌م جل وبه‌رگه بێنین ئه‌م گه‌رم وگوڕیه به‌رده‌وام بوو تا ته‌تبیع بوو.
-ئاینده سازى: له‌ژێر كاریگه‌رى چ كه‌سێكدا بوویت؟
+سه‌بریه غه‌ففار، هه‌ر به‌مناڵیه‌وه ڕێمان كه‌وته مزگه‌وتى (كانى ئاشقان) به‌ڕێز مامۆستا (ئه‌حمه‌دى شافیعى) له‌وێ ده‌رسی ده‌وته‌وه، دواتر لای ماموستا محمدعبدالرحیم, كۆمه‌ڵیك كه‌سایه‌تی بانگخوازی كاریگه‌رهه‌بون ئه‌مانه هه‌مووى كاریگه‌ر بوون له‌سه‌رمان.
-ئاینده سازى: ئه‌ى كتێب ونووسه‌ر؟ كامانه‌بوون له‌وكاته‌دا خوێنه‌ریان بووبێت؟
+سه‌بریه غه‌فار: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وكاته ئێمه مناڵبووین، كۆمه‌ڵێك كتێبى گه‌وره نا، به‌ڵكو نامیلكه‌و هه‌ندێك كاسێت، وه‌ك كاسێته‌كانى (زه‌ینه‌ب غه‌زالى) وله‌یادمه ڕۆژێك ژیانى (ئیمام به‌ننا)م خوێنده‌وه ئه‌وه‌نده كاریكردبووه سه‌رم ئه‌و ڕۆژه نه‌متوانى بچمه‌وه بۆ قوتابخانه، نامیلكه‌كانی مامۆستا حه‌بیب وحه‌سه‌ن پێنجوێنی، دواتر په‌یامه‌كانى (سه‌عیدى نه‌وره‌سی)، له‌وته‌مه‌نه‌ى ئێمه‌ش كه‌له‌ته‌مه‌نى 13-14ساڵ ده‌بووین، دواتر كه‌وتینه سه‌ر كتێبه‌كانى تر گۆڕانكارى ته‌واوى له‌ڕه‌هه‌نده فیكریه‌كانه‌وه هێنایه ژیانمان.
-ئاینده‌سازى: ده‌ڵێن به‌وه ناسراویت كه كۆڵناده‌یت له‌گه‌ڵ خوێندندا؟
+سه‌بریه غه‌ففار: ئه‌وه یه‌كێك بووه له‌تموحاتم، قه‌ناعه‌تم وایه ئینسان له‌ژیاندا نابێت وه‌ستانى هه‌بێت له‌هیچ شتێك‌دا، ڕاسته سه‌قفى تموحت ئه‌بێت به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كت نه‌بات سه‌رت لێ بشێوێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌قفت دیارى نه‌كه‌یت نازانیت له‌كوێ ده‌وه‌ستیته‌وه، به‌س هه‌ندێك شت هه‌یه ئێمه به‌ده‌قى قورئان وفه‌رمووده بۆمان دیارى كراوه (گل‌ب العلم) ه، بگه‌ڕێ به‌پێى تواناكانى خۆت، منیش ڕه‌غبه‌یه‌كى زۆرم هه‌بوو بۆ خوێندن، به‌ڵام قه‌ده‌رى ژیانم وابوو فورسه‌كانم به‌حاڵه‌تێكى ته‌بیعى بۆ نه‌ئه‌هاتن، چوار ساڵ له‌شه‌ش مامه‌وه، ساڵێك بریندار بووم به‌قه‌سفى هه‌ڵه‌بجه، ساڵیك كیمیاباران بوو، ساڵێك فه‌سڵ كراین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یى بووین، ساڵى چواره‌میش ئاواره‌ى سلیمانی بووین كرێچى ماڵان بووین، هه‌رچه‌نده توانیم (په‌یمانگاى پزیشكى) ته‌واو بكه‌م، پاشان ژیانى هاوسه‌ریم پێكهوهناو به‌كالۆریۆسم له‌سیاسه‌دا له‌ژیانی هاوسه‌ریدا به‌ده‌ست هێنا، ئێستاش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی كه‌سانى تر‌و ئیش‌و كار نه‌بێت، وائه‌زانم ته‌مه‌ن نابێت ته‌حدیدی ئه‌و لایه‌نه‌ت بۆ بكات.
-ئاینده‌سازى: ماوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بوویت، ئه‌زمونى په‌رله‌مانتارى چۆن بوو بۆتۆ؟
+سه‌بریه غه‌فار: له‌كوردستاندا یه‌كه‌م خولى په‌رله‌مان بوو كه‌ئێمه به‌شداریمان كرد، وه‌ك یه‌كگرتوو, ڕاسته له‌ڕووى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه خه‌ڵكى دنیایه‌ك ڕه‌خنه‌ى جۆر به‌جۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه ڕۆڵێكی كاریگه‌رمان هه‌بوو له‌گه‌یاندنی خه‌مه‌كانی جه‌ماوه‌ر، ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشمان به عه‌مه‌لی نه‌كرابن هۆكاره‌كه‌ی ده‌سته‌لاتی سیاسی كوردستان بوو، یه‌كه‌مجار بوو له‌سه‌ر هه‌ندێك قه‌زیه‌قسه‌بكریت.
