نیشانه‌كانى.. چاره‌سه‌ره‌كانى
و: نیرگز شێخ محێدین
هه‌وكردنى جومگه‌كان (صه‌وه‌فان) Osteo Arthritis كورتكراوه‌ى (O A)، هه‌ندێ جار پێى ده‌وترێ داخورانى جومگه، به‌به‌ربڵاوترین جۆرى نه‌خۆشى جومگه داده‌نرێت، به‌نزیكه‌ى 27هه‌زار له‌دانیشتوانى ئه‌مه‌ریكا دووچارى ئه‌م نه‌خۆشیه بونه‌ته‌وه، (OA)توشى جومگه‌كانى له‌ش ده‌بێت، به‌ڵام به‌زۆرى جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ، حه‌وز، به‌شى خواره‌وه‌ى بڕٍبڕهكانى پشت و مل، هه‌روه‌ها جومگه بچوكه‌كانى وه‌كو جومگه‌كانى په‌نجه‌ى ده‌ست و په‌نجه‌ى گه‌وره‌ى قاچ.
له‌جومگه‌ى ئاسایدا پێكهاته‌یه‌كى نه‌رم و لاستیكى و شێ‌دار هه‌یه كه بهكڕكڕاگه ناوده‌برێت، كه كۆتایى ئێسكه‌كانى داپۆشیوه، پێكهاته‌یه‌كى لوسى هه‌یه كه جوڵه‌ى جومگه‌كان ئاسان ده‌كات.
له (oA)دا ئه‌م پێكهاته‌یه تێكده‌چێت و ده‌بێته‌ى هۆى ئازار‌و هه‌ڵئاوسان، كێشه‌ى جوڵه بۆ جومگه‌كه دروستده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته هۆى تێكچوونى سه‌رى ئێسكهكهو ئێسكى بچوك دروستده‌بێت له‌سه‌رى، زۆرجاریش پارچه‌ى بچوكى ئێسك یان كڕكڕاگه ده‌كه‌وێته ناو جومگهكهوه. له‌له‌شدا هه‌وكردن ئه‌نزیم یان پڕۆتین زۆربن ده‌بنه هۆى له‌ناوبردنى كڕكڕاگه‌كان له‌هه‌نگاوى كۆتایدا له (oA) دا كڕگڕاگهكان له‌ناو ده‌چن و ئێسكه‌كان له‌یه‌ك ده‌خشێن، جومگه‌كه به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌چێت و ئازارێكى بێ‌سنور دروست ده‌بێت.
كێ توشى (OA) ده‌بێت؟
له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا مرۆڤ ئه‌گه‌رى توشبوونى هه‌یه، به‌ڵام له‌مرۆڤى سه‌روو 65ساڵى دا زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت. به‌پێى زیادبوونى ته‌مه‌ن مه‌ترسى توشبوون به‌م نه‌خۆشیه زیاد ده‌كات.
قه‌ڵه‌وى و برینداربوونى جومگه، زیاد به‌كارهێنانى جومگه جوڵه‌ى ناته‌ندروست و لاوازى ماسولكه ئه‌گه‌ره‌كانى توشبوون پێش ده‌خه‌ن.
*له 2كه‌سى پێگه‌یشتوو یه‌كێكیان نیشانه‌كانى صه‌وه‌فانى ئه‌ژنۆیان تیا ده‌رده‌كه‌وێت.
*له4كه‌س یه‌كێكیان نیشانه‌كانى صه‌وه‌فانى حه‌وزیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ته‌مه‌نى 85ساڵیدا.
*له 12كه‌س یه‌كێكیان توشى صه‌وه‌فانى جومگه‌كانى ده‌ست ده‌بنه‌وه له‌ته‌مه‌نى 60ساڵیدا یان به‌ره‌و ژوور.
نیشانه‌كانى(OA)
نیشانه‌كانى ئه‌گۆڕێ و جیاوازه ئه‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌و جومگه‌یه‌ى كه توش بووه‌یان ڕاده‌ى توندى توشبونهكه، وه هۆكارى توشبوونه‌كه به‌ڵام دیارترین نیشانه‌كانى .
1-كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌وداى جوڵه‌و ڕه‌قبوونى جومگه.
2-كرتهكرتكردن له‌كاتى نوشتانه‌وه‌و ڕێككردنهوهى جومگه‌كه‌دا.
