الأحد , ديسمبر 7 2025

وەڵامەکانی تۆ

وه‌ڵامدانه‌وه‌ى: د. ئه‌حمه‌د شافعی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى لیژنه‌ى فتواى كوردستان
-ئایا پشکنینی ئافرەتان لەلای دکتۆر لەڕەمەزاندا ڕۆژوو دەشکێنێت؟
+دیارە ئەو پشکنینه‌ بەلای شافعیەکان و حەنەفیەکانەوە ڕۆژوو دەشکێنێت، بەڵام بەلای مالکیەکان و حەنبەلیەکان واتە لەدوو مەزهەبدا ڕۆژو ناشکێنێت، جاهەر خوشکێک ئەگەر ناچاربوو لەڕەمەزاندا پشکنینى بۆ بکرێت لەلای پزیشک، ئەوە لە دوو مەزهەبدا کە مالکیەکان و حەنبەلیەکان ڕێگەیان پێداوە دەتوانێت بۆ زۆرحاڵەتى پێویست کار بەم بۆچوونەى دووەم بکات.

  • ئایا ڕێگە پێدراوە ئافرەت حەب بخوات بۆ ئەوەی لەمانگى ڕەمەزاندا نەکەوێتە سوڕی مانگانەوە؟
    +هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کەوا ئافرەت دەتوانێت لەسەرەتای ڕەمەزانەوە دەرمان بەکاربهێنێت ئایا دەرزی بێت یان حەب، یا هەر دەرمانێکی گیایی بۆ ئەوەی نەکەوێتە سوڕی مانگانە و لەگەڵ گشت موسوڵماناندا بەڕۆژوو بێت، ئەوە ڕێگە پێدراوە .
    هەرچەندە پێمان باشە ئەو دەرمانە بە‌کارنەهێنێت و لە‌سە‌ر حاڵەتى سروشتى خۆى چۆن بووە وا بڕوات، ئە‌وە‌ شتێکە خواى گەورە هەروا بێ حیکمەت دیاری نەکردووە و زۆرجاریش بەکارهێنانى زۆرى ئەو دەرمانە زیانى خۆى دەبێت دوور یان نزیک.
    -ئایا بەکارهێنانى کرێم بۆ چەورکردنى لاشەو بەکارهێنانى لەزگە، دروستە لەڕەمەزاندا، کە لەوانەیە لاشە هەندێکى لێ هەڵبمژێت؟
  • بڕیارى کۆڕبەندى فیقهى ئیسلامى‌ وایە، ئەو جۆرە مەرهەم و کرێمە چەورانە زیانیان نیە بۆ ڕۆژوو، با لەڕێگەى بنى مووەکانیشەوە لاشە هەندێکى لێ هەڵبمژێت، چونکە ئەم شتانە نەخواردنن نەخواردنەوەن، هەروەها لەهیچ یەکێک لەوانەى کە کونى کراوەن ناچێتە ژوورەوە.
    هاوڕێیانى پێغەمبەر (درودى خواى لێبێت) لەکاتى خۆیدا چەوریان بۆ لاشەو سەر بەکارهێناوە، پێغەمبەریش ڕێگەى لێنەگرتوون.

شاهد أيضاً

هەر هەنگاوێک مرۆڤ لە مرۆڤ بوونی داڕنێت توندوتیژییە

گۆنا تۆفیقمرۆڤ لەڕووی قەدر و ڕێزەوە لەنێوان تەواوی بوونەوەراندا لوتکەی پێبەخشراوە، بێ ڕێزی بەماف و …