ئا: چیا حەمەعەلی
مانگی (ذي الحجة)، دوانزهەمین مانگه له ساڵنامەی کۆچیدا، دە ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگە ڕۆژانێکی گرنگ و پیرۆزن، چونکە لەڕۆژی دەیەمی ئەم مانگەدا ڕۆژی حەجی پیرۆزو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی تێدایە.
خوای پەروەردگار ڕێزو گەورەیی دە ڕۆژی سەرەتای مانگی(ذي الحجة)ی داوە بەسەر ڕۆژەکانی تری ساڵدا و لەناو ئەو دە ڕۆژەشدا ڕێزو گەورەیی ڕۆژی عەرەفەی داوە بەسەر ڕۆژەکانی تردا.
ئەم دە ڕۆژە عیبادەت کردن تیایدا پاداشتێکی گەورەی لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ دانراوە.
دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره، لەفەرموودەیەکدا هاتووە، پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) دەفەرموێت:
(مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ)) صحيح البخاري.
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویستتر بێت لە لای خوای گەورە وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؟ فەرمووی تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و نەگەڕێتەوە.
گەورەیی و ڕێزی ئەم دە ڕۆژە شەوەکانیشی دەگرێتەوە، بەڵام فەزڵی دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان لەدە شەوی سەرەتایی مانگی حاجیان زیاترە، و دەڕۆژی ئەم مانگە لەڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان فەزڵی زیاترە، لەبەر بوونی ڕۆژی عەرەفە وجەژن و تەرویە تیایدا.
چونکە لەم دەڕۆژەدا جۆرەها عیبادەت کۆدەبنەوە کەلەمانگەکانی تردا بەو شێوەیە بوونیان نیە .
هەروەها خوای پەروەردگار سوێندی بەشەوەکانی خواردووە، هەروەک فەرموویەتی: (وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ)، خوای گهوره سوێند ئهخوات به بهرهبهیان، و به ده شهوهكه، كه وتراوه: مهبهست پێی ده شەوی ڕۆژانی سەرەتای مانگی (ذی الحجه)یه كه خۆمان پێی ئهڵێین نۆمینهی حاجیان، لهگهڵ یهكهم ڕۆژی جهژنی قورباندا، لهبهر ئهوهی لهناو ڕۆژهكاندا خۆشهویستترین ڕۆژە لای خوای گهوره .
یەکێکی تر لەفەزڵ و ڕێزەکانی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیه
ڕۆژی عەرەفەی تێدایه، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ وتەواو کرد، هەروەک فەرموویەتی: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ۚ ).
واته: ئهمڕۆ دینهكهی خۆم بۆتان تهواو كرد، ههرگیز پێویستتان به زیاده نابێت بیهێننه ناو دینهكهتانهوه، وه ئاشكرام كرد بهسهر ههموو دینهكاندا.
ئهمه دوا ئایهت بوو له قورئانی پیرۆز کە دابهزی له (حَجَّةُ الْوَدَاع) حهجی ماڵئاواییدا له ڕۆژی عهرهفه كه پێغهمبهرى خوا (درودی خوای لێبێت) به پێوه راوهستا بوو، وه ههشتاو یهك رۆژ پاش ئهم ئایهته كۆچى دواییكرد .
پێویستە لەسەر موسوڵمانان ئاگاداری ئەم دە ڕۆژە بن، و کردەوەی چاکی زۆر تێدا ئەنجام بدەن، وکاتەکانی بەشتی باش و خێر بەڕێ بکەن.
باشترین کردەوە لەم دەڕۆژەدا حەج کردنە، بۆ ئەوانەی کە بۆیان گونجاوە، ئەو حەجەی کەخودا قەبوڵی کردووە، لەفەرموودەدا هاتووە: (الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة) رواه البخاري.
واتە: حەجی وەرگیراو وقەبوڵ کراو هیچ پاداشتێکی تری نییە جگە لەبەهەشت نەبێت .
سوننەتە لەم دەڕۆژەدا زۆر زیکر ویادی خودا بکرێت،
لەهەموو کات وسات وبارێکدا، و زۆر (لا اله إلا الله) و (الله أكبر) و (الحمد لله) بکرێت، پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) فەرموویەتی: (ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد)، أخرجه احمد.
واته: هیچ ڕۆژانێك نییه لای خوا گهورهتر بێت و كردهوهی تێدا خۆشهویست تر بێت لهم ده ڕۆژه، دهی زۆر (لا اله إلا الله) و (الله أكبر) و (الحمد لله) بكهن .
سوننەتە ڕۆژوو گرتنی نۆ ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگە، بەتایبەت ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عەرەفە بۆهەموو خەڵکی جگە لە حاجییان (ئەوانەی لە حەجن)، پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) فەرموویەتی: (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ) رواه مسلم.
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە.
جگە لە ڕۆژووش، قورئان خوێندن و شەونوێژ و بەخشین وهاوکاری کردنی خەڵکی لەهەمو بوارەکانی ژیاندا لەباشترین عیبادەت و کارە چاکەکان.