سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

چاکسازی خود (6) چۆن بزانم نەفسم هەڵدەخەڵەتێ

شادان عوسمان
زۆرێک هەن کە نەفس (خود)یان هەڵدەخەڵەتێ، بێ ئەوەی هەستی پێبکەن. گرنگە بەدواداچون بکەیت بۆ ئەوەی خۆت لەو شتانە بەدوور بگریت کە نەفس بەرەو هەڵدێرانت دەبات. نەفس دوورت دەخاتەوە لە ڕاستیەکان بە نەخشاندن و جوانکردنی هەڵەکان، تاوەکو لە دیدی تۆدا جوان بن. ئەمە وای لێدەکات تێبینی ڕاستی نەکات، وادەزانیت لەسەر حەقیت لە ڕووکەشدا، بەڵام لە ڕاستیدا بەهەڵەدا چووین.
خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُ﴾
(مرۆڤ خۆی بە باشی دەزانێت، هەرچەندە عوزر و بیانوو بهێنێتەوە)
واتە هەرچەندە خۆمان فریو بدەین، لە ناوخۆماندا ڕاستی دەزانین
ئەمە هەندێک نموونەیە:
١/ لە ناو خیزان
کاتێک ژن و مێرد ناتوانن ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، هەرکام هەست بەکەمتەرخەمی دەکات. بۆ شاردنەوەی ئەو کەمتەرخەمیە، تۆمەت دەخەنە سەر یەکتر و خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن. ئەمە واتە تووشی هەڵخەڵەتاندنی نەفسی بوون، چونکە ناتوانن ڕاستییەکانی خۆیان ببین.
٢/ دایک:
کاتێک دایک دەڵێت: “من بوم بە مۆم بۆ ئێوە، سوتام بۆتان، هەموو تەمەنم پێ بەخشیون لە ڕاستیدا هەموو دایکێک ئەم هەستەی هەیە، چونکە دایکایەتی سروشتییە. بەڵام هەندێک جار ئەو دایکە دەوری زوڵم و ناحەقی دەبینێت کە خۆی کردوویەتی، بەڵام ناتوانێت دانی پێدابنیت و دەیپەڕێنێتەوە بۆ منداڵەکانی. ئەمەش جۆرێکە لە هەڵخەڵەتاندنی خۆ.
خودا دەفەرموێت:
﴿وَلَا تَنسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ﴾
(باشە و چاکە لە نێوانتاندا فەرامۆش مەکەن)
٣/ منداڵ (کوڕ و کچ):
کاتێک نایانەوێ گوێ لە ئامۆژگاری دایک و باوکیان بگرن، بە بیانووی جۆراوجۆر دەرچوون لە ماڵ یان گوێ نەگرتن، لە ڕاستیدا خۆیان هەڵدەخەڵتێن. لە کاتێکدا دەزانن دایک و باوک بەرژەوەندییان پێش بەرژەوەندی خۆیان دەخەن.
خودا دەفەرموێت:
﴿وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا﴾
٤/ بەرزکردنەوەی دەنگ:
کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبیتەوە، دەزانیت بەرامبەرەکەت بە دەنگی نزم ڕاستی دەڵێت، بەڵام تۆ دەنگت بەرز دەکەیتەوە بۆ شاردنەوەی ڕاستی. ئەمەش هەڵخەڵاندنی خودە، خودا دەفەرموێت: (وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ)
٥/ لە بازار و فرۆشتن:
نوێنەری فرۆشتن بە هەزار شێوە هەوڵ دەدات تۆ ڕازی بکات بە کاڵایەک، لە کاتێکدا خۆی قەناعەتی پێ نییە. بەڵام بە قسە و ڕەنگ و شێوەی جیاواز، ڕاستی دەشارێتەوە. دەیەوەیت قەناعەت بەتۆ بکات بەم کارەش نفسی هەلدەخەلتییت
٦/ بابەتە حەرامکراوەکان:
کاتێک ناتەوێ تووشی کێشە بیت، بە ناوی “دوربون لە کێشە”، زۆر بیانوو دروست دەکەیت بۆ خۆت و نەفست ڕازی دەکەیت بە شتێک کە هەڵەیە. ئەمەش نەفست هەلدەخەلتینیت.
٧/ لە کاتی خوێندنەوە:
کاتێک نووسینێک دەخوێنیتەوە و دەزانیت ڕەخنەکان هەڵەن، بەڵام لایک یان دەست خۆشی دەکەیت، ئەمەش هەڵخەڵاندنی خودە، هەموو ئەمانە تەنها مشتێکن لە خەرمانێکی گەورەی هەڵخەڵاندن. مرۆڤ زۆرجار ڕاستیەکان دەزانێت وەک ڕۆژی ڕووناک، بەڵام دەست دەکات بە گۆڕینیان بۆ ئەوەی نەفس (خود) ڕازی بکات، بۆ مەرامی کاتی و، لادان لە ڕاستی.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …