هەینی , حوزه‌یران 19 2026

چاکسازی خود (8) …پەرتەوازەیی دەروون

شادان عوسمان
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەستەکانمان زۆر پەرتەوازەی بوون، وایکردوە ئامانجە پیرۆزەکەی کە بۆی دروست بووین نەهێنرێتە دی، نەهێڵن نەفسمان ئارام بگرێت. هەر بەم شێوەیە لە شڵەژاوی و پەشێویدا دەژین. هەموو ئەو ڕووداوانەی لە دەورماندا ڕوودەدەن، لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و بابەتەکانی گەشەپێدانی مرۆڤ (تەنمیە بشریە)، پێمان دەڵێن تۆ دەبیت بەهێز بیت تۆ لەوە زیاتر دەتوانیت بەرهەم زیاتربکەیت، بخوێنەوە، هەوڵبدە کاری زۆر بکە…بە چەندین شێوە دەچنە ناو گوێمانەوە، بەڵام نەفس بەرگەی ئەم هەموو فشارانە ناگرێت، پەرتەوازە دەبێت، ئارامی لێ تیکدەچێت، لە ئەم دەرس بۆ ئەو دەرس، لەم بانگخواز بۆ ئەو ئەو بانگخواز، لەم نوسین بۆ ئەو نوسین لەم کاڵا بۆ ئەو کاڵا، ئەم مودیل گۆڕینەبەم شێوەیە، ئەم نەفسەی خۆمان هیلاک دەکەین، دەبێت ئاگادار بین کە ئەم دونیا ژاوەژاوە، ئەگەر خۆمان ڕێک نەخەینەوە، ناتوانین تەنانەت بۆ ساتێکیش لەگەڵ خۆمان دابنیشین و هەولی چاکسازی نەفسمان بکەین، مرۆڤی ئارام ئەوەیە کە بە شێوەی خوای گەورە داوای لێدەکات، لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ پەروەردگارەکەی. خوای گەورە داوای زۆرمان لێ ناکات، دەفەرموێت:﴿لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا﴾“خوا هیچ نەفسێک ناچار ناکات مەگەر بە قەدری توانای خۆی.”، هەروەها دەفەرموێت:﴿رَبَّنَا لَا تُحَمِّلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا﴾

هەندێک ڕێگای کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی پەرتەوازەکەرەکان لە ژیانت:
١.دیاریکردنی ئامانج، کاتێک بزانیت چی دەکەیت، سەرنجت کەمتر پەرتەوازە دەبێت. هەر کارێک بە ئامانجێکی ڕوون دەست پێبکە.
٢.دورخستنەوەی سەرچاوەی پەرتەوازکەرەکان موبایل لە کاتی خوێندن، کارکردن دابخە یان بێدەنگ بکە، سۆشیال میدیا بۆ کاتێکی دیاریکراو تەنها بەکاربهێنە.
٣.کارکردن بە سیستەم (Pomodoro)25 خولەک کار 5 خولەک پشوو، ئەمە یارمەتی دەدات سەرنجت بپارێزیت.
٤.یەک کار لە یەک کاتدا (No Multitasking)چەند کار لە یەک کاتدا یەکسانە بە سەرنجی پەرتەوازە، تەنها یەک کار بکە تا تەواو دەبێت.
٥.دروستکردنی ژینگەی ئارام، شوێنی پاک و ئارام یەکسانە بە بیرێکی ئارام، ژوورەکەت ڕێک و خاوێن بکە.
٦.ڕاهێنانی نەفس (خود)، ئێمە فەرزکراوین نوێژ بە پێوە بکەین، بەڵام ئەگەر نەمانتوانی، دەتوانین بە دانیشتن نوێژ بکەین، بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا، ئەو جیهانە مادییە و ئەو ڕیکلامانەی دەوروبەرمان، داوای زۆرمان لێ دەکەن و نەفسمان بەرەو پەرتەوازی دەبەن، بۆیە پێویستە هەموو ئەوشتانەی پەرتەوازەمان دەکەن دوری بخەینەوە، بگەڕێینەوە بۆناو خۆمان، لەگەل نەفسی خۆمان یەکان گیر بین، هەوڵبدەین تەنها ئەوەی لە توانامان دایە ئەنجام بدەین. ئامانجمان ئەوە بێت کە خوای گەورە لێمان ڕازی بێت، نەک ئەوەی کوێرانە بەدوای ئەو شڵەژاویە بکەوین بۆ ئەوەی خەڵکی ڕازی بکەین. گوێ بە توانای خۆمان نەدەین. خوای گەورە دەفەرموێت:﴿رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا﴾خوای گەورە زۆری لێمان ناویت بە مەرجێک: خۆمان ڕێک بخەینەوە، نەفسمان لە پەرتەوازیی و شڵەژاوی دوور بخەینەوە، ۺو داوای یارمەتی لە خوای گەورە بکەین بۆ ئەوەی ئارامبین.

Check Also

پەند و وانەکان لە کۆچی ئافرەتاندا

گۆنا تۆفیقکۆچ تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە بەڵکو. خوێندنگایەکی ڕۆحی پڕ وانەیە بۆ هەرکەسێک بیەوێت هەنگاو …