ئاینده‌سازى: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وكارانه‌ت له‌یاد بێ؟
+سه‌بریه غه‌فار: به‌شداریكردنمان بوو له‌دۆسیه‌ى (عه‌لی كیماییدا) وه‌ك لیژنه‌ى مافی مرۆڤ، هه‌موو لائیرادی ده‌گریاین له‌كاتى دادگایی كردنه‌كه‌دا، بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ى كه‌هاتبووه دى، دواتر كه‌سه‌یریمان كرد ده‌بوایه له‌وێ شاهیدێكى هه‌ره كاریگه‌ر بوایه له‌سه‌ر كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه دۆسیه‌ى (گارق رمچان) بوو، كه‌ونكرا، كه‌هاتینه‌وه زۆر به‌جورئه‌ته‌وه دیفاعمان له‌سه‌ركرد، دۆسیه‌مان له‌لیژنه‌كه‌ماندا دروستكرد، ده‌چووین به‌دواى قه‌زیه‌كه‌دا، خه‌ڵكمان ئاگاداركرده‌وه، یان له‌هه‌مواركردن‌و دارشتنی یاساكاندا ڕۆڵی كاریگه‌رمان هه‌بوو، پاشان فێركردنى ژیانى پێكه‌وه ژیان، كه‌سه‌لماندمان ئێمه‌ى ئیسلامى ده‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بیر‌و ئایدیا‌و ئاین ونه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان پێكه‌وه بژین، كه‌تائێستاش ئه‌وپه‌یوه‌ندییه گهرمو گوڕه‌مان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كاندا، ئه‌وه‌ى جێى داخه ده‌كرا كارى زیاتر بكرایه به‌لام ده‌زگاى جێبه‌جێكار به‌ده‌ممانه‌وه نه‌بوو، به‌ده‌یان دۆسیه‌مان له‌په‌رله‌مان وروژاندووه، به‌داخه‌وه حكومه‌ت كارى له‌سه‌رنه‌كردووه.
-ئاینده‌سازى: تائێره‌ت گه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ى پاڵپشت‌و هاوكارت بوون كێ بوون؟
+سه‌بریه‌غه‌فار: ماڵى باوكم، هه‌رچه‌نده باوكم زه‌مه‌نێك دابڕانى هه‌بوو له‌گه‌ڵماندا به‌هۆى پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه، به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌م زیاتر له‌گه‌ل ئه‌ودا تێكه‌ڵ بوو، براكانم یه‌كه‌مجار خۆیان ده‌ستیان گرتم بردمیان بۆ مزگه‌وتى (كانى عاشقان)، ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌ك بووین به‌گایه‌تى له‌ناوماندا هه‌بوو، چوونه ده‌ره‌وه‌ى كچ زۆر قه‌ده‌غه‌بوو، به‌ڵام خێزانه‌كه‌م زۆر مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، هه‌تا به‌درى خوشكم خه‌یاتى ده‌كرد پاره‌كه‌ى ده‌دا بهمنو منیش ده‌مدا به‌كتێب، یان جل‌و به‌رگی بۆ هاوڕێكانم ده‌دوری، زه‌ختیك له‌لایه‌ن دایك‌و باوكمه‌وه بوو، چونكه ئه‌و جۆره جموجوڵه ته‌فه‌هوم نه‌ده‌كرا بۆیان، پاشان مامۆستا (صدیق)ى برام چه‌نى بۆ كرابێت هاوكارم بووه، دواتر كۆمه‌ڵێك مامۆستا وه‌ك (محمد عبدالرحیم، ئه‌حمه‌د شافعی) له ئاوه‌ریشدا مامۆستا (وریا كه‌ركوكى) و(ئیبراهیم ڕێشاوی) خواى گه‌وره به‌به‌هه‌شتیان شاد بكات، پاشان له‌دوای راپه‌رین مامۆستا (عمر عبدالعزیز) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانم هه‌بوو، دواتر كارى ده‌زگایی ده‌ستى پێكرد.
-ئاینده‌سازى: بۆچى بڕیارتدابوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییدا نه‌كه‌یت؟؟
+سه‌بریه غه‌فار: له‌سنورى كارى ئیسلامى ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا كچ زۆر كه‌مبوو، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كارم له‌گه‌ڵ ده‌كردن كوڕبوون، ئیستاش وه‌ك خوشك‌و برامن له‌وانه (به‌كر حه‌مه‌سدیق، حه‌سه‌ن شێخ عبدالله و كاك حیكمهتو…) كۆمه‌ڵێك برابوون كه‌س هه‌ستى نه‌ده‌كرد كه‌خوشك‌و برا نین، بۆیه بڕیارمدا له‌هه‌ڵه‌بجه شوونه‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى ئهوپهیامه گه‌وره‌ى كه‌پێمه خه‌ڵك نه‌ڵێن بۆیه ئه‌م ئیشه‌ى ده‌كرد بۆ ئه‌مه بوو، بۆیه بڕیارمدا هه‌موویان وه‌ك براى شیریم بن. خوای گه‌وره‌ش به‌هاوسه‌رێكی سالح وهاوكارو پشتیوان پاداشتی دامه‌وه.
Conquer the battlefield—become a hero today. Hawkplay