د. هێرۆ محمد
وتەكەی هیپۆكراتت بیستووە كە دەڵێت: “ڕێڕۆشتن باشترین دەرمانی مرۆڤە”
ڕێڕۆشتن بەیەكەوە لەگەڵا خەوی باش خواردنی تەندروست، یارمەتیدەرێكی باشن تا پێویستت بە پزیشك نەبێت:
لانی كەم 15-20خولەك ڕێڕۆشتن لەڕۆژێكدا نەك تەنها ڕواڵەتت باش ئەكات، بەڵكو تەندروستیشت باش ئەكات. تاكە كردەیەكە سود بەهەموو لەش و مێشك ئەگەیەنێت سەرەڕای بێ خەرجی و كەم ئەركیەكەی .
لێرەدا لیستێك لە سودەكانی ڕێڕۆشتن ئەخەینە ڕوو تا زیاتر هانت بدات بۆ پەیڕەوكردنی:
1.گۆڕانی ئەرێنی لە مێشكدا، لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانە وەرزشە كەم قورساییە ئەیرۆبیەكانی وەك ڕێڕۆشتن بەرگری لە خەڵەفاوی دەكات و، توشبوون بە ئەلزەهایمەر دوورئەخاتەوە سەرەڕای تەندروستكردنی مێشك بەشێوەیەكی گشتی و كەمكردنەوەی سترێس و هەستی خۆشیش بەرز ئەكاتەوە.
2.بینین باشتر ئەكات لەوانە بەڕواڵەت چاو دورترین شوێن بێت لەقاچەوە، بەڵام ڕێڕۆشتن سودی بۆ ئەویش هەیە، كەبەرەنگاری ئاوی ڕەشی چاو ئەبێتەوە بەهۆی لابردنی پەستانی چاوەوە.
3.بەرگریكردن لەنەخۆشیەكانی دڵا، بەپێی دەزگای دڵی ئەمەریكی ڕێرۆشتن ڕۆڵی كەمتر نیە لە ڕاكردن لەڕووی بەرگری كردن لە نەخۆشیەكانی دڵەوە یان جەڵتەی دڵ ئەم چالاكییە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی نەخۆشیەكانی دڵ لەڕێی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و ئاستی كۆڵسترۆڵ و باشتركردنی سوڕی خوێن.
4.زیادكردنی قەبارەی سیەكان: ڕێڕۆشتن وەرزشێكی هەواییە كە جوڵەی ئۆكسجین لەبۆری خوێندا زیاد دەكات و یارمەتی ڕاهێنانی سیەكان ئەدات وەك بڵێین ژەهر و پاشەڕۆكان وەدەردەنێت.
لەبەرئەوەی لەكاتی ئەم وەرزشەدا نیشانەی هەناسە قووڵا و باشتر ئەیات هەندێ نیشانەی نەخۆشیەكانی سنگ ئەڕەوێنێتەوە.
5.كاریگەرییە بەسودەكانی لەسەر پەنكریاس، ڕەنگە قورس بێت باوەڕ بەوە بكەیت كە ڕێڕۆشتن بەسودتربێت لە ڕاكردن بۆ بەرگریكردن لەشەكرە، ئەم لێكۆڵینەوەیە دەریخست كە گروپێك لە ڕێڕۆشتوان تەحەمولیان بۆ شەكرە شەش ئەوەندەی گروپی ڕاكەرەكان باش بووە لە هەوڵێكی شەش مانگیدا.
- (30)خولەك ڕۆشتن ڕۆژانە نەك تەنها لە شێرپەنجەی كۆلۆن دورمان دەخاتەوە، بەڵكو كرداری هەرس و قەبزیش باش دەكات لەڕێی ڕێكخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەوە.
7.پتەوی ماسولكەكان: پتەوبوونی ماسولكە لەگەڵا دابەزاندنی كێش لەو كەسانەی كێشیان زیادە لەڕێگەی ڕێ ڕۆشتنەوە دەست دەكەوێت، ڕێڕۆشتن بەهەزار هەنگاو بە پراكتیكی تەواو دائەنرێت لە رجیم دا بەتایبەتی ئەگەر ماوەیەك لەنێوانیاندا بێت یان بەبەرزاییا سەركەوتنی تێدا بێت. ئەوەندە بەسە تاوەكو ئازاری ماسولكە دروست نەكات و ناچارت نەكات ماوەیەك لەڕاهێنانت بخات.
8.ڕێڕۆشتن جوڵەی جومگەكان باش دەكات، ڕێگرە لە پوكانەوەی ئێسك و، ترسی شكاندنی كەم ئەكاتەوە، كۆڕبەندی هەوكردنی جومگەكان پشتڕاستی ئەوەی كردۆتەوە كە ڕێڕۆشتنێكی نیو سەعاتی لانی كەم ڕۆژانە بەڕێكوپێكی ئازاری جومگەكان كەم دەكاتەوە، لەگەڵا هەوكردن و ڕەق بونیش .
9.ڕەواندنەوەی پشت ئێشە، ڕێڕۆشتن لەوانەیە ببێتە ژیانپارێزییەكی ڕاستەقینە بۆئەوانەی كە تووشی پشت ئێشە ئەبن لەو یاریانەی قاچیان لەزەوی ئەبڕێت، چونكە لێرە هەمیشە قاچێكی لەزەوی ئەمێنێتەوە.
هەروەها لەكاتی ئەم وەرزشەیا خوێن زیاتر هاتووچۆ ئەكات بەنێو پێكهاتەكانی بڕبڕەی پشت، قنجیەكی جوانتر ئەبەخشێت بە مرۆڤ و نەرمیش بە جوڵەی پشت ئەبەخشێت كە زۆر گرنگە بۆ بڕبڕەیەكی تەندروست.
10-مێشكێكی ئارامتر، ئەگەر ڕێڕۆشتن نیشانەكانی خەمۆكی باش بكات لەنەخۆشێكدا كە خەمۆكی گەورەی هەبێت بیربكەرەوە ئایا ئەبێت پیاسەیەكی ئارام لەگەڵا هاوڕێیەكدا و لەكەشێكی دۆستانەدا چەند كاریگەری هەبێت لەسەر سازانی دەروونی هەر كەسێك.