3-ههڵئاوسانێكى مام ناوه‌ند له‌ده‌ورى جومگه‌كه‌دا.
4-ئازار له‌دواى به‌كارهێنان زیادده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كۆتاى ڕۆژدا.
5-ئازار‌و ڕه‌قبوونى جومگه‌كه له‌دواى پشوو وه‌رگرتن یان له‌به‌یانیاندا.
(oA)توشى به‌شه جیاوازه‌كانى له‌ش ده‌بێت له‌وانه:
1-جومگه‌ى حه‌وز: ئازارى ده‌بێت له‌ئاستى جومگه‌كه‌و دێته خواره‌وه ئازاره‌كه‌ى بۆ ڕان و ده‌ورى ئه‌ژنۆ.
2- ئه‌ژنۆكان: ئازارێكى زۆر بێزاركه‌ر لهئهژنۆكاندا ڕووده‌دات له‌كاتى نوشتانهوهیدا.
3-په‌نجه‌كان: ئێسكه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن، ئێسیكى زیاده دروستده‌كه‌ن له‌قه‌راغى جومگه‌كاندا، جومگه‌ى توشبوو، هه‌ڵده‌ئاوسێ و سورده‌بێته‌وه، له‌گه‌لأ ئازارێكى بێزاركه‌ردا، له‌كۆتایى په‌نجه گه‌وره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌زۆرى.
4- پێیه‌كان: ئازار له جومگه‌ى په‌نجه گه‌وره‌دا هه‌ستى پێده‌كرێت، هه‌ندێكجاریش له په‌نجه‌كانى ته‌نیشت و پاژنه‌دا هه‌ڵئاوسان و ئازار هه‌ست پێ ده‌كرێت.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئازار‌و ڕه‌قبوونى جومگه‌كان وا ده‌كات كێشه بۆ دروست ببێت، له كردنى كاره‌كاندا به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ى كه پێویستیان به دیقه‌ت و به‌كارهێنانى جومگه بچوكه‌كان هه‌یه، بۆ نموونه گرتنى ماوسى كۆمپیته‌ره‌كه‌ت یان هه‌ڵگرتنى سه‌رچه‌ف و ده‌رزى پێوه‌كردن و گرتنى قه‌ڵه‌م و ههڵپچڕینى قتوو ڕۆیشتن به‌سه‌ر پلیكانه‌دا.
(OA) چۆن كار له‌ته‌ندروستى ده‌كات؟
ئازار‌و كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه‌و كاریگه‌رى ده‌رمانه‌كان و هۆكاره‌كانى تر كه‌په‌یوه‌ندیان بهنهخۆشیهكهوه هه‌یه كاریگه‌رى ناڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ له‌وانه:
1- شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانى دلأ: (oA)ى حه‌وزو ئه‌ژنۆ وا ده‌كات كه كه‌سى توشبوو كه‌م بجوڵێت، كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه‌ش ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش و زۆر به‌ئاسانى زیادبوونهكهى پێوه ده‌رده‌كه‌وێت، زیادبوونى كێشیش ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا، نه‌خۆشیه‌كانى دڵیش مه‌ترسیدار ده‌بن.
2- كه‌وتن: توشبوانى (oA)ئه‌گه‌رى 30% كه‌وتنیان زیاتره وه ڕێژه‌ى 20%یان ئه‌گه‌رى شكاویان زیاتره له‌كه‌سانى ئاسایى، فاكته‌ره مه‌ترسیداره‌كانى (oA) كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه‌و لاوازى ماسولكه‌و ناڕێكى باڵانس، ئه‌مانه هه‌مووى هۆكارن بۆ كه‌وتن ئه‌و ئازار شكێنانهى وه‌كو (Narcotic) ئه‌بنه هۆكارى سه‌ر گێژخواردن و ناڕێكى باڵانس ئه‌مه‌ش دیسان هۆكاره بۆ كه‌وتن.
هۆكارى توشبوون به(OA)
پێشتر بڕوا وابووه، به‌هۆى پچڕانى ڕیشاڵه‌كان یاخود داخورانى ناو جومگه‌وه دروستده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا وه‌كو نه‌خۆشیه‌كى جومگه ناسێنراوه له‌لایه‌ن پسپۆڕانى ئه‌و بواره‌وه وه چه‌ند هۆكارێكیش ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
1-جین: تێكچوونى جینه‌كان واده‌كه‌ن زووتر توشى (oA)بین یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن كۆلاجین به‌رهه‌م نایه‌ن به‌هۆى تێكچوونى به‌رهه‌مهێنانى پڕۆتینهوهیه، ئه‌م تێكچونه ده‌بێته هۆى توشبوون به (oA) له‌ته‌مه‌نى زووتردا، وه له‌ته‌مه‌نى 20ساڵى دا ده‌رده‌كه‌وێت هۆكارى بۆ ماوه‌یى هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن زووتر(oA) ده‌ربكه‌وێت، ئێسكه‌كان زۆر له‌یه‌ك نزیكدهبن و كڕكڕاگهكهى داخورێن، توێژه‌ره‌وه‌كان جینێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، ناویان ناوه (FAAH)كه ده‌بێته هۆى ئازارێكى زۆر له توشبوانى (oA)دا.
2- كێش: زیادبوونى كێش وا ده‌كات كه كێشێكى زیاتر بكه‌وێته سه‌ر جومگه‌كانى ئه‌ژنۆو حه‌وز، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كێشى زیاده وا ده‌كات به‌رده‌وام ئه‌م كێشه بكه‌وێته سه‌ر جومگه‌كان و كڕكڕاگه‌كان، زوتر توشى فه‌وتان ده‌بن توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن كه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز هه‌یه له‌نێوان كێشى زیاده‌و(oA)دا.
3-برینداربوون یان زۆربهكارهێنان:
زۆر دووباره‌كردنه‌وه‌ى جوڵه و برینداربوونى جومگه وه‌كو شكاوى، پچڕانى ڕیشاڵه‌كانى ده‌ورى جومگه كه، سوڕانى جومگه‌و نه‌شته‌رگه‌رى ناو جومگه‌كه ده‌بنه هۆى توشبوون به(oA) ئه‌مه‌ش زۆرتر لهیاریزانهكاندا ئه‌گه‌رى زیاتر توشبونیان هه‌یه له‌كه‌سى ئاسایى.
هۆكارى تریش هه‌ن بۆ نمونه ئه‌و ئیشانه‌ى كه زۆر وه‌ستانى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر، زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌ى نوشتانهوهى جومگه‌كه یان هه‌ڵگرتنى شتى قورس یان هه‌ر جوڵه‌یه‌كى تر كه بهناڕێكى زۆر دووباره بكرێنه‌وه ئه‌م جوڵانه ده‌بنه هۆى داخورانى كڕكڕاگه‌كان، ناڕێكى بارى ماسولكه‌كان و لاوازیان وا ئه‌كات جومگه‌كه پاڵپشتى له‌ده‌ست بدات و كڕكڕاگه‌كان له‌ناو بچن، هه‌ندێ هۆكارى تر‌ى وه‌كو نه‌خۆشى ناو جومگه‌كان وه‌كو ڕۆماتیزم و كه‌مى ئاسن له‌خوێندا.
مێژووى نه‌خۆشیه‌كه‌و نیشانه‌كانى:
ئه‌و زانیاریانه‌ى كه پێویسته بۆ یارمه‌تیدانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیشان بكرێ.
*وه‌سفكردنى نیشانه‌كانى.
*ئازاره‌كه‌و نیشانه‌كانى كه‌ى و له‌چ كاتێكدایهو چۆن ده‌ستى پێكردووه.
*شوێنى ئازاره‌كه‌و ڕه بوون و هه‌ر نیشانه‌یه‌كى تر.
*چۆن نیشانه‌كان كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌ى.
*لیستى ئه‌و كێشانه‌ى كه ئێستا نه‌خۆشه‌كه هه‌یه‌تى.
پشكنینى جه‌سته‌یى:
له‌كاتى پشكنیندا بۆ جومگه‌كه ده‌بێت جوڵه‌ى ته‌واوه‌تى جومگه‌كه(Range of Motion) دیارى بكات و، شوێنى ئازاره‌كه‌و تواناى هێزى ماسولكه‌و ڕێكى و ناڕێكى جومگه‌و ڕێكى بڕبڕه‌كانى پشت و مل دادیارى بكات.
پشكنینى پزیشكى:
ده‌رخستنى (oA) له‌وانه‌یه به پشكنینى فیزیكى و پرسیاركردن له نه‌خۆشه‌كه ده‌ربكه‌وێت، پشكنینى خوێن زۆرجار حاڵه‌ته‌كه ده‌رده‌خات. ئه‌م پشكنینانه ده‌توانن هاوكار بن بۆ ده‌ستنیشانكردنى حاڵه‌ته‌كه.(Joint Aspiration)
پزیشكه‌كه ناوچه‌ى توشبوو سڕ ده‌كات و پاشان ده‌رزیه‌ك ده‌نێرێته ناو جومگه‌كه بۆ ده‌رهێنانى بڕێك له شله‌ى ناو جومگه‌كه، پاشان پشكنین بۆ شله‌كه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كریستالأ یان خانه‌ى خراپ بووى تیایه ئه‌مه هاوكاره بۆ ده‌ستنیشان كردنى هه‌ر جۆرێك له هه‌وكردنى ناو جومگه‌كه.
X-Ray
له تیشكدا هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك یان تێكچوونێك له‌ناو جومگه‌كه‌دا هه‌بێت ده‌رده‌كه‌وێت.
2- MRI
تیشكى موگناتیسى له تیشكى(X-Ray) گرانتره له نرخدا، به‌ڵام زۆر به‌وردى و به‌جوانى هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك یان تێكچونێك هه‌بێت ده‌رى ده‌خات ئه‌گه‌ر زۆر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى حاڵهتهكهشدابێت.
چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى:
چاره‌سه‌رى بنهبڕى نیه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ى ده‌رمان و ڕاهێنانه‌وه ده‌توانین حاڵه‌ته‌كه ڕابگرین و ئازار‌و هه‌ڵئاوسانه‌كه كه‌م بكرێته‌وه مه‌به‌ست له چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش
*كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار‌و هه‌ڵئاوسان و ڕه‌ق بوونى جومگه‌كه.
*زیادكردنى جوڵه و به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.
*ڕێكخستنى كێشى له‌ش.
*ڕاهێنانهوهى فیزیایى (چاره‌سه‌رى سروشتى)
جوڵه‌ى جه‌سته‌یى (فیزیكى):
یه‌كێك له‌باشترین هۆكاره‌كان بۆ زالأ بوون به‌سه‌ر(oA)دا، زۆر زه‌حمه‌ته به‌كه‌سێك بڵێین جوڵه بكه له‌كاتێكدا هه‌ست به ئازار ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ جوڵه‌ى ساده‌و ئاسان وا ده‌كات، زالأ بێت به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا، بۆ نموونه ڕۆیشتنێكى هێواشى ڕۆژانه یان ڕاهێنانى زۆر ساده‌و ئاسان كه یارمه‌تیشت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كێشت دابه‌زێت، ماسولكه‌كانیش به‌هێز ده‌كات و بڕى ئۆكسجینى پێویست به ماسولكه‌كان ده‌دات، به‌سوده بۆ ئه‌وه‌ى جومگه‌كان پارێزگارى له‌مه‌وداى جوڵهكهیان بكه‌ن، پێویسته ماسولكه‌كان به‌هێزبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى شێوه‌ى جومگه‌كانى تێك نه‌چێت.
(Aerobic Exercise) لاى خۆمان به ته‌مرینى سویدى ناسراوه له سه‌نته‌ره‌كانى له‌ش جوانیدا، ئه‌مه‌ش زۆر به‌سوده بۆ هێشتنه‌وه‌ى كێشى له‌ش و به‌هێزكردنى ماسولكه‌كانى له‌ش و وه‌رگرتنى وزه‌ى پێویست وه سوتانى چه‌ورى و هه‌ر مادده‌یه‌كى زیاده له‌له‌شدا، به‌ڵام پێویسته پێش ده‌ست كردن به وه‌رزش پرس به پزیشكى تایبه‌ت بكرێت، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه جه‌سته‌ى مرۆف 150 دهقیقهوهرزشى پێویستهڕۆژانه.
– ڕێكخستنى كێشى له‌ش: كێشى زیاده‌ى له‌ش وا ده‌كات، په‌ستانێكى زیاده بكه‌ینه سه‌ر جومگه‌كانى حه‌وزو ئه‌ژنۆو پێیه‌كان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌م بابه‌ته پێویسته ئه‌و خواردنانه بخورێت كه كه‌م كالۆرین و كه‌م پڕۆتینن له‌گه‌لأ وه‌رزشى ڕۆژانه‌دا.
