ئا:ئایندەسازی
لە ساڵى ١٩٩١ ەوە لە ٣/٥ دا ئەم رۆژە یاد دەکرێتەوە لە پێناو چەند ئامانجێکدا کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان بە ناونیشانى (ڕاگەیەندراوى وێندهوک) دیاریکراوە، کە بریتین لە:-
١. بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین وەک مافێکی بنەڕەتی.
٢.پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە توندوتیژی.
٣.پێشخستنی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
٤.پشتیوانی لە دیموکراسی و سەروەری یاسا.
ئامارەکان دواى ٣٥ ساڵ وا نیشان دەدەن:-
-زیاتر لە 70%ی وڵاتانی جیهان لە دۆخێکی سەختتان سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەریی هەیە.
-پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانی بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دابەزینێکی بەردەوام نیشان دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان:
لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون (یەکێکە لە بەرزترین ژمارەکان لە ماوەی دە ساڵدا).
زیاتر لە 320 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان زیندانی کراون، بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە کۆی ١٠ حاڵەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووس ٩ حاڵەتی بێ سزا دەمێنێتەوە (ڕێژەی بێ سزایی زۆر بەرزە).
ژنان نزیکەی 40%ی هێزی کاری میدیای جیهانی پێکدەهێنن، بەڵام کەمتر لە 25% پۆستی سەرکردایەتییان لە میدیاکاندا هەیە.
ژنان لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکاندا کەمتر لە 30%ی کاتەکان وەک سەرچاوە، یان پسپۆڕ دەردەکەون.
ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی زیادبوونی توندوتیژی دیجیتاڵی و هەراسانکردنی ئۆنلاین دەبنەوه.
نزیکەی ٣ لە کۆی ٤ ڕۆژنامەنووسی ژن تووشی جۆرێک لە توندوتیژی دیجیتاڵی بوون، واتە %٧٥ لە ساڵى ٢٠٢٥دا.
24% یان جۆرى توندوتیژی دیجیتاڵییە کە لەلایەن تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە پشتگیری دەکرێت.
زۆرێکیان ناچار بوون کەئەکاونتەکانیان بسڕنەوە یان چالاکی میدیایی خۆیان کەم بکەنەوە.
هەروەها لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان پشتڕاستی دەکاتەوە کە؛
زۆرجار توندوتیژی دیجیتاڵی دەگۆڕێت بۆ هەڕەشەی ڕاستەقینە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەنووسانی ژن زیاتر تووشی توندوتیژى سێکسی دەبن بە بەراورد بە پیاوان.
نزیکەی 65%ی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە عێراقدا تووشی جۆرێک لە هەراسانکردن یان توندوتیژی بوون (بە شێوەی ئۆنلاین بێت یان بە شێوەی کەسی).
لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا دەرکەوتووە، 41%ی ژنە ڕۆژنامەنووسان تووشی جۆرەها توندوتیژی بوون و هەندێکیان ناچاربوون کارەکانیان جێبهێڵن.