الأحد , ديسمبر 7 2025

کردەوەیەکی چاکە

و.ئەیاد فەهمی

  • سووربوونت لەسەر ئەوەی شەوان دەرگاکە بەهێواشی دابخەیت، هەتا خەوتووەکان بەخەبەرنەیەن، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • خواردنێک دەبینیت سەری دانەپۆشراوە، تۆیش دایدەپۆشیت، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • گوێگرتن لە خەڵکی، گەرچی قسەکانیان بێزارکەریش بێت، لەبەر ئەوەی ڕازەکانیان ساڕێژ بکەیت، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • زەردەخەنەکردن و جوان وەڵامدانەوە، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • یاریکردنت بۆ منداڵ، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • میوانداریکردنی خزمان و دۆستانت، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • قسەکردن لەگەڵ ئازیزانت و پرسیارکردن لە ئەحواڵیان و
    هاوکاریکردن و یارمەتیدانیان، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • کە خاشاک فڕێ نادەیتە سەر زەوی و بەدەستەوە دەبێت تا نزیکترین سەلەی خۆڵ، ئەمەیش کردەوەیەکی چاکەیە.
  • بڵاوکردنەوە قورئان و فەرموودە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاتدا، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • دەستت نەناوە بەڕووی کەسدا و شتێکت هەر پێداوە و
    خزمەتێکت کردووە، ئەمەیش کردەوەیەکی چاکەیە.
  • عەیب و عاری خەڵکیت پۆشیوە، کردەوەیەکی چاکەیە.
  • دوعات بۆ مردووەکانت کردووە، کردەوەیەکی چاکەیە.
    ئازیز، دەبینیت چۆن کردەوەی چاکە دەووری داوین،
    دەتوانین تەرازووی چاکەکانمان قورس بکەین پێی…

شاهد أيضاً

ڕەفتاری ژنان لە سەردەمی پێشینەکان لە کاتی خۆرگیراندا

و: گۆنا توفیق ن: د. مشاعڵ ئال عائیش عائیشە و ئوم سەلەمە سەلامی خوادایان لەسەر …