– هێشتنه‌وه‌ى درێژى ماسولكه‌كان: به‌هێواشى پارێزگارى له درێژى ماسولكه‌كان بكرێت واته نه‌هێشتنه‌وه‌ى ماسولكه‌كه له بارێكدا دورت ده‌خاته‌وه له ئازار‌و ڕه‌ق بوونى جومگه
ده‌رمانى ئازار شكێن و دژه هه‌وكردن:
ده‌رمان به‌شێوه‌ى جیاواز هه‌ن بۆ(oA) به‌شێوه‌ى ده‌رزى، حه‌ب، شروب، ده‌رزى ناو جومگه كرێم كه مه‌به‌ست لێیان كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن و ئازاره له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌رمانه‌كانیش وه‌كو(Analgesics,nonsteroidal anti-inflamatory Drugs,corticosteroids,Hyaluronic acid)
ڕاهێنانى فیزیكى (چاره‌سه‌رى سروشتى)
كاتێك نه‌خۆشى ده‌ست ده‌كات بهڕاهێنانهوه پێویسته كه‌مێك ئازاره‌كه‌ى كه‌م بوبێته‌وه به‌هۆى دهرمانهكانهوه، پاشان ده‌ست به كۆرسى ڕاهێنان بكات ئه‌مانه پێویسته بكرێن
*چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى جومگه له چۆنیه‌تى دانیشتن و سه‌ركه‌وتن به پلیكانهو شێوازى چوون بۆ توالێت و ژیانى ڕۆژانه‌ى نه‌خۆشه‌كه ئاگاداربكرێنه‌وه.
*چاره‌سه‌ر به ساردى و گه‌رمى.
*ڕاهێنان له‌سه‌ر جوڵه‌ى ته‌واوه‌تى و تواناى جوڵه‌ى جومگه‌كان
*هه‌ر ئامێر‌و پێداویستیه‌ك كه بۆ چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت له‌م باره‌دا نه‌خۆش هه‌ندێ پێداویستى هه‌یه كه پێویسته به‌كاریان بهێنێ، بۆ نموونه پێڵاوى تایبه‌ت گۆره‌وى تایبه‌ت، باندج، قاڵبى تایبه‌تى بۆ پاڵپشتى كردنى جومگه‌كان كه چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى دارشه‌ق و گۆچان.
هه‌ندێ جۆرى چاره‌سه‌رى تر:
هه‌ندێ له‌نه‌خۆشیه‌كان خۆیان ده‌بن به پزیشكى خۆیان و چاره‌سه‌رى خۆیان ده‌كه‌ن بۆ نموونه ڕێكخستنى سیسته‌مى خۆراكى، ده‌رزى ئاژنین چاره‌سه‌رى گیایى پشوو وه‌رگرتن و یۆگاكردن و چاره‌سه‌رى ئاوى وه‌كو مه‌له‌كردن و مانه‌وه له‌ئاوى شیلهتێندا.
نه‌شته‌رگه‌رى:
ئه‌مه وه‌كو كۆتا چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێ بۆ جومگهكهكان وه ده‌بێت پزیشك بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه بدات ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى دڕاوى و بچڕان و، هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك كه له‌ناو جومگه‌كه‌دا هه‌یه، یاخود گۆڕینى هه‌موو جومگه به‌ته‌واوه‌تى و به‌تایبه‌ت بۆ جومگه‌كانى حه‌وزو ئه‌ژنۆكان ده‌كرێت
له‌كوردستان یه‌كێكه له نه‌خۆشیه باوه‌كان وه له‌ته‌مه‌نى 40-45ساڵیه‌وه نیشانه‌كانى به‌ئاسانى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپى شێوازى ژیان واته دوركه‌وتنه‌وه له‌وه‌رزش و به‌پێ ڕۆیشتن و به‌كارهێنانى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خواردنى خواردنه كالۆرى و به‌رزه‌كان و پڕ له پڕۆتین زیادبوونى خواردنى خێرا به‌هیواى ته‌ندروستیه‌كى باش بۆ گشت لایه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازه ساده‌كانى ژیان و سروشت.
سه‌رچاوه/ www.arthritis.org/
یەک کۆمێنت
Pingback: สล็อตออนไลน์ เว็บตรงไม่ผ่านเอเย่